شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.34K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان، بە کەلەبچە و پێبەندەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) ژمارەیەک لە هێزەکانی گاردی زیندانی ناوەندیی ورمێ هێرشیان کردووەتە سەر بەندی ٢ و کەلوپەلی بەندکراوانیان پشکنیوە. دوو لە پاسەوانەکانی ئەو بەندە بە ناوەکانی سینا سوگولی و سالار محەممەدی دوای ئەوەی لەگەڵ هادی ڕوستەمیدا تووشی دەمەقاڵە بوون، پەلاماری ئەم بەندکراوەیان دا و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان گواستیانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2024/09/30/p37121

@KurdistanHRN
🔸فەزلوڵڵا پوورنەسیری و حەمزە شەهبازی، دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشەبەرکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کران.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٣٠ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) فەزلوڵڵا پوورنەسیری، خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان و حەمزە شەهبازی، خەڵکی تاران، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/09/30/p37123

@KurdistanHRN
🔸حمید حسین‌نژاد حیدرانلو، زندانی سیاسی کُرد اهل روستای «سگریک» چالدران استان آذربایجان غربی, در اواخر تیر سال‌جاری از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به ریاست قاضی نجف‌زاده به اتهام «بغی» ‌از طریق عضویت در حزب کارگران کردستان (پ‌ک‌ک) به اعدام محکوم شده است.

🔸یک منبع مطلع در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان در خصوص پرونده این زندانی سیاسی اعلام کرد: «این شهروند در تاریخ ۲۴ فروردین ۱۴۰۲ به همراه چند شهروند دیگر اهل افغانستان در مرز چالدران توسط نیروهای مرزبانی بازداشت و به بازداشتگاه مرزبانی در چالدران منتقل شد. او به مدت چند ساعت در این بازداشتگاه مورد بازجویی قرار گرفت و سپس قرار بازداشت وی به قرار وثیقه تبدیل شد، اما به بهانه صدور حکم جلب به درخواست وزارت اطلاعات جمهوری اسلامی ایران، وثیقه صادره مورد پذیرش قرار نگرفت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه منتقل شد.»


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/10/02/p37157

@KurdistanHRN
🔸حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلوو، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی «سگریک»ی چاڵدێران، لە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵدا (ناوەڕاستی جولایی ٢٠٢٤) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە، بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا (پ‌ک‌ک) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (١٣ی ئاوریلی ٢٠٢٣) لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە سنووری چاڵدێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی هێزی سنوورپارێز لە شاری چاڵدێران. حەمید بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەو دەستبەسەرگەیە خرایە بەر لێپرسینەوە و پاشان بڕیاری دەستبەسەربوونی گۆڕدرا بۆ بڕیاری بارمتە، بەڵام …

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2024/10/02/p37162

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام فضل‌اله پورنصیری، زندانی اهل کوهدشت استان لرستان که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان قزلحصار کرج به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی روز دوشنبه ۹ مهر ۱۴۰۳ به همراه یک زندانی دیگر به نام حمزه شهبازی برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی زندان قزلحصار کرج منتقل شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/10/02/p37166

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی فەزلوڵڵا پوورنەسیری، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٣٠ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە ناوی حەمزە شەهبازی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/10/02

@KurdistanHRN
🔸طارق نظری، کولبر اهل ثلاث باباجانی استان کرمانشاه بر اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی نوسود کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه چهارشنبه ۱۱ مهر ۱۴۰۳، گروهی از کولبران در مناطق مرزی نوسود بدون اطلاع قبلی و از فاصله نزدیک از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن طارق نظری کشته شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/10/02/p37182

@KurdistanHRN
🔸تاریق نەزەری، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی تاریق نەزەری گیانی بەخت کرد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/10/02/p37187

@KurdistanHRN
🔸ماموستا محمد خضرنژاد، روحانی کُرد اهل سنت و از بازداشت شدگان خیزش ژن ژیان ئازادی در بوکان، از زندان مرکزی ارومیه به زندان مرکزی سنندج منتقل شد. این زندانی سیاسی در چند ماه گذشته به دلیل سکونت خانواده‌اش در سنندج خواستار انتقال خود به زندان مرکزی این شهر شده بود.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز پنج‌شنبه ۱۲ مهر ۱۴۰۳، این زندانی سیاسی در تماس کوتاه تلفنی با خانواده‌اش از انتقال خود از زندان مرکزی ارومیه به زندان مرکزی سنندج خبر داده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/03/p37204

@KurdistanHRN
🔸مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە. بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە دانیشتووی شاری سنەن و هەر بۆیە لە چەند مانگی ڕابردوودا داوای کردبوو بیگوێزنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، مامۆستا محەممەد خزرنژاد ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/10/03/p37208

@KurdistanHRN
🔸ماموران دایره مبارزه با قاچاق کالای نیروی انتظامی در جاده بوکان به مهاباد خودروی یوسف دشتی، کاسبکار ۳۸ ساله کُرد را مورد تعقیب و گریز و تیراندازی قرار داد که در نتیجه زخمی شدن این راننده، خودرو واژگون و این کاسبکار کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز پنج‌شنبه ۱۳ مهر ۱۴۰۳، ماموران دایره مبارزه با قاچاق کالای نیروی انتظامی شهرستان بوکان به ظن حمل کالا قاچاق خودروی از نوع پژو یوسف دشتی، کاسبکار اهل این شهر را مورد تعقیب و گریز و هدف تیراندازی قرار دادند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/killing-citizens/2024/10/04/p37210

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام مولود خالدیان، نیما مرادی و نصر‌الله منتی، سه زندانی اهل شهرهای قروه و ایلام که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند در زندان‌های مرکزی ایلام و قزلحصار کرج به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز چهارشنبه ۱۱ مهر ۱۴۰۳، حکم اعدام مولود خالدیان، زندانی اهل قروه در زندان قزلحصار کرج به اجرا درآمد. این زندانی پدر یک فرزند، اهل روستای «قاملو» شهرستان قروه استان کردستان حدود ۴ سال پیش به اتهام «قتل عمد» بازداشت و به اعدام محکوم شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/10/04/p37202

@KurdistanHRN
🔸هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی پۆلیسی ئینتیزامی، لە جادەی بۆکان بۆ مەهاباد کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی یووسف دەشتیی کاسبکاری کورد و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا یووسف بریندار بووە و ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و ئەم هاووڵاتییە ٣٨ ساڵەیە گیانی لە دەست داوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی پۆلیسی ئینتیزامیی بۆکان بە گومانی ئەوەی کە ئۆتۆمبێلە پژۆکەی یووسف دەشتی، کاسبکاری کوردی خەڵکی ئەم شارە هەڵگری کاڵای قاچاخە، کەوتوونەتە دوای و دەسڕێژیان لێ کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2024/10/05/p37235

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی مەولوود خالیدیان، نیما مورادی و نەسروڵڵا مینەتی، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی قوروە و ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام و زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) مەولوود خالیدیان، بەندکراوی خەڵکی قوروە، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دراوە. ئەم بەندکراوە باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی «قاملوو»ی شاری قوروە بوو کە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچوبوو.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/10/05/p37237

@KurdistanHRN
🔸حکم ۲۱ سال حبس و تبعید ژینا مدرس‌گرجی، روزنامه‌نگار و فعال حقوق زنان اهل سنندج که پیشتر از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی سنندج صادر شده بود، در شعبه ۴ دادگاه تجدید نظر استان کردستان به ۲ سال و ۴ ماه حبس تعزیری تبدیل شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه دادگاە تجدیدنظر ژینا مدرس‌گرجی با حضور وی و وکلای مدافعش در تاریخ ٢١ شهریور ١٤٠٣ در شعبه ٤ دادگاه تجدیدنظر استان کردستان برگزار شد و در روزهای گذشته این دادگاه حکم ۲۱ سال حبس و تبعید این فعال مدنی را که در خرداد سال جاری از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب سنندج به ریاست قاضی کرمی صادر شده بود، به ۲ سال و ۴ ماه حبس تعزیری تبدیل کرد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/10/05/p37239

@KurdistanHRN
🔸سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە سەریدا سەپابوو، لە لایەن لقی ٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە گۆڕدرا بۆ ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کۆبوونەوەی دادگای پیاچوونەوەی ژینا مودەڕیس گورجی بە ئامادەبوونی خۆی و پارێزەرەکانی لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣دا (١١ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لە لقی ٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە چوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی ئەم چالاکە مەدەنییە کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی بە سەریدا سەپابوو، لە لایەن ئەم دادگایەوە گۆڕدراوە بۆ ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/10/05/p37241

@KurdistanHRN
🔸دومین جلسه دادگاه وریشه مرادی، عضو جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) در شعبه ۱۵ دادگاه انقلاب تهران به ریاست قاضی صلواتی به اتهام اتهام «بغی» از طریق عضویت در حزب حیات آزاد کردستان (پژاک) برگزار شد.

🔸پیشتر در تاریخ ۷ شهریور ۱۴۰۳ به دلیل عدم حضور نماینده دادستان و قاضی عموزاد، مستشار دادگاه، دومین جلسه دادگاه به تعویق افتاده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/05/p37248

@KurdistanHRN
🔸امروز، شنبه ۱۴ مهر، امیرحسین حق جویان، پسردایی و دوست نزدیک رضا رسایی، شهروند کُرد یارسان و از بازداشت شدگان خیزش ژن ژیان ئازادی / زن زندگی آزادی که مرداد ماه امسال به اتهام «مشارکت در قتل» یک مقام امنیتی اعدام شد، پس از ۱۲ روز بازداشت با قرار وثیقه به صورت موقت از زندان مرکزی کرمانشاه آزاد شد.

🔸 بنا به اطلاع شبکه حقوق کردستان، اتهام این شهروند کُرد یارسان و از خانواده‌های دادخواه، «توهین به مقدسات» عنوان شده است. او پنجشنبه هفته گذشته از بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در کرمانشاه به زندان مرکزی‌ این شهر منتقل شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/05/p37251

@KurdistanHRN
🔸دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی و بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) بەڕێوە چوو.

🔸پێشتر و لە ڕێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٣دا (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە هۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و دادوەر عەمووزادی ڕاوێژکاری دادگاوە، کۆبوونەوەکە هەڵوەشابوویەوە و دوا خرابوو بۆ کاتێکی دیکە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/10/05/p37253

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر (٥ی ئۆکتۆبەر) ئەمیرحسەین حەقجوویان، کوڕەخاڵ و هاوڕێی نزیکی ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە گەلاوێژی ئەمساڵ (ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە کوشتن»ی کاربەدەستێکی ئەمنی لە سێدارە درا، دوای ١٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە یارسانە کە لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانە، «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» ڕاگەیەنراوە. ئەمیرحسەین حەقجوویان حەفتەی ڕابردوو لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کرماشانەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرابوو.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/10/05/p37255

@KurdistanHRN