عەبدول باقی سەعیدی، مەلایەکی چالاکی دژی کوشتاری کۆڵبەران ئاوارە کرا
#کۆڵبەرنیوز: بەپێی راپورتێک کە ئەمڕۆ ۱۳ی بەفرانباری۹۷ بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە، مەلا باقی سەعیدی شارۆمەندی بانە کە دوای قەتڵی #کۆڵبەر #هادی_سەلیمی لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا دژ بە کوشتنی کۆڵبەران قسەی کرد، لە ژێر هەڕەشە و گوشاری دەسگا ئەمنیەتیەکاندا ناچار بە هاتنەدەر لە زێدی خۆی کرا.
مەلا باقی دوای هاندانی خەڵک بۆ راوەستانەوە دژی بێ رحمی دەرحەق بەو خەڵکە هەژار و بێبەشە و کوشتنیان لە لایەن دەسەڵاتی داگیرکەری ئێسلامی ئێرانەوە، بۆ یەک حەوتوو لە ئیدارەی زانیاری دەسبەر کرا و داوای لێکرا لە سەر تەلەویزیون داوای لێبوردن لە رژیم بکات و قسەکانی وەرگرێتەوە، بەڵام ئەو تەسلیمی ئەم خواستە قێزێونە نەبوو.
پاش ئەوەی چەندین جار لە لایەن شۆڕای رووحانیەتی و ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و هەرەشەی لێکرا و چوار جار ماڵەکەیان پشکنی و زۆر بێ حورمەتیان پێی کرد، بە ناچار وڵاتی جێهێشت.
#kolbarnews
@kolbarnews