حاکمیت ئیسلامی هەوڵی #گرتنی_چالاکانی_مەریوان چڕتر دەکاتەوە
بڕیارە #ئارام_فەتحی، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی مەریوان، لە ڕێکەوتی چواری شەشی ۹۷ی هەتاوی لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، بڕیاری نەهایی بۆ دەر بکرێت.
کۆڵبەرنیوز: ئارام فەتحی کە ڕێکەوتی ۱۵ی سەرماوەزی ۹۵ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەست بەسەر کرابوو، دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە نیزام، دوو ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
لەو تاوانانەی کە خراوەتە پاڵ ئەم شاعیر و ڕۆژنامەنووسە، پێکهێنانی کەمپەینی "#نە_بەکُشتن_کولبران" و هەروەها ناڕەزایەتییەکانی مەریوان کە ئەو کاتە دژ بە تانکرە نەوت هەڵگرەکان و جادەکانی مەرگ لەو شارە بەڕێوەچوون، بووە.
هەروەها ئارام فەتحی لەلایەن دادگای قەزایی قودسی تارانەوە، بەتاوانی تێپەڕینی نایاسایی لە سنوورەوە، سزای سێ ساڵ تەعلیق بە ساڵێک زیندانی بۆ بڕایەوە. هەر لەو کاتەدا ئەم چالاکە ناسراوەی شاری مەریوان حوکمەکەی دادگای پەسەند نەکرد و ئێستاکە بە بارمتەی ۵۰ ملیۆن تمەن، چاوەڕانی بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوەیە لە سنە، کە بڕیارە ڕێکەوتی ۹۷/٦/۴ پێک بێت، بۆ یەکلایی کردنەوەی حوکمی دوو ساڵ بەندییەکەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە درابوو.
۲٨ مرداد ۱۳۹۷
@Kolbarnews