Forwarded from اتچ بات
🚩
من ٸاوەکەی کانی بڵم
بەرەو سیروان هەر دێمەوە
لەهەر لاێیک بەرم بگرن
بۆ باوشی دەڕژێمەوە
بە لەمپەریش پێشم بگرن
لە کەمپی ٸاو ڕاناوستم
نەخشەی ڕێگام دەدەم بە با
بە هەور ٸەڵێم بگری دەستم
چاوم بەستن، زەنجیر لە پێ
بە جۆگەدا بمڕەتێنن
بە لای لایەی درۆینەتان
قەد ناتوانن بمخەوێنن
ڕاگوێزم کەن بۆ غەریبی
هەڵدێمەوە لە ژێر دەستان
لەگەڵ هەوری پڕلە باران
هەر دێمەوە بۆ دارستان
دەچم بەگژ بێ ٸاویدا
ٸاوەدانی دەکەم وڵات
کارێ دەکەم نیشتمانم
وشکەساڵی قەد پێ نەگات.
نووسین : #هەوراز
دەنگ : #کەریم_ٸەحمەدی
مۆنتاژ : #ٸاڵای_سوور
#ٸەدبیاتی_پێشڕو
🚩 @adabiyate_pishro 🚩
من ٸاوەکەی کانی بڵم
بەرەو سیروان هەر دێمەوە
لەهەر لاێیک بەرم بگرن
بۆ باوشی دەڕژێمەوە
بە لەمپەریش پێشم بگرن
لە کەمپی ٸاو ڕاناوستم
نەخشەی ڕێگام دەدەم بە با
بە هەور ٸەڵێم بگری دەستم
چاوم بەستن، زەنجیر لە پێ
بە جۆگەدا بمڕەتێنن
بە لای لایەی درۆینەتان
قەد ناتوانن بمخەوێنن
ڕاگوێزم کەن بۆ غەریبی
هەڵدێمەوە لە ژێر دەستان
لەگەڵ هەوری پڕلە باران
هەر دێمەوە بۆ دارستان
دەچم بەگژ بێ ٸاویدا
ٸاوەدانی دەکەم وڵات
کارێ دەکەم نیشتمانم
وشکەساڵی قەد پێ نەگات.
نووسین : #هەوراز
دەنگ : #کەریم_ٸەحمەدی
مۆنتاژ : #ٸاڵای_سوور
#ٸەدبیاتی_پێشڕو
🚩 @adabiyate_pishro 🚩
Telegram
attach 📎