کولبرنیوز | Kolbarnews
4.98K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.7K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
⭕️کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی #ئێران

◾️ بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ کاسبکارێکی خەڵکی #سنە بە ناوی “فەرهاد زەندی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ڕژێم لە رێگای سنە بۆ #دێولان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی ئەوەی کە ئەم کاسبکارە کەل و پەلی قاچاخی پێ بووە، تەقەیان لە ئوتۆمبێلی فەرهاد زەندی کردووە و ناوبراویان کوشتووە.
جگایی ئاماژەیە هێزە چەکدارەکانی ڕژێم لە حاڵێکدا تەقەیان لە فەرهاد زەندی کردووە کە ئۆتۆمبیلەکەی هیج کەل و پەلێکی تێدا نەبووە”.
هەروها تەرمی ناوبراو کە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە شەوی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە و بنەماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەرەشەیان لێ کراوە کە نابێت ئەم بابەتە میدیایی بکرێتەوە و دەبێت بە بێ دەنگی به خاکی بسپێرن.

#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتەکانی مامۆستا #سیرووس_عەباسی بۆ خوێندکارەکانی لە #دێولان لە سەر هۆکاری ناڕەزایەتی مامۆستایان و دۆخی مامۆستایانی بەندکراو.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews