کولبرنیوز | Kolbarnews
4.97K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar

وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
#لاپەڕێک_لە_مێژوو

نامەێکی کاک #فوئاد_مستەفا_سوڵتانی بۆ هاوڕێیانی

هاوڕێیانی تێکۆشەر و کۆڵنەدەرم!

 سڵاوێکی شۆڕشگێرانەتان پێشکەش

ئێمە شەوی یەکەم کە ڕێکەوتین تەنیا سێ جووتیار لەگەڵماندا بوون. ئەو شەوە تا ئێوارەی ڕۆژی دواتر ڕێ ڕۆیشتین. بۆ هەموومان بە تایبەت بۆ ڕووناکبیرەکان زۆر سەخت بوو ڕێگەکە. زۆرتری سەرەو ژووری و سەخت بوو، نەخەوتن و تینوویەتی و ماندوویەتی زۆری بۆ هێنابووین. کەم بوونی جووتیارەکانیش ببوو بە هۆی دڵساردی هێندێک. بەڵام یەکەم تاقی کردنەوەی بۆ ئێمە ئەوە بوو کە لە ناو شاردا قسەی پێشمەرگانە خۆشە بەڵام ژیان و یاسای پێشمەرگایەتی جگە لە شەڕ هاسان نییە. شەویش زۆر سارد بوو، شنە بای کوێستانی کوردەواری لە جەرگەی شەوەزەنگی چڕدا دوو دڵی و نەتوانینی  فەلاقە دەکرد

لە نیوە شەودا دوو شێرە کوڕی جووتیار تاریکی شەوەزەنگیان بە بەرقی تیژی چاوی گەشیان دادڕی و هاتنە ریزمانەوە، گەشەمان پێی کرد. شەش شەو بەم چەشنە بە دزییەوە ڕێگامان بۆ بڕی و بە ڕۆژدا ڕێ ڕۆێشتن بە کۆڵ و چەک و فیشەک و سەرەو ژوور و سەرەو خوار، وردە وردە ڕاهاتین. لەم ماوەیەدا تەنیا هاوڕێیانی ناو شار و برایانی جووتیاری ئەو دێیە کە کردوومانە بە بنکە ئەهاتن بۆ لامان. بەڕاستی جووتیارەکان هۆی دڵگەرمی ئێمە بوون و هانیان ئەداین. ئەیان گوت ئامان سەد ئامان سارد نەبنەوە، غیرەتتان هەبێ، مەترسن. شەو قەڵای مەردانە، ئەوان بە جوانی ئێمەیان ئەپاراست. هەر نەناسیاوێ ڕووی بکردایەتە ئەو کوێستانە ئەکەوتنە شوێنی، تەنانەت برادەرێکی خۆمانیان گرتبوو، لەم ناوچەیە دەریان کردبوو

سێ جووتیاری‌تر هاتن بۆ لامان و بووین بە حەڤدە(١٧) کەس هاوڕێیانی ناو شاریش کۆبوونەوەیەکی گەورەی یەکیەتی جووتیارانیان پێکهێنا، زۆربەی خەڵکەکە لە قسەدا لایەنگری هاتنەدەرەوە بوون. ئێمە لە شەوی ٨ / ٣/ ١٣٥٨ دا کەوتینە جەولە تا ئێستا دوو دێ چووین، زۆر بە گەرمی ڕێزیان گرتووین. دوو جووتیاری تریش هاتوونەتە ریزمانەوە لە چەند جێی تریش بەڵێنیان داوە پێمان پەیوەست بن. هیوامان ئەوەیە زۆرتر بین. ئەو جووتیارانەی لەگەڵمانن زۆر وریا و باشن. بەڕاستی ئەوانە زۆرتر ئێمە هاندەدەن. ڕیش سپییەک لەگەڵمانە زۆر وریا و زانایە.

کەم و کووڕی سیاسی و سەربازیمان زۆرە بەڵام پلە بە پلە باشتر ئەبین. کۆبوونەوەکانمان باشە. ڕەخنە لە چەوتی و نالەباریەکانمان ئەگرین. پێشمەرگەمان لە ڕۆژدا لە مووچە و مەزرادا لەگەڵ جووتیارەکان کار دەکەن و لە شەویش‌دا لە ماڵان و لە مەزگەوتدا لەگەڵ خەڵکی کۆ ئەبینەوە و وتووێژ ئەکەین

ئێمە بڕوامان ئەوەیە کارێکی باشمان دەست پێکردووە. لە ناو خۆماندا کادری ڕووناک بیر و جووتیار پەروەردە دەبێت و لە ناو خەڵکدا کاری سیاسی و ڕێکخستن ئەکەن. بەرنامەی سەربازی ئێمە جارێ بە بۆنەی بیر و ڕای جووتیارەکانەوە دیفاعییە. بەرنامەی ئێمە درێژەدان بە جەولەیە و بڕیار وایە تا دوژمن پەلاماری جووتیار نەدات، ئێمە هێرش نەکەین. دەنگ و باسی خۆتان و هەموو شتێک زۆر زۆر پێویستە.

هاوڕێتان #فوئاد

٩ / ٣ / ١٣٥٨

#کولبر_نیوز
@kolbarnews
شێرکۆ بێکەس بۆ کاک فوئاد
@dangygerila
"زام پێوان"

شێعرێک بۆ یادی بەرزو بە ڕێزی کاک #فوئاد_موستەفاسوڵتانی

شاعیر:مامۆستا شێرکۆ بێکەس
دەنگ:مامۆستا شێرکۆ بێکەس

لە دیوانی: هەست و نەست

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
نامەیەکی کاک #فوئاد بۆ هاوڕێیانی

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#فوئاد_مستەفاسوڵتانی، هەڵۆ سوورەکەی ڕۆژهەڵات

ڕاپۆرتێک لە سەر ژیان و خەباتی کاک فوئاد مستەفاسوڵتانی

وەرگیراو لە: ماڵپەڕی چاو

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Audio
کاک " #فوئاد"ی ڕێبەر

بەرنامەی تایبەت بە ژیان و خەباتی هاوڕێ فوئاد مستەفاسوڵتانی بە بەشداری

بەڕێزان :
مەلەکە مستەفاسوڵتانی
ڕەزا مستەفاسوڵتانی

ڕادێو دیالۆگ
@KULHISTORY
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#فوئاد_مستەفاسوڵتانی، هەڵۆ سوورەکەی ڕۆژهەڵات

ڕاپۆرتێک لە سەر ژیان و خەباتی کاک فوئاد مستەفاسوڵتانی

وەرگیراو لە: ماڵپەڕی چاو

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
ئه‌م گه‌نجه‌ی جامانه‌ی پڕ بوو له‌ ئه‌ستێره‌ی په‌یام و
پشتێنی پێشه‌نگی له‌پشت بوو،
له‌ کارگه‌ی مێژوودا
هارمۆنیی ئاسن و چه‌کوشی خوێندبوو.
له‌ مه‌زرا و له‌ کێڵگه‌ی که‌له‌پچه‌ کراودا
له‌ سێحری ئاره‌قه‌ی ناوچاوی جووتیار و
به‌خششی گه‌نمزار گه‌یشتبوو.
نه‌ریت بوو ئه‌و ده‌مه‌
سنه‌وبه‌ر له ‌ڕکه‌ی زیندانا باڵا بکا،
تا جێگای له‌ ڕیزی سه‌ربه‌رزان دیار بێت.

بەشێک لە شێعری #فوئاد کە شاعیری بەڕێز کاک فەریدوون ئەرشه‌دی نوسیوویەتی بە یادی کاک فوئادی هەمیشە ڕابەر.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەری من بەم ئاسمانە نەوییە، بەم ئاسمانە زەلیلە
ڕازی نابێ
سەری من تۆپی ئاگر و گڵۆڵەخەمێکی یاخییە
یان نارنجۆکێکی ناو دەستەکانی ئازادیی
ئەبێ ئەم مێژووە تاریکانە، ئەم بەهەشتە ڕەشانە
لە خوێنەوە ڕووناکییان بۆ بەرین
بەڵام ئەشبێ بە مردنێکی درێژدا تێپەڕین...

#فوئاد_موحەممەدی
#فواد_محمدی
#ژینا_امینی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعر: هەواڵ
دەنگ: چنووری شاهۆ

بۆ یادی هەمیشە زیندووی هاوڕێی شۆڕشگێڕی گیانبەختکردوو #فوئاد_محەممەدی، ڕێبواری ڕێگە سوورەکەی کاک فوئادی مەزن کە لەجەرگەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری کامێران لە ٢٤ی خەزەڵوەردا گیانی ئازیزی بەخت کرد.

لینک یوتیوب:

https://youtu.be/NoC0KVBGDcs

#فوئاد_محەممەدی
#فواد_محمدی
#کامێران

@kolbarnews
کولبرنیوز | Kolbarnews
Video
بۆ یادی #فوئاد "دڵ"

لە پێدەشتی کامێران و بێڵەوار، لە پەنای شاخی شاهۆ، لە نێو دڵی ژاوەرۆ و لە بنەماڵەیکی زەحمەتکێشی ئاوایی ماویان کوڕێک هاتە ژیانەوە و بە یادی فوئادەوە ناوی لێ نرا فوئاد "دڵ"

لە گەڵ ڕەنج و ئازاری خەڵکی ئەو ناوچەیەدا، مەینەتی و دەستەنگی بنەماڵەیدا، لە گەڵ هەڵاڵە و شلێر، لە گەڵ قاسپەی کەوی بناری شاهۆدا، لە گەڵ چپە چپی جحیڵانی سیاسیدا، له گەڵ ئاوازی لەیلاکان و فڕینی وەرزی کرێکاراندا باڵای کرد و باڵای کرد ..

فوئاد عاشقی شاخ و کێو بوو، عاشقی ڕەنگی سوور و ئەستێرەی سوور و شێعری سوور و رێگای دوور و مەشخەڵی نووری بەرەو ڕێ دوور بوو ..

فوئاد گوێ لە دەنگی خۆڕەی رووباری سیروان و گاوەرۆ و خشە خشی رادیۆ ئەم دیوی سنوور دەگرت، لەوێیەوە خەیاڵی دەفڕی و سنوورەکانی دەبڕی و تێکەڵ بە پەخشانێکی شێرکۆ بێکەس دەبوو و دەچووە بە گژ کۆشکی دەستکردی کرێکاردا ..

فوئاد خۆشەویست بوو، دەیویست وەک وا بژی وەک ئەوانەی هەرگیز نامرن، ئەو دەیویست و پەلەی بوو بڕواتە کاروانی خۆشەویسترین خۆشەویستەکانی کوردستانەوە، ئەو پەلەی بوو نەکا لەم کاروانی خەباتە جێ مابێ، ئەو ژنی لە سویلا و دایە هاجەر و ویان و ژیوان و ژنانی کوردستاندا دەبینی ..
ژیانی لە کورپەزخانەکانی ناوچەی موکریان و کۆڵبەرانی سەر سنوورەکانی کوردستان و کرێکارانی کۆچەر و وەیلانی نێو باڵەخانە بەرزەکانی تاران و دەستی قڵێشاوی جوتیارانی ماویان دەبینی..

ئازادی لە سەر لووتکەی چیاکانی شاهۆ و کۆساڵان و ئاتەشگە و چل چەمە و سۆڵتان و دووبرا، لە ئاوایی ئافڕیان و لە زمانی ئاگرینی شۆڕش کاک سدێقی کەمانگەر و لە خوێندنەوەی شێعرەکانی فەرزاد دەبینی و دەبوو بە هاوڕێ هەمان رەفێقی لە سێدارەدراومان...

یاد و ناوت هەمیشە زیندووە

#ژینا_امینی
#فواد_محمدی
#انقلاب_ژینا