کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
‍ ...گللس
سەد خۆزگەم بەو دوژمنەی ، سواری کەم فامان ئەکا
شایە وا تێر و تەســەل ! ، نۆکــەری ڕێی قــنـج ئەکا ؟
ویسـتت دەربــی لە زاهیر، بیکـە مەنعـی دوو دیدەت
کوڕی دارە سووتـاوە ، ڕەقســی ئاگــر خــۆش ئــەکـا
هەردوو کەون لە یێک شاخ،سۆزی قاسپە جوور ئەکەن
بـەڵام کــام خـاسە کــەوە ، یــاری کــەوە شــەل بـکا
هــەردوو بــاڵنـدەن ،ئــەفڕێـن ،ماڵی هەردوو ئاسمان
بــەڵام کــام هـەڵۆت دیــوە، هاوڕیـزی بـولبول بــکا
دەڵــێــن ڕۆژێ کـە قاڵاو، کــردی فەڕز ماڵــی گوڵێ
لــەو ڕۆژەوا ئــەو باخـە ، داڵـۆی لــێ ئــاڵان ئــەکا
بەستــە چی هەستــم مرا ، ڕق وشــە ناکاتە شێعر
ئەو کەسەی خۆی دا لەخەو ، سوورە بێداری ئەکا
مــەغڵــەتەی دەورانە وا ، ئـاوارە کــورتی ئــەڵــێ
قوڕ بە سەر ئەو میللەتەی ، شایی بۆ دوژمن ئەکا
تا بەیانی هەڵپەڕێ ، لاوی کــوردی خــۆشەویست
ڕەنــگە ڕامین تابـەیان ، مــەیلی جـێی ئاســۆ بکا

ئاوارە ئەحمەد
سنە
بەهار
#ڕامین_حوسەین_پەنایی

@kolbarnews