Forwarded from اتچ بات
"خه‌نده‌ى ئه‌تۆ"
نووسينى: پابلو نرودا
و: #لاوێن_ئه‌مانی
نان براوم كه، گه‌ر ده‌تهه‌وێ
ته‌نانه‌ت له هه‌ڵمژینی هه‌واش بێ مافم که، به‌ڵام
نا، له خه‌نده‌کانت بێ به‌ریم مه‌که‌۰
له جوانی سووره گوڵ بێبه‌شم مه‌که،
له‌و سوێسنه‌یه‌ی که ده‌یچێنیت،
یان ئه‌و ئاوه‌ی له ناکاوێک
له شادی تۆدا سه‌ر ڕێژ ده‌کات
و ئه‌و شه‌پۆله زیوینه به پڕتاوه‌ی
که له تۆدا له دایک ده‌بێت۰
له شه‌ڕێکی قورس دێمه‌وه
به چاوانى ماندوو و شه‌که‌ت
که دنیایان به‌دی کردووه
به بێ هیچ گۆڕانکاريه‌ك،
به‌ڵام کاتێ خه‌نده‌ى لێوت، ده‌فرێ و باڵ لێکده‌دا
و به‌ده‌م فڕینه‌وه له پانتایی ئاسمان دا بۆم ده‌گه‌ڕێت
ته‌واوی ده‌رگاکانی ژیانم
به ڕوودا ده‌کاته‌وه‌۰
ئازیزه‌که‌م، خه‌نده‌کانت
له تاریکه‌سه‌لاتترین ساته‌کاندا ده‌پشکوێت
بۆیه گه‌ر هاتوو ڕۆژێک بینیت
که سه‌نگفه‌ڕشی شه‌قامه‌کان به خوێنی من سوور هه‌ڵگه‌ڕا،
بزه‌ت بێتێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ی ئه‌تۆ
بۆ ده‌سته‌کانم
شمشێرێکى به بڕشته.
خه‌نده‌کانت، له پاییز دا
له که‌نار ده‌ریا
شه‌پۆلی که‌فچه‌رێنی ده‌بێ هه‌ڵکا
به‌هارانیش، خۆشه‌ویستم
خه‌نده‌کانی تۆم ده‌وێت
وه‌ک ئه‌و گوڵه‌ی که چاوه‌ڕوانی بووم،
گوڵی شین،گوڵی سوور،
چه‌شنی وڵاته‌که‌م که منی ده‌وێت۰
پێبکه‌نه به ڕووی شه‌ودا
به ڕووی ڕۆژ و به ڕووی مانگدا،
به ڕووی شه‌قامه پێچاوپێچه‌کانی دوورگه‌که‌دا، به ڕووی ئه‌م منداڵه شه‌رمنه‌ی
که تۆی خۆش ده‌وێت،
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که چاو هه‌ڵدێنم و لێکی ده‌نێم،
ئه‌و کاته‌ی پێیه‌کانم به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆن و جارێکی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه،
له نان و هه‌وا،
له ڕووناکی و به‌هار
بێبه‌شم که
به‌ڵام نا، له خه‌نده‌کانت هه‌رگیز،
تا چاوانم به ڕووی ژیاندا لێک نه‌نێم۰
#کۆڵبەر_نیوز
@kolbarnews
نووسينى: پابلو نرودا
و: #لاوێن_ئه‌مانی
نان براوم كه، گه‌ر ده‌تهه‌وێ
ته‌نانه‌ت له هه‌ڵمژینی هه‌واش بێ مافم که، به‌ڵام
نا، له خه‌نده‌کانت بێ به‌ریم مه‌که‌۰
له جوانی سووره گوڵ بێبه‌شم مه‌که،
له‌و سوێسنه‌یه‌ی که ده‌یچێنیت،
یان ئه‌و ئاوه‌ی له ناکاوێک
له شادی تۆدا سه‌ر ڕێژ ده‌کات
و ئه‌و شه‌پۆله زیوینه به پڕتاوه‌ی
که له تۆدا له دایک ده‌بێت۰
له شه‌ڕێکی قورس دێمه‌وه
به چاوانى ماندوو و شه‌که‌ت
که دنیایان به‌دی کردووه
به بێ هیچ گۆڕانکاريه‌ك،
به‌ڵام کاتێ خه‌نده‌ى لێوت، ده‌فرێ و باڵ لێکده‌دا
و به‌ده‌م فڕینه‌وه له پانتایی ئاسمان دا بۆم ده‌گه‌ڕێت
ته‌واوی ده‌رگاکانی ژیانم
به ڕوودا ده‌کاته‌وه‌۰
ئازیزه‌که‌م، خه‌نده‌کانت
له تاریکه‌سه‌لاتترین ساته‌کاندا ده‌پشکوێت
بۆیه گه‌ر هاتوو ڕۆژێک بینیت
که سه‌نگفه‌ڕشی شه‌قامه‌کان به خوێنی من سوور هه‌ڵگه‌ڕا،
بزه‌ت بێتێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ی ئه‌تۆ
بۆ ده‌سته‌کانم
شمشێرێکى به بڕشته.
خه‌نده‌کانت، له پاییز دا
له که‌نار ده‌ریا
شه‌پۆلی که‌فچه‌رێنی ده‌بێ هه‌ڵکا
به‌هارانیش، خۆشه‌ویستم
خه‌نده‌کانی تۆم ده‌وێت
وه‌ک ئه‌و گوڵه‌ی که چاوه‌ڕوانی بووم،
گوڵی شین،گوڵی سوور،
چه‌شنی وڵاته‌که‌م که منی ده‌وێت۰
پێبکه‌نه به ڕووی شه‌ودا
به ڕووی ڕۆژ و به ڕووی مانگدا،
به ڕووی شه‌قامه پێچاوپێچه‌کانی دوورگه‌که‌دا، به ڕووی ئه‌م منداڵه شه‌رمنه‌ی
که تۆی خۆش ده‌وێت،
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که چاو هه‌ڵدێنم و لێکی ده‌نێم،
ئه‌و کاته‌ی پێیه‌کانم به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆن و جارێکی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه،
له نان و هه‌وا،
له ڕووناکی و به‌هار
بێبه‌شم که
به‌ڵام نا، له خه‌نده‌کانت هه‌رگیز،
تا چاوانم به ڕووی ژیاندا لێک نه‌نێم۰
#کۆڵبەر_نیوز
@kolbarnews
Telegram
attach 📎