بانگەواز بۆ #راپەڕین_دژی_کوشتاری_ژنان
ماوەیەکی زۆرە ڕۆژانە ژنانێک تووشی خۆکوژی یان کوشتن بەدەستی کەسوکار و کەسانی نەناسراو ئەبن؛ ژنانی ئەم وڵاتە سەدان ساڵە بوونەتە قوربانی کولتووری پیاوسالاری و ڕۆژ و سات نییە ژنێک لەژێر ئەم کولتوور و یاسایەدا نەچەوسێتەوە.
بەتایبەت لە قوربانییەکانی ئەم دواییانەی ئەم دۆخە پڕ لە توندوتیژییەدا چەندین ژن لەشارەکانی #مەریوان، #سنە، #سەردەشت و زۆرێک شوێنی تر بە دڕندانەترین شێوە گیانیان لێ ئەستێنرا و لە ژیان بێبەری کران؛ ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و یەکسانیخوازی شاری مەریوان بە ئەرک و بەپرسیاریەتی خۆمانی ئەزانین بەرانبەر بەم دۆخە بێدەنگ نەبین و داوا لە هەموو چین و توێژەکان، چالاکانی ژنان، مامۆستایان، خوێندکاران، خەڵکی یەکسانیخواز و مرۆڤدۆست ئەکەین ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ١٦:۳۰ لە گۆڕسانی ئاوایی کۆڵان، بەیادی یەکێک لەم قوربانییانە، نەرمین وەتەن خا، کە بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا و بوو بە قوربانی، کۆ ببینەوە. هیوادارین ئەمە بتوانێ ببێتە پەیامێک لەلایەن ئەوانەی بڕوایان بە بەرابەری خوازی و کۆمەڵگایەکی تەندروست هەیە، دژ بەو دەستانەی ژیان لە ئینسانان ئەگرنەوە.
با ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ١٦:۳۰دوانیوەڕۆ هەموومان لەسەر گۆڕستانی ئاوایی #کۆڵان لە شاری #مەریوان ئامادە بین؛
ئاوایی کۆڵان نزیک لە پشت جادەی زرێبار هەڵکەوتووە.
@kolbarnews