#شار
ئەم ڕۆژانە ڕقم لە هەموو شتە
لە خۆم، کە ئیتر خۆم نیم
لە تۆ کە ئیتر تۆ نیت.
ڕق لە ڕۆحما پەنگ ئەخواتەوە
من ئەخواتەوە و...
بە دەمارەکانما سەردەکەوێ
سوور.
نازانم ئاگر لە باوانی کێ دەکەوێ
ئەمڕۆ
کە شار شێت بووە
من شێت، تۆ شێت، سەرشێت
تەنیا شێتەکان دەتوانن
لە گەمە و گاڵتەی
گازی فرمێسکڕێژدا
فرمێسک نەڕێژن.
کۆڵانێک پڕە لە نەفرەتی
کۆستکەوتوو
شەقامێک لەژێر پێتا
ڕەش و سوور
کچێک فریا ناکەوێ
بە فریاتا بگات
فەریاد
فەریاد
فەریاد.
نازانم دیسان
ئاگر لەباوانی کێ دەکەوێ
ئەمڕۆ.
شاعیر: #ژنێک
#مهسا_امینی
#ژینا_امینی
#اعتراضات_سراسری
ئەم ڕۆژانە ڕقم لە هەموو شتە
لە خۆم، کە ئیتر خۆم نیم
لە تۆ کە ئیتر تۆ نیت.
ڕق لە ڕۆحما پەنگ ئەخواتەوە
من ئەخواتەوە و...
بە دەمارەکانما سەردەکەوێ
سوور.
نازانم ئاگر لە باوانی کێ دەکەوێ
ئەمڕۆ
کە شار شێت بووە
من شێت، تۆ شێت، سەرشێت
تەنیا شێتەکان دەتوانن
لە گەمە و گاڵتەی
گازی فرمێسکڕێژدا
فرمێسک نەڕێژن.
کۆڵانێک پڕە لە نەفرەتی
کۆستکەوتوو
شەقامێک لەژێر پێتا
ڕەش و سوور
کچێک فریا ناکەوێ
بە فریاتا بگات
فەریاد
فەریاد
فەریاد.
نازانم دیسان
ئاگر لەباوانی کێ دەکەوێ
ئەمڕۆ.
شاعیر: #ژنێک
#مهسا_امینی
#ژینا_امینی
#اعتراضات_سراسری