#کۆڕۆنا
کە تۆ هاتی ڕەوەندی باوی ژین گشتی بەباچوو
هەموو کۆڕ و جڤاکی بێ سەمەر فەوت و فەنا چوو
لە بەندی گشتییا خەڵکت خزاندە قوژبنی ماڵ
خەیاڵی ساڵ و نەورۆزمان وەکوو بادی هەوا چوو
وەکوو بەردی محەک زێر و نەزێڕت ئاشکرا کرد
خورافەی دەور و دووکانی گەلێ شێخ و مەلا چوو
پەرستار و پزیشکان پاکی پێشمەرگەی ژیانن
دەنا خێڵی دز و پاشا و هەژاری بێ نەوا چوو
ئەوی سواری کەری بڕوا دژی ڕەوتی زەمەن بڕوا
دەبینی هەر بە کەرباریی و بە دەردی بێ دەوا چوو
کە ئازادی بزەی پشکووت لەسەر لێوی وڵاتم
دەڵێم ئۆخەی کە ویرووسی ژیانی ناڕەوا چوو
#ڕەحیم_لوقمانی
#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews