⭕️کووژرانی #کاسبکارێک(#کاروانچی) لە #ماکۆ
💢بە پێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٨ی جۆزەردان ۱۳۹۹ بە دەست #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی شەممە ۱۷ی مانگی جۆزەردان هێزەکانی کۆمار ئێسڵامی #ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای #ساری_ئۆجاق ( #شێخ_عەسگەر ) لە ناوچە سنووریەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردوە، کە لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی #فەرهاد_کچڵانلوو خەلکی ئاوایی ساری ئۆجاق( شێخ عەسگەر) فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بریندار دەبێت. بە وتەی خەلکی ئاوایەکە هێزەکانی کۆمار ئێسلامی دوایی ئەوەی تەقەیان لێ کردوە کەڵ وپەلەکەی و هروها ئەسپی کاسبکارەکەیان لە گەڵ خۆیان بردوە وە ڕێگریان کردوە لە خەڵک کە فەرهاد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. بە داخەوە دوایی یەک ساعت و نیو بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. هەروها پزشکی دادوەری لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیی دا نووسیویەتی بە هۆیی بەرکەوتن ئاسنی گەرم (فیشەک) و خوێن بەربوون فە راد گیانی لە دەست داوە.
🔺شایانی باسە فەرهاد دەستگیران دار بوە بریار وابوە دە ڕۆژ دواتر ژیانی هاوبەشی پێک بێنن.
#kolbarnews
@kolbarnews