شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.41K photos
435 videos
24 files
8.05K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2024/03/16/p33117/

@KurdistanHRN
🔻در آستانه برگزاری نشست سالانه شورای حقوق بشر سازمان ملل متحد در ژنو، نماینده شبکه حقوق بشر کردستان با حضور در مقر اروپایی این سازمان در ژنو با تعدادی از سازمان‌های بین‌المللی در شورای حقوق بشر سازمان ملل متحد دیدار و گزارشی از وضعیت حقوق بشر در کردستان ایران ارائه داد.

🔸همزمان گزارش اخیر مشترک شبکه حقوق بشر کردستان و کمپین حقوق بشر در ایران در خصوص کشتار معترضان در شهر جوانرود در اختیار سازمان‌های حقوق بشری قرار داده شد.

🔸روز دوشنبه ۲۸ اسفند گزارش مفصل کمیته حقیقت یاب سازمان ملل متحد و گزارش گزاشگر ویژه حقوق بشر سازمان ملل متحد در امور ایران به شورای حقوق بشر ارائه خواهد شد.

@KurdistanHRN
🔻لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی شۆرای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری ژێنێڤ، نوێنەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە بارەگای ئەورووپای ئەم ڕێکخراوەیەوەدا لە ژێنێڤ ئامادە بوو و لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی ناو شۆرای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دیداری کرد و ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا ئاڕاستەی ئەو لایەنانە کرد.

🔸هاوکات ڕاپۆرتی هاوبەشی ئەم دواییانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا سەبارەت بە کوشتن و سەرکوتکردنی ڕاپەڕیوانی شاری جوانڕۆ پێشکەشی دامەزراوە و ڕێکخراوە جیهانییەکان کرا.

🔸ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمە (١٨ی مارس) ڕاپۆرتی چڕوپڕی کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا پێشکەشی شۆرای مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.

@KurdistanHRN
🔸روز شنبه ۲۶ اسفند، شعیب زارعی از اعضای حزب کومله کردستان ایران، در نزدیکی اردوگاه این حزب در روستای «زرگویز» شهر سلیمانیه در اقلیم کردستان ترور شد. این حزب با انتشار بیانیه‌ای اعلام کرده است که وی توسط عوامل جمهوری اسلامی ترور شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ظهر روز گذشته، شعیب زارعی ۳۴ ساله و اهل شهر سروآباد استان کردستان که حدود ۱۰ سال پیش به عضویت حزب کومله کردستان ایران درآمده بود، در نزدیکی ارودگاه این حزب ترور شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extrajudicial-executions/2024/03/17/p33125/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمە (١٦ی مارس) شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە لە گوندی «زڕگوێز»ی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. ئەم حیزبە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە شوعەیب زارعی بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی دوێنێ شوعەیب زارعی، ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «تەختە»ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە کە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش چووبووە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە، لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە تیرۆر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2024/03/17/p33122/

@KurdistanHRN
🔸امروز دوشنبه ۲۸ اسفند، همزمان با ارائه گزارش مفصل کمیته حقیقت یاب سازمان ملل متحد و نیز گزارش گزاشگر ویژه حقوق بشر سازمان ملل متحد در امور ایران به شورای حقوق بشر این سازمان، شبکه حقوق بشر کردستان به همراه ۴۲ سازمان حقوق بشری دیگر خواستار تمدید ماموریت گزارشگر ویژه و کمیته حقیقت یاب شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/press-releases-fa/2024/03/18/p33136/

@KurdistanHRN
🔸به دنبال انتشار فراخوان جمعی از فعالان مدنی و فرهنگی شهر گیلان‌غرب استان کرمانشاه برای برگزاری جشن بزرگ نوروز این شهر در تاریخ ۲ فروردین، نهادهای امنیتی طی روزهای اخیر با فشار و تهدید برگزارکنندگان، خواهان لغو این مراسم شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، نیروهای امنیتی صبح امروز با حضور در محل برگزاری این مراسم اقدام به جمع‌آوری پلاکاردها و دیگر وسایل آماده سازی این جشن کردند و پس از آن مسیرهای منتهی به محل برگزاری جشن نوروز در منطقه «ناودار» در چهار کیلومتری شهر گیلان‌غرب را مسدود کردند تا از حضور مردم در این مراسم جلوگیری کنند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-assembly-fa/2024/03/21/p33152/

@KurdistanHRN
🔸دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری گیەڵانی کرماشانەوە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی گەورەی نەورۆز لە ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەدا (٢١ی مارس)، دامودەزگا ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا گوشاریان خستبووە سەر ئەو چالاکانە و داوایان کردبوو ڕێوڕەسمەکە هەڵبوەشێتەوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوونە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و هەموو پلاکارد و لافیتە و کەرەستەکانی تریان کۆ کردەوە و پاشان ڕێگاکانی ناوچەی «ناودار» لە چوار کیلۆمەتریی شاری گیەڵانیان داخست تاکوو خەڵک نەتوانن بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا بکەن.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2024/03/21/p33157/

@KurdistanHRN
🔸صبح روز شنبه ۴ فروردین، یک کولبر ۳۵ ساله به نام پیمان احمدی در مناطق مرزی نوسود استان کرمانشاه با تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، صبح روز شنبه ۴ فروردین، گروهی از کولبران در مناطق مرزی نوسود از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام پیمان احمدی کشته شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/03/23/p33163/

@KurdistanHRN
🔸سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە (٢٣ی مارس) کۆڵبەرێکی ٣٥ ساڵان بە ناوی پەیمان ئەحمەدی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٤ی خاکەلێوە (٢٣ی مارس) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی پەیمان ئەحمەدی دەسبەجێ کوژراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2024/03/24/p33173/

@KurdistanHRN
🔻 گزارش ماهانه وضعیت حقوق بشر ـ‌ اسفند ۱۴۰۲

🔸حکم اعدام دست‌کم ۴ زندانی در زندا‌ن‌های مهاباد و ایلام به اتهامات مربوط به «قتل عمد» اجرا شده است. حکم یکی از این زندانیان بعد از تحمل ۳۲ سال حبس به اجرا درآمد.

🔸چهار کولبر به نام‌های جعفر فرجی٬ علی ضرغامی٬ محمد گنجه و عطا حسینی در مناطق مرزی شهرستان‌های بانه و سقز در استان کردستان، پیرانشهر در استان آذربایجان غربی و نوسود در استان کرمانشاه با تیراندازی مستقیم نیروهای مرزبانی ایران کشته شدند.

🔸دست‌کم برای ۳ هنرمند و شهروند کُرد از سوی دادگا‌ه‌های کیفری و انقلاب اسلامی شهرهای بوکان، ایلام و مهاباد به اتهامات سیاسی، احکام حبس و جریمه نقدی صادر شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2024/03/24/p33171/

@KurdistanHRN
🔻 ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)

🔸 لەسێدارەدانی لانیکەم ٤ بەندکراو لە زیندانەکانی مەهاباد و ئیلام بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»، یەک لەم بەندکراوانە دوای ٣٢ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.

🔸کوژرانی چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی جەعفەر فەرەجی، عەلی زەرغامی، محەممەد گەنجە و عەتا حسەینی لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز، بانە، پیرانشار و نەوسوودی کرماشان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

🔸سەپاندنی سزای بەندکران و سزای پارە بەسەر لانیکەم ٣ هونەرمەند و هاووڵاتیی کورددا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و کەیفەریی بۆکان، ئیلام و مەهابادەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2024/03/24/p33202/

@KurdistanHRN
🔸روز یکشنبه ۵ فروردین، یک کولبر ۲۲ ساله به نام سوران عبدی در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی شهرستان بانه استان کردستان کشته شد. همزمان یک کولبر به نام محمدبایر محمدی بر اثر ایست قلبی در حین کولبری در مناطق مرزی نوسود استان کرمانشاه جان خود را از دست داد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ظهر یکشنبه ۵ فروردین، گروهی از کولبران در مناطق مرزی «هنگه‌ژال» بانه از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام سوران عبدی به شدت زخمی شد.
این کولبر ۲۲ ساله در حین انتقال به مراکز درمانی بانه به دلیل شدت جراحات جان خود را از دست داد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/03/24/p33209/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بە ناوی سۆران عەبدی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی محەممەدبایر محەممەدی بە هۆی جەڵدە و وەستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانەی نەوسوودی کرماشان گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران عەبدی بە سەختی بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە ٢٢ ساڵەیە لە کاتی گوازرانەوەدا بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی بانە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/03/24/p33214/

@KurdistanHRN
🔸غروب روز پنج‌شنبه ۲ فروردین، نیروهای امنیتی گروهی از جوانان را در پارک شرقی در نزدیکی محوطه تاریخی طاق‌بستان کرمانشاه در محله «ظفر» به دلیل پخش موسیقی و شادی مورد حمله قرار دادند کە در نتیجه تیراندازی این نیروها دو جوان کُرد به نام‌های محمد احمدیان و آرمان بصیری از ناحیه پا به شدت مجروح شدند.

🔸یک منبع مطلع در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان اعلام کرد: «غروب روز پنج‌شنبه ۲ فروردین گروهی از جوانان در پارک شرقی نزدیک طاق‌بستان در محله «ظفر» مشغول پخش موسیقی و شادی بودند که تعدادی از نیروهای لباس شخصی به آنها حمله کردند کە حمله آنان اعتراض متقابل جوانان را به همراه داشت.»

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-expression-fa/2024/03/25/p33229/

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک لاو کە لە پارکی ڕۆژهەڵاتدا لە نزیک ناوچەی مێژوویی تاقەوسانی کرماشان لە گەڕەکی زەفەر گۆرانیان دانابوو و شادی و هەڵپەڕکێیان دەکرد. لە ئەنجامی ئەم هێرش و دەسڕێژەدا دوو لاوی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدیان و ئارمان بەسیری لە لای قاچەوە پێکران و بە سەختی بریندار بوون.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) گرووپێک لاو لە پارکێکی نزیک تاقەوساندا لە گەڕەکی «زەفەر» خەریکی گوێگرتن لە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بوون کە ژمارەیەک هێزی جلوبەرگ مەدەنی پەلاماریان دان و ئەو هێرش و پەلامارە بووە مایەی پەرچەکرداری ناڕەزاییانەی لاوەکان».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2024/03/25/p33232/

@KurdistanHRN
🔸وریشه مرادی، عضو جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) و پخشان عزیزی، فعال زن کُرد که در اواسط مرداد ۱۴۰۲ توسط ماموران وزارت اطلاعات در شهرهای سنندج و تهران بازداشت شدند، همچنان با اتهام «بغی» و «عضویت در دسته یا جمعیت با هدف برهم زدن امنیت ملی» به صورت بلاتکلیف در زندان اوین تهران به سر می‌برند.

🔸پرونده وریشه مرادی و پخشان عزیزی به ترتیب به شعبه ۱۵ دادگاه انقلاب اسلامی تهران به ریاست قاضی صلواتی و شعبه ۲۶ دادگاه انقلاب اسلامی تهران به ریاست قاضی ایمان افشاری ارسال شده است. صدور کیفرخواست به اتهام «بغی» برای این دو فعال زن کُرد، نگرانی‌‌ها از احتمال صدور حکم سنگین برای آنها را افزایش داده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/03/25/p33244/

@KurdistanHRN
🔸وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و پەخشان عەزیزی، ژنەچالاکی کورد کە لە ناوەڕاستی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی سنە و تاران دەستبەسەر کران، تا ئێستایش بە تۆمەتی «بەغی» و «ئەندامبوون لە دەستە یان کۆمەڵەکاندا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودا لە زیندانی ئێڤینی تاران ڕاگیراون.

🔸دۆسیەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بە ڕیز نێردراونەتە بەردەم لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی و لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری. ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتی «بەغی» بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست ئەگەری سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەم زیندانییە سیاسیانەدا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2024/03/25/p33253/

@KurdistanHRN
🔸روز یکشنبه ۵ فرودین، یک کودک کولبر به نام هستیار عبدالکریمی در حین کولبری در مناطق مرزی سقز در اثر سرمازدگی جان خود را از دست داد. در همین روز میلاد حسینی، کودک کولبر اهل دیواندره و دو کولبر به نام‌های جمیل عبدی و آورین حقانی در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی شهرهای مریوان، بانه و نوسود زخمی شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه یکشنبه ۵ فرودین، یک کودک کولبر ۱۵ ساله اهل دیواندره و ساکن روستای «کس‌نزان» سقز بر اثر سرمازدگی در منطقه مرزی «میشاو» سقز جان خود را از دست داد. پیکر این کودک روز دوشنبه توسط مردم در این منطقه مرزی پیدا شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/03/25/p33259/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دا. هەمان ڕۆژ میلاد حسەینی، منداڵە کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی جەمیل عەبدی و ئاورین حەقانی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، بانە و نەوسوود بریندار بوون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) منداڵە کۆڵبەرێکی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی گوندی «کەسنەزان»ی سەقز لە ناوچەی سنووریی «میشاو»ی سەقز گیانی لە دەست دا. تەرمی ئەم منداڵە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/03/25/p33262/

@KurdistanHRN