کولبرنیوز | Kolbarnews
Photo
#وتار
⭕️وته‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢١ی مانگی فێوریه ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكه. پێشینه‌ی دیاری كردنی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی كه ٧٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له زانكۆیه‌ك له وڵاتی به‌نگلادێشی ئه‌مڕۆ و پاكستانی ڕۆژئاوای ئه‌وكات ڕوویدا. ڕۆژی ٢١ی فێوریه‌ی ساڵی ١٩٥٢ی زایینی، ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی به‌نگاڵی زمان، له ناڕه‌زایه‌تی به داسه‌پاندنی زمانی “ئۆردوو” وه‌ك زمانی ڕه‌سمی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی پاكستانه‌وه و به ئامانجی به ڕه‌سمی ناسینی زمانی دایكیی خۆیان واته زمانی به‌نگاڵی، له ده‌ورووبه‌ری زانكۆی “داكا” ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان. ئه‌و خۆپیشاندانه له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی پاكستانه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله. به‌هۆی ئه‌م جه‌نایه‌ته ژماره‌كی زۆر له خوێندكاران و مامۆ‌ستایانی زانكۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون. درێژه‌ی خه‌باتی خه‌ڵكی به‌نگاڵی زمان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ساڵی ١٩٧١دا، به‌نگڵادێش له پاكستان جیا بێته‌وه و ببێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ. ڕۆژی ١٧ی نوامبری ١٩٩٩، یوونسكۆ، ڕێكخراوی فێركاری، زانستی و كلتووریی سه‌ربه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر پێویستیی فێربوون به زمانی دایك وه‌ك مافێكی مه‌ده‌نی و جیهانی ته‌ئكیدی كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوه، پێشنیاری ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی به‌نگلادێشی بۆ ڕاگه‌یاندنی ٢١ی فێوریه وه‌ك “ڕۆژی زمانی دایك” وه‌رگرت. ١٨٨ وڵاتی ئه‌ندامی یوونسكۆ له‌وانه كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌نگی ئه‌ڕێنییان به‌و پێشنیاره دا. به‌دوای ئه‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك له فێوریه‌ی ساڵی ٢٠٠٠دا له پاریس، به به‌شداریی نوێنه‌ری وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان، زمان‌ناسان و كارناسانی په‌روه‌رده و بارهێنان، له لایه‌ن ڕێكخراوی یوونسكۆوه به‌ڕێوه‌چوو. له‌و ڕێكه‌وته‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا له زۆرێك له وڵاتانی جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه، ڕێوڕه‌سم ده‌گیرێت. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی خۆی یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی واژۆ كردووه و ته‌نانه‌ت له قانوونی ئه‌ساسی ڕژیمیشدا فێركردن و خوێندن به زمانی دایك به‌ڕه‌سمی ناسراوه، به‌ڵام به‌كرده‌وه، ملیۆنان منداڵ كه زمانی دایكیان فارسی نییه، له‌و مافه سه‌ره‌تاییه له مه‌دره‌سه‌كان بێبه‌ری كراون. هه‌ڵبه‌ت هۆكاری ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ڕژیم ڕوون و ئاشكرایه. كۆماری ئیسلامی هاوشێوه‌ی پێشینیانی خۆی، خوێندن به زمانی دایك به ته‌وه‌رێكی مه‌ترسیدار بۆ “یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران” ده‌زانێت و فه‌رهه‌نگستانییه شۆوێنیسته‌كانیش ئه‌و ته‌وه‌ره به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی بۆ سه‌ر زمانی فارسی و پیلانگێڕی بۆ كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوشێوه‌ی ڕژیمی شا به گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته، به‌شوێن یه‌كسان كردنی كلتوور و زمانه‌وه‌یه تا به پێناسه‌ی ساخته‌ی “نه‌ته‌وه‌ی ئێران” بگات. ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاكانی زاڵ بوونی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا له ئۆرووپا و له وڵاتانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان، ڕێگایه‌ك بوو بۆ یه‌كسان كردن و گونجاندنی كۆمه‌ڵگاكان له چوارچێوه‌ی جۆگرافیایه‌كی دیاریكراو و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌كان و خوڵقاندنی بازاری كار و كاڵای ناوخۆیی، له سه‌رده‌می جیهانی بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا و له سه‌رده‌می دووهه‌مین ئینقلابی سه‌نعه‌تیدا، به حه‌ره‌كه‌تێكی كۆنه‌په‌رستانه له خزمه‌ت پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كاندا دێته ئه‌ژمار. ئه‌گه‌رچی بێبه‌ری كردنی منداڵان له خوێندنیان به زمانی زكماكی، كرده‌ویه‌كی سه‌ركوتگه‌رانه و نادیمۆكراتیكه، به‌ڵام له بوار زانستیشه‌وه، ته‌وه‌رێكی ده‌روون ناسانه و كارناسانه‌یه له چوارچێوه‌ی فێركردن و بارهێناندا. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاماری له ئێران نیشانی داوه كه زۆربه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوو له تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، منداڵانێكن كه زمانی فارسی زمانی دایكییان نه‌بووه. هه‌ر ئه‌و ئاماره ساده‌یه پێویستیی خوێندن به زمانی دایكیمان به‌ڕوونی پێ نیشان ده‌دات.