شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.34K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸کامران قاسمی و کیوان رشوزاده، دو زندانی سیاسی اهل ارومیه، پس از تحمل ۵ سال حبس از زندان مرکزی این شهر آزاد شدند. کامران قاسمی از روز ۴ مهر ۱۴۰۳ در اعتراض به مخالفت اداره اطلاعات ارومیه با درخواست آزادی مشروط خود در اعتصاب غذا به سر می‌برد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز شنبه ۱۴ مهر، کامران قاسمی و کیوان رشوزاده پس از تحمل ۵ سال حبس به صورت مشروط از زندان مرکزی ارومیه آزاد شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/06/p37262

@KurdistanHRN
🔸کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە، دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، دوای ٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران. کامران قاسمی لە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەرەوە (٢٥ی سێپتامبەر) لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە بەرانبەر ڕێگریکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لە قبووڵکردنی داوای ئازادکردنی مەرجداریدا مانی لە خواردن گرتبوو.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دوای ٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/10/06/p37265

@KurdistanHRN
🔸روز دوشنبه ۱۶ مهر ۱۴۰۳، حسین کمالیان، کولبر ۳۷ ساله اهل شهرستان پیرانشهر استان آذربایجان غربی در اثر تیراندازی و ضرب و شتم نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی این شهرستان جان خود را از دست داد. همزمان فردین قلاش، کولبر دیگر اهل پیرانشهر نیز در جریان این تیراندازی به شدت مجروح شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه گروهی از کولبران در ارتفاعات مرزی «دلاوان» پیرانشهر از سوی نیروهای مرزبانی از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه این تیراندازی حسین کمالیان و فردین قلاش به شدت زخمی شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/10/08/p37294

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) حسەین کەمالیان، کۆڵبەری ٣٧ ساڵانی خەڵکی پیرانشار، بە دەسڕێژ و ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانی لە دەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشاریش بە ناوی فەردین قەلاش، هەر لەم ناوچە سنوورییەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بە سەختی بریندار بوو.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی «دلاوەران»ی پیرانشار لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا حسەین کەمالیان و فەردین قەلاش بە سەختی بریندار بوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/10/08/p37302

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام اشکان یاری، زندانی اهل کرمانشاه که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان مرکزی همدان به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی حدود ۴ سال پیش به اتهام‌های مربوط به مواد مخدر بازداشت و به اعدام محکوم شده بود. بامداد روز شنبه ۱۴ مهر ۱۴۰۳ حکم اعدام این زندانی در زندان مرکزی همدان به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/10/09/p37330

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی ئەشکان یاری، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە کە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشەبەرکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/10/09/p37339

@KurdistanHRN
🔸هادی رستمی، رضا رمضانی و صلاح کریمی، سه زندانی اهل شهرهای ایلام و بوکان، در سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه در اعتصاب غذا به سر می‌برند. این سه زندانی که در دوازدهمین و سیزدهمین روز اعتصاب غذای خود قرار دارند، از حق تماس و ملاقات با خانواده محروم شده‌اند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، هادی رستمی، زندانی محکوم به قطع عضو که در تاریخ ۶ مهر ۱۴۰۳ با دستور مسئولین زندان به صورت تنبیهی به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل شد، در دوازدهمین روز اعتصاب غذای خود به سر می‌برد. این زندانی در اعتراض به انتقال خود به سلول انفرادی دست به اعتصاب غذا زده و در این مدت به دلیل خونریزی کلیه یک بار به بهداری زندان منتقل شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/09/p37335

@KurdistanHRN
🔸هادی ڕوستەمی، ڕەزا ڕەمەزانی و سەلاح کەریمی، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی ئیلام و بۆکان، لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم سێ بەندکراوە کە لە دوازدەهەم و سێزدەهەم ڕۆژی مانگرتندان، لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا، لە دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتندایە. ئەم زیندانییە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر گوازرانەوەدا بۆ ژووری تاکەکەسی مانی لە خواردن گرتووە و لەم ماوەیەدا بە هۆی خوێنلێچوونی گورچیلەوە جارێکیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندان کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/10/09/p37341

@KurdistanHRN
🔸امروز ۱۹ مهر ۱۴۰۳/ ۱۰ اکتبر ۲۰۲۴ همزمان با روز جهانی مبارزه با مجازات اعدام، شبکه حقوق بشر کردستان بنا بە آمارهای گردآوری شده خود اعلام می‌کند کە در فاصله ۱۰ اکتبر ۲۰۲۳ تا ۹ اکتبر ۲۰۲۴ اعدام دست‌کم ۱۳۸ زندانی کُرد را در زندان‌های مختلف ایران ثبت کرده است.

🔸جمهوری اسلامی ایران مجازات اعدام را به عنوان ابزاری برای سرکوب و ایجاد ترس در جامعه به کار گرفته است. در سال‌های گذشته به دلیل ادامه نگران کننده صدور و اجرای حکم اعدام، ایران همچنان از جمله کشورهای دارای بالاترین میزان اعدام در جهان است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/special-reports-fa/2024/10/10/p37348

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت کە لە مەودای نێوان ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤دا لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کوردی لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا تۆمار کردووە.

🔸کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک ڕێگایەک بۆ سەرکوتکاری و تۆقاندنی کۆمەڵگا بە کار دەهێنێت. لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی بەردەوامبوونی نیگەرانکەری دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەوە، ئێران تا ئێستایش هەر یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین ڕێژەی لەسێدارەدانیان هەیە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/special-reports-ku/2024/10/10/p37363

@KurdistanHRN
🔸وریشه مرادی، عضو جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) که به اتهام «بغی» در وضعیت بلاتکلیف در بند زنان زندان اوین به سر می‌برد، همزمان با روز جهانی مبارزه با مجازات اعدام دست به اعتصاب غذای نامحدود زد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز پنج‌شنبه ۱۹ مهر ۱۴۰۳، این زندانی سیاسی کُرد همزمان با روز جهانی مبارزه با مجازات اعدام، در اعتراض به صدور و اجرای حکم اعدام در ایران و ادامه وضعیت بلاتکلیف خود در بند زنان زندان اوین تهران دست به اعتصاب غذای نامحدود زده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/10/p37360

@KurdistanHRN
🔸وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بە تۆمەتی «بەغی» لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا ڕایگەیاندووە کە بۆ ماوەیەکی بێسنوور و نادیار مان لە خواردن دەگرێت.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا و هەروەها بەردەوامبوونی دۆخی هەڵپەسێردراوی خۆی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندا، دەستی بە مانگرتنی بێسنوور کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/10/10/p37366

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام برهان انصاری، زندانی اهل ارومیه که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان مرکزی این شهر به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۱۸ مهر ۱۴۰۳، برهان انصاری به همراه یک زندانی دیگر برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شده بودند. حکم اعدام این زندانی بامداد روز پنج‌شنبه ۱۹ مهر به اجرا درآمد؛ تا این لحظه از هویت زندانی دیگر و سرنوشت وی اطلاعی به دست نیامده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/10/10/p37381

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی بورهان ئەنساری، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لەگەڵ بەندکراوێکی دیکەدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە سێدارە دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناونیشان و چارەنووسی بەندکراوەکەی تر بەردەست نەکەوتووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/10/11/p37397

@KurdistanHRN
🔸سوسن حسن‌زاده، فعال مدنی و مدرس زبان کُردی اهل بوکان توسط شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری دو این شهر به اتهام «تبلیغ علیه نظام» به ۳ ماه حبس تعزیری محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه دادگاه این فعال مدنی در تاریخ ۱۷ مهر ۱۴۰۳ در شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری دو بوکان به اتهام‌های «تبلیغ علیه نظام» و «عضویت در جمعیت‌های معارض کشور» بدون حضور وکیل تعیینی برگزار شد. وی به اتهام «تبلیغ علیه نظام» به ۳ ماه حبس تعزیری محکوم و از اتهام «عضویت در جمعیت‌های معارض کشور» تبرئه شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/10/12/p37404

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام اسعد فرهنگ، ستار خسروی، کامران سقایی، احمد نارویی و محمد اسحاق‌زهی که به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» و «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند در زندان‌های مرکزی ارومیه و قزلحصار کرج به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، اسعد فرهنگ، زندانی اهل سقز روز چهارشنبه ۱۸ مهر ۱۴۰۳ به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل و بامداد روز ۱۹ مهر حکم اعدام وی به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/10/12/p37407

@KurdistanHRN
🔸سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی سووسەن حەسەنزادە ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» بەبێ ئامادەبوونی پارێزەری دیاریکراوی خۆی بەڕێوە چوو و ئەم چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکان»یشی لەسەر لاچوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/10/12/p37415

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی ئەسعەد فەرهەنگ، ستار خەسرەوی، کامران سەقایی، ئەحمەد ناروویی و محەممەد ئێسحاق‌زێهی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانەکانی ناوەندیی ورمێ و قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەسعەد فەرهەنگ، بەندکراوی خەڵکی سەقز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/10/12/p37418

@KurdistanHRN
🔸مهرشاد الماسی، جوان ۲۰ ساله اهل کرمانشاه، روز سه‌شنبه ۱۷ مهر ۱۴۰۳ در حوالی میدان طاق‌بستان این شهر در اثر تیراندازی نیروهای پلیس کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۱۷ مهر، خودروی گشت پلیس کرمانشاه در اطراف میدان طاق‌بستان این جوان را در حالی که سوار بر موتورسیکلت بود، مورد تعقیب و گریز قرار دادند. وی که از ترس توقیف موتورش در حال فرار بود، هدف تیراندازی این نیروها قرار گرفت که در نتیجه اصابت یک گلوله از پشت در جا کشته شد.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/killing-citizens/2024/10/12/p37421

@KurdistanHRN
🔸مێهرشاد ئەڵماسی، لاوی ٢٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە نزیک مەیدانی تاقەوسانی کرماشان کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی پۆلیس و کوژرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم لاوە بە ماتۆرەکەیەوە لە نزیک مەیدانی تاقەوسانی کرماشانەوە تێدەپەڕی کە ئۆتۆمبێلی پۆلیس کەوتە دوای و ئەویش کە نیگەرانی دەستگرتن بەسەر ماتۆرسیکلێتەکەیدا بوو لە دەستیان هەڵات، بەڵام هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لێ کرد و گوللەیەک لە پشتەوە بەری کەوت و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2024/10/12/p37425

@KurdistanHRN