شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸 امروز اولین سالگرد ⁧ کمال فقهی⁩ از جان‌باختگان خیزش ⁧ ژن ژیان ئازادی⁩ (⁧زن زندگی آزادی⁩) است. او در تاریخ ۲۰ مهر ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر بوکان استان آذربایجان غربی با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران کشته شد.

🔸 ئەمڕۆ ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبەر) یەکەم ساڵڕۆژی کەمال فیقهی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. کەمال کە خەڵکی شاری بۆکان بوو، ساڵێک لەمەوپێش لە کاتێکدا کە لەسەر بانی ماڵەکەی بوو، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە لەبەر سەختبوونی برینەکانی گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸 امروز اولین سالگرد ⁧ آرمین صیادی⁩ از جان‌باختگان خیزش ⁧ ژن ژیان ئازادی⁩ (⁧ زن زندگی آزادی⁩) است. او در تاریخ ۲۰ مهر ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهرک دره دریژ کرمانشاه با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران کشته شد.

🔸 ئەمڕۆ ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبەر) یەکەم ساڵڕۆژی ئارمین سەیادی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. ئارمین کە خەڵکی شاری کرماشان بوو، ساڵێک لەمەوپێش لە کاتێکدا کە بە ئۆتۆمبیل لە گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشانەوە تێدەپەڕی، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸 امروز اولین سالگرد ⁧ سینا نادری⁩ از جان‌باختگان خیزش ⁧ ژن ژیان ئازادی⁩ (⁧ زن زندگی آزادی⁩) است. او در تاریخ ۲۰ مهر ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهرک دره دریژ کرمانشاه با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران کشته شد.

🔸 ئەمڕۆ ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبەر) یەکەم ساڵڕۆژی سینا نادری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. سینا کە خەڵکی شاری کرماشان بوو، ساڵێک لەمەوپێش لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی شاری کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸ادریس منبری، فعال مدنی و عضو هیئت مدیره انجمن فرهنگی-اجتماعی «نوژین» به اتهام «اخلال در نظم عمومی» به یک سال حبس تعزیری در تبعید و ۴۰ ضربه شلاق محکوم شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه محاکمه این فعال مدنی کُرد در تاریخ ۱۸ مهر ۱۴۰۲ بدون حضور او و وکلایش در شعبه ۱۰۶ دادگاه کیفری دو سنندج به ریاست قاضی بهمن امیدزاده برگزار شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2023/10/12/p29896/

@KurdistanHRN
🔸ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» سزای ساڵێک بەندکران لە مەنفادا و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ ئامادەبوونی خۆی و پارێزەرەکانی لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی دووی سنەدا بە سەرۆکایەتیی دادوەر بەهمەن ئومیدزادە بەڕێوە چووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2023/10/12/p29906/

@KurdistanHRN
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸 عصر روز ۲۰ مهر ۱۴۰۱ در جریان خیزش ژن ژیان ئازادی، شهرک «دره‌ دریژ» در حاشیه شهر کرمانشاه که اکثر ساکنان آن از کُردهای یارسان هستند، همزمان با چند محله دیگر در این شهر شاهد اعتراضات گسترده مردمی بود.

🔸 این اعتراضات که با مسدود کردن ورودی این شهرک توسط معترضان و سردادن شعار علیه حکومت آغاز شد، مورد سرکوب شدید و خشونت‌آمیز نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران قرار گرفت.

🔸 نیروهای نظامی-امنیتی با شلیک گلوله‌های ساچمه‌ای، فلزی و جنگی به طرف معترضان، تعداد زیادی را مجروح و بازداشت کردند.

🔸 در جریان این اعتراضات آرمین_صیادی، ۱۸ ساله و سینا_نادری، ۲۳ ساله با تیراندازی نیروهای سپاه پاسداران کشته شدند.

🔸 مراسم‌های ختم و چهلم این جان‌باختگان با حضور گسترده مردم بار دیگر به صحنه اعتراضات ضد حکومتی تبدیل شد.

🔸 در جریان اعتراضات مردمی ۲۰ مهر ۱۴۰۱ در شهرک دره دریژ کرمانشاه دو تن از معترضان به نام‌های پرویز یاری، ۳۶ ساله و شایان ویسی، ۲۱ ساله از ناحیه چشم هدف شلیک گلوله نیروهای سپا پاسداران قرار گرفتند.

@KurdistanHRN
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
🔸 عصر روز ۲۰ مهر ۱۴۰۱ در جریان خیزش ژن ژیان ئازادی، شهرک «دره‌ دریژ» در حاشیه شهر کرمانشاه که اکثر ساکنان آن از کُردهای یارسان هستند، همزمان با چند محله دیگر در این شهر شاهد اعتراضات گسترده مردمی بود. 🔸 این اعتراضات که با مسدود کردن ورودی این شهرک توسط…
🔸 دوانیوەڕۆی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکەی شاری کرماشاندا، ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی گەڕەکی «دەرەدرێژ»ی گرتەوە کە دەکەوێتە پەراوێزی شاری کرماشانەوە و زۆربەی دانیشتوانی کوردی یارسانن.

🔸ئەم خۆپیشاندانانە کە بە داخستنی ڕێگای چوونەژوورەوەی ئەو گەڕەکە لە لایەن خۆپیشاندەران و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەتەوە دەستی پێ کرد، ڕووبەڕووی سەرکوتی قورس و توندوتیژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەوە.

🔸 هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بە فیشەکی ساچمەیی، ئاسنی و جەنگی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی خۆپیشاندەریان بریندار و دەستبەسەر کرد.

🔸 لەم خۆپیشاندانەدا، #ئارمین_سەیادی، ١٨ ساڵان و #سینا_نادری، ٢٣ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانیان بەخت کرد.

🔸 ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن و چلەی ئەم گیانبەختکردوانە بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر، جارێکی تر گۆڕەپانەکەی گۆڕی بۆ خۆپیشاندانی دژەحکومەتی.

🔸لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا، دوو خۆپیشاندەر بە ناوەکانی پەرویز یاری، ٣٦ ساڵان و شایان وەیسی، ٢١ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران چاویان بریندار بوو.

@KurdistanHRN
🔸رضا (غلامرضا) رسایی، شهروند کُرد یارسان اهل شهرستان صحنه در استان کرمانشاه از سوی شعبه ۲ دادگاه کیفری یک کرمانشاه به اتهام‌های «مباشرت در قتل عمد» نادر بیرامی، رئیس سازمان اطلاعات سپاه پاسداران شهرستان صحنه، «مباشرت در ايراد جراحات عمدی غيرکشنده غير منتهی به مرگ»، «تظاهر و قدرت نمایی با چاقو» و «اخلال در نظم عمومی از طريق ايجاد هياهو و جنجال» به اعدام (قصاص نفس)، پرداخت دیه، یک سال حبس تعزیری و ۷۴ ضربه شلاق محکوم شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2023/10/13/p29910/

@KurdistanHRN
🔸ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی یەکی کرماشانەوە بە تۆمەتی «هاودەستی لە کوشتنی بەئەنقەست»ی نادر بەیرامیدا، سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەحنە، «هاودەستی لە ئەنجامدانی بریندارکردنی بەئەنقەستدا بەبێ کوشتن»، «نمایشکردن و خۆنواندن بە چەقۆوە» و «تێکدانی ئارامیی گشتی لە ڕێگای ئاژاوە و مشتومڕەوە» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)، پێدانی دیە، ساڵێک بەندکران و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپاوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/10/13/p29916/

@KurdistanHRN
🔸ارسلان خودکام، زندانی سیاسی کُرد محکوم به حبس ابد در زندان مرکزی ارومیه، به دلیل محرومیت از دسترسی به خدمات پزشکی با خطر از دست دادن بینایی یک چشم خود مواجه است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی که از پنج سال و نیم در زندان به سر می‌برد، طی این مدت به دلیل شرایط سخت بازداشت، حبس، شکنجه و همچنین عدم دسترسی به خدمات پزشکی، دچار بیماری‌های جسمی و روحی شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/10/13/p29918/

@KurdistanHRN
🔸ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا، بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، مەترسیی نابینابوونی چاوێکی لە ئارادایە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە پێنج ساڵ و نیو لەمەوپێشەوە لە زینداندایە، لەم ماوەیەدا و بە هۆی دۆخی دژواری دەستبەسەری، بەندکران، ئەشکەنجەدان و هەروەها بێبەشکردنەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، تووشی چەندین نەخۆشیی جەستەیی و دەروونی بووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/political-prisoners/2023/10/13/p29923/

@KurdistanHRN
🔸از وضعیت عادل (شاخه‌وان) میرزایی، شهروند کُرد اهل روستای «نگل» بخش کلاترزان شهرستان سنندج که حدود یک ماه پیش توسط نیروهای امنیتی در این روستا بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات سنندج منتقل شده بود، اطلاعی در دست نیست.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، با وجود مراجعه مکرر خانواده این شهروند کُرد به دادگاه و اداره اطلاعات سنندج، تاکنون هیچ اطلاعی از وضعیت وی به دست نیامده است. او از زمان بازداشت از حق دسترسی به وکیل و ملاقات و تماس با خانواده بوده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/10/15/p29925/

@KurdistanHRN
🔸لەسەر چارەنووسی عادڵ (شاخەوان) میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «نگڵ»ی ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم گوندەدا دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ دادگا و ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە مافی بەرهەمەندبوون لە پارێزەر و پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/10/15/p29928/

@KurdistanHRN
🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان٬ بامداد یکشنبه ۲۳ مهر ۱۴۰۲ یک زن جوان در شهر پیرانشهر استان آذربایجان غربی توسط پدرش به قتل رسیده است.

🔸هویت این زن، تروسکه عبدالله‌زاده، ۲۱ ساله، متاهل و مادر دو فرزند ۸ و ۵ ساله، اهل روستای «کاسه گران» و ساکن شهر پیرانشهر اعلام شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2023/10/15/p29930/

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر (١٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی لاو لە شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە.

🔸ناسنامەی ئەم ژنە ترووسکە عەبدوڵڵازادە، ٢١ ساڵان، خێزاندار و دایکی دوو منداڵی ٨ و ٥ ساڵان، خەڵکی گوندی «کاسەگەران» و دانیشتووی شاری پیرانشار ڕاگەیەنراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2023/10/15/p29933/

@KurdistanHRN
🔸با گذشت بیش از ۵ ماه از بازداشت ابوبکر مامزاده، احمد مامزاده، جوانمرد مام‌خسروی، سوران قاسمی، جلیل مولودی، رزگار بابامیری، کاوه صالحی و پژمان سلطانی توسط نیروهای امنیتی در بوکان و بانه، اطلاعی از وضعیت آنها در دست نیست.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این ۸ شهروند کُرد پس از بازداشت به بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه منتقل و برای انجام اعترافات اجباری تحت شکنجه‌های جسمی و روحی قرار گرفته‌اند. سوران قاسمی و احمد مامزاده چند هفته پیش موفق به انجام یک ملاقات کوتاه با خانواده‌های خود شده‌اند، اما دیگر بازداشت شدگان از زمان بازداشت تاکنون از حق ملاقات و تماس با خانواده محروم بوده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/10/16/p29939/

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٥ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەبووبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، جوامێر مام خەسرەوی، سۆران قاسمی، جەلیل مەولوودی، ڕزگار بابامیری، کاوە ساڵحی و پژمان سوڵتانیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و بانە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئێستایان لە بەردەستدا نییە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ٨ هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خراونەتە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییەوە. سۆران قاسمی و ئەحمەد مامزادە چەند حەفتەیەک لەمەوپێش توانیویانە دیدارێکی کورت لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا بکەن، بەڵام ئەو هاووڵاتیانەی دیکە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2023/10/16/p29942/

@KurdistanHRN
🔸عبدالعزیز گل‌محمدی، زندانی سیاسی که در زندان مرکزی ارومیه محکومیت ۱۰ سال و یک روز خود را سپری می‌کند از روز شنبه ۲۲ مهر در اعتراض به مخالفت سازمان اطلاعات سپاه پاسداران با درخواست مرخصی‌اش دست به اعتصاب غذای خشک زده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-strike-fa/2023/10/16/p29948/

@KurdistanHRN