@adabiyate_pishro
من چیام خۆڕاگرم _ نەجمەی غۆڵامی
🚩
سروودی : #من_چیام_خۆڕاگرم
دەنگ : #نەجمەی_غۆڵامی
من چیام خۆڕاگرم
سرکەش فرۆنیم نابەزم
گێژەلولی تووڕەبوونم
دێم بە گژ هەورا دەچم
ترسەنۆک نیم وام له بێشەی
گۆڕەپانا کەڵ ٸەژیم
دار بەڕووم بێن بۆ برینم
خۆم بە گژ هەورا دەچم
من سروودم وانەکانم
والە لووتکەی شادیا
لاوکی سوورم لە بەردەم
مردنی پێشوازیا
تاوە چەخماخەم بە جوانمێری
لە چاوی سەنگەرا
دێم لە ناو گڕکانی هەڵچووی
نەوبەرەی گیانبازیا
من شەبەنگم چارەنووسم
والە پاڵ ٸاسۆی گەشا
نێڵە وێلی ٸەو ڕەوایەم
وا له ناخی پێس ڕەشا
ٸاگری کورەی دەروونی
تۆڵەسێنی ٸەم گەلەم
والە کوردووستانی کۆیلەی،
ماف خوراوی بەش بەشا
#هونەر_و_ٸەدبیاتی_پێشڕو
🚩 @adabiyate_pishro 🚩
سروودی : #من_چیام_خۆڕاگرم
دەنگ : #نەجمەی_غۆڵامی
من چیام خۆڕاگرم
سرکەش فرۆنیم نابەزم
گێژەلولی تووڕەبوونم
دێم بە گژ هەورا دەچم
ترسەنۆک نیم وام له بێشەی
گۆڕەپانا کەڵ ٸەژیم
دار بەڕووم بێن بۆ برینم
خۆم بە گژ هەورا دەچم
من سروودم وانەکانم
والە لووتکەی شادیا
لاوکی سوورم لە بەردەم
مردنی پێشوازیا
تاوە چەخماخەم بە جوانمێری
لە چاوی سەنگەرا
دێم لە ناو گڕکانی هەڵچووی
نەوبەرەی گیانبازیا
من شەبەنگم چارەنووسم
والە پاڵ ٸاسۆی گەشا
نێڵە وێلی ٸەو ڕەوایەم
وا له ناخی پێس ڕەشا
ٸاگری کورەی دەروونی
تۆڵەسێنی ٸەم گەلەم
والە کوردووستانی کۆیلەی،
ماف خوراوی بەش بەشا
#هونەر_و_ٸەدبیاتی_پێشڕو
🚩 @adabiyate_pishro 🚩