شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.31K subscribers
8.71K photos
435 videos
24 files
8.35K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
🔸 عصر روز ۲۰ مهر ۱۴۰۱ در جریان خیزش ژن ژیان ئازادی، شهرک «دره‌ دریژ» در حاشیه شهر کرمانشاه که اکثر ساکنان آن از کُردهای یارسان هستند، همزمان با چند محله دیگر در این شهر شاهد اعتراضات گسترده مردمی بود. 🔸 این اعتراضات که با مسدود کردن ورودی این شهرک توسط…
🔸 دوانیوەڕۆی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکەی شاری کرماشاندا، ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی گەڕەکی «دەرەدرێژ»ی گرتەوە کە دەکەوێتە پەراوێزی شاری کرماشانەوە و زۆربەی دانیشتوانی کوردی یارسانن.

🔸ئەم خۆپیشاندانانە کە بە داخستنی ڕێگای چوونەژوورەوەی ئەو گەڕەکە لە لایەن خۆپیشاندەران و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەتەوە دەستی پێ کرد، ڕووبەڕووی سەرکوتی قورس و توندوتیژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەوە.

🔸 هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بە فیشەکی ساچمەیی، ئاسنی و جەنگی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی خۆپیشاندەریان بریندار و دەستبەسەر کرد.

🔸 لەم خۆپیشاندانەدا، #ئارمین_سەیادی، ١٨ ساڵان و #سینا_نادری، ٢٣ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانیان بەخت کرد.

🔸 ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن و چلەی ئەم گیانبەختکردوانە بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر، جارێکی تر گۆڕەپانەکەی گۆڕی بۆ خۆپیشاندانی دژەحکومەتی.

🔸لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشاندا، دوو خۆپیشاندەر بە ناوەکانی پەرویز یاری، ٣٦ ساڵان و شایان وەیسی، ٢١ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران چاویان بریندار بوو.

@KurdistanHRN