کولبرنیوز | Kolbarnews
4.97K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
#سڵاوێک_له‌_هه‌ڤاڵانی_سه‌ر_شه‌قام
ئه‌وا بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ ده‌چێ
ئه‌م جمهووری ئیسلامییه‌
کابووسێکه‌
یان به‌ کوردی شه‌وه‌یه‌که‌
له‌سه‌ر سینگی ئێمه‌
چۆکی نه‌حسی داکوتاوه‌!
ئه‌وا بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ ده‌چێ
ئه‌م کابووسه‌، ئه‌م شه‌وه‌یه‌
هه‌ر به‌ زه‌بری
شه‌للاق و گولله‌ و شمشێرا
ئه‌م ئێرانه‌ی
کردوه‌ به‌ ئاخوندستان و
به‌ره‌ به‌ره‌ هێناویه‌تیه‌ دواوه‌!
ئه‌وا بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ ده‌چێ
ئه‌م دێوه‌زمه‌ نگریسه‌یه‌
ده‌ستی خستوه‌ته‌ به‌ربینی
قامه‌تی به‌رزی ئازادی، خۆشه‌ویستی و ئینسانییه‌ت
به‌ڵام هێشتا
دوای نزیک به‌ چل ساڵ
نه‌ بۆی ‌خراوه‌ و نه‌ پێی خنکێنراوه‌!
ئه‌م ڕۆژانه‌
ئه‌م ڕۆژانی به‌فرانباره‌
له‌ توێی خۆفی
ئه‌م کابووسه‌ چل ساڵه‌دا
چما من خه‌ون ده‌بینم
ئه‌م ئێرانه‌، ئه‌م ڕۆژانه‌، له‌چوار لاوه‌ خرۆشاوه‌!

ئه‌م ڕۆژانه‌
ئه‌م ڕۆژانی به‌فرانباره‌
له‌ توێی خۆفی
ئه‌م کابووسه‌ چل ساڵه‌دا
چما من خه‌ون ده‌بینم
بۆنی به‌هارێکی تر دێ
شۆقی ڕۆژگارێکی تر دێ
ده‌نگی گوفتارێکی تر دێ
سۆزی هاوارێکی تر دێ
خوڕه‌ی ڕوبارێکی تر دێ
سڵاوتان لێ بێ هه‌ڤاڵه‌کانی سه‌ر شه‌قام
سڵاوتان لێ بێ تیژباڵه‌کانی سه‌ر شه‌قام

ئه‌م ڕۆژانه‌
ئه‌م ڕۆژانی به‌فرانباره‌
له‌ توێی خۆفی
ئه‌م کابووسه‌ چل ساڵه‌دا
چما من خه‌ون ده‌بینم
ئه‌م ئێرانه‌، ئه‌م ڕۆژانه‌، له‌چوار لاوه‌ خرۆشاوه‌!

شاعیری هەژاران #ئەحمەد_بازگر 6/1/2018 بووهووس

https://t.me/joinchat/AAAAAENJFT_8C4fepYHErw