شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.24K subscribers
8.34K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد به ناوەکانی وریشه مورادی، سەردار شاهمورادی، عەلی قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوه ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری، جوامێر (جوانمرد) مام‌خەسرەوی، کامران سوڵتانی، محەممەد فەرەجی، ڕەوف شێخ‌مەعرووفی، حسەین خەسرەوی، سلێمان ئەدهەمی و هیوا نووری که زۆربەیان لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و بۆکاندا دەستبەسەر کراون، بە تۆمەتی «بەغی»، «افساد فی‌الارض» و «موحارەبه» لە زیندانی شارە جیاوازەکاندان.

🔸ئەم کەسانە کە ئێستە لە زیندانەکانی ئێڤینی تاران، بۆکان، سنە و ورمێدان، دوای دەرکردنی سزانامە لە بەردەم هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی وەک لەسێدارەداندان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/07/30/p35412

@KurdistanHRN
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸#پەخشان_عەزیزی، ژنەچالاکی کورد کە لە نزیکەی ساڵێک لەمەوپێشەوە دەستبەسەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

🔸ئەم حوکمە کە لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری دەر کراوە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٣ی جولای) بە پارێزەرەکەی پەخشان عەزیزی ڕاگەیەنراوە. دوای ئاگاداربوونەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە لەو حوکمە و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا، زیندانیانی سیاسیی ژن لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە حەوشەی بەندەکەدا گرد بوونەوە.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2024/07/23/p35229

@KurdistanHRN
🔸نیروهای امنیتی در سالروز تولد محمد حسن‌زاده از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی در بوکان، به منزل خانواده‌اش در این شهر یورش برده و پدر و خواهر وی، احمد حسن‌زاده و سولماز حسن‌زاده را با ضرب و شتم بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل کردند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۹ مرداد، خانواده حسن‌زاده در تدارک برگزاری مراسم سالروز تولد محمد حسن‌زاده بودند که نیروهای امنیتی بدون ارائه حکم قضایی به منزل آنان یورش برده و ضمن ضرب و شتم اعضای خانواده، احمد حسن‌زاده و فرزندش سولماز حسن‌زاده را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/07/30/p35418

@KurdistanHRN
🔸لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادەدا، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان لەم شارەدا و ئەحمەد حەسەنزادە و سوڵماز حەسەنزادەی باوک و خوشکی ئەم گیانبەختکردووەیان دەستبەسەر کرد و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) بنەماڵەی حەسەنزادە سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان و وێڕای پەلاماردان و لێدانی ئەندامانی بنەماڵەکە، ئەحمەد حەسەنزادە و سوڵماز حەسەنزادەی کچیان دەستبەسەر کرد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/07/30/p35415

@KurdistanHRN
🔸اسعد افرنجه، کولبر جوان اهل مریوان در مناطق مرزی این شهرستان از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفت و کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شب چهارشنبه ۱۰ مرداد ۱۴۰۳، نیروهای مرزبانی در اطراف روستای «اسکول» مریوان از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی گروهی از کولبران را هدف تیراندازی قرار دادند که در نتیجه آن یک کولبر جوان به نام اسعد افرنجه کشته شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/08/01/p35436

@KurdistanHRN
🔸پخشان عزیزی، زندانی سیاسی کُرد در تاریخ ۲ مرداد ۱۴۰۳ از سوی شعبه ۲۶ دادگاه انقلاب اسلامی تهران به ریاست قاضی ایمان افشاری به اتهام‌های «بغی» و «عضویت در گروه‌های معارض» به اعدام و ۴ سال حبس تعزیری محکوم شده است.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که در دادنامه صادره از سوی شعبه ۲۶ دادگاه انقلاب تهران، این زندانی سیاسی از بابت اتهام‌ «بغی» از طریق «فعالیت و تلاش موثر با استفاده از سلاح برای پیش‌برد اهداف گروه‌هایی که در برابر حکومت اسلامی قیام مسلحانه کرده و مرکزیت آن باقی است» به اعدام و همچنین به اتهام «عضویت در جمعیت‌های معارض کشور» از طریق عضویت در حزب حیات آزاد کردستان (پژاک) به ۴ سال حبس تعزیری محکوم شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/08/01/p35443

@KurdistanHRN
🔸ئەسعەد ئەفرەنجە، کۆڵبەری لاوی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ (٣١ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نزیک گوندی «ئەسکۆڵ»ی مەریوان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە دەسبەجێ کوژراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/08/01/p35446

@KurdistanHRN
🔸پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣دا (٢٣ی جولایی ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری، بە تۆمەتی «بەغی» و «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» سزای لەسێدارەدان و ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە دانامەکەی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا، ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای «چالاکی و تێکۆشانی کاریگەرەوە بە کەڵکوەرگرتن لە چەک بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گرووپگەلێک کە لە بەرانبەر حکومەتی ئیسلامیدا شۆڕشی چەکداری دەکەن و ڕێبەرایەتییەکەیان هێشتا کارایە» سزای لەسێدارەدان و هەروەها بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی وڵاتدا» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/08/01/p35448

@KurdistanHRN
🔸ناصر عثمانی، کولبر اهل ربط شهرستان سردشت در حین کولبری در مناطق مرزی شهرستان بانه بر اثر سقوط از ارتفاع جان خود را از دست داد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه چهارشنبه ۱۰ مرداد ۱۴۰۳،‌ وی در حین کولبری در ارتفاعات مرزی « نیروان» بانه دچار سقوط شد و جان خود را از دست داد. روز پنج‌شنبه ۱۱ مرداد، پیکر این کولبر پس از جستجوی چند ساعته مردمی در این منطقه مرزی پیدا شد و برای خاکسپاری به ربط انتقال یافت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/08/02/p35467

@KurdistanHRN
🔸ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە بەرزایی شاخێکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣١ی جولایی ٢٠٢٤) ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی «نێروان»ی بانە لە بەرزایی شاخەکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی خەڵکی خۆبەخش بەو ناوچە سنوورییەدا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە دۆزرایەوە و بۆ ئەسپەردەکردن ڕەوانەی ڕەبەت کرا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/08/02/p35475

@KurdistanHRN
🔸زینب جلالیان، زندانی سیاسی کُرد محکوم به حبس ابد که هفدهمین سال حبس خود در زندان مرکزی یزد را می‌گذراند‌، در هفته‌های گذشته به دلیل درد شدید پهلوی سمت راست در شرایط وخیمی قرار دارد و تا کنون از دسترسی به خدمات درمانی محروم بوده است.

🔸وی همزمان از چندین بیماری دیگر از جمله برفک دهان، ناخنک چشم، آسم، ناراحتی کلیوی و گوارشی که در دوران زندان به آنها مبتلا شده است، رنج می‌برد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/rights-fa/womens-rights-fa/2024/08/02/p35478

@KurdistanHRN
🔸زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی کە حەڤدەیەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ناوەندیی یەزددا تێدەپەڕێنێت، لە چەند حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی ئازاری قورسی پاڵووی لای ڕاستیەوە لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدایە و سەرەڕای ئەو دۆخەیش لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.

🔸ئەم زیندانییە سیاسییە لە ماوەی دوورودرێژی دەستبەسەربوون و بەندکراندا تووشی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆری دیکەی وەک بەفرەکی دەم، ناخونەکی چاو، لاوازبوونی بینایی، چڵککردنی ددان، نەخۆشیی گورچیلە و کۆئەندامی هەرس و ئاسمیش بووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/08/02/p35484

@KurdistanHRN
🔸روز یکشنبه ۱٤ مرداد ۱۴۰۳، دومین جلسه دادگاه وریشه مرادی، عضو جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) پس از یک سال بازداشت به دلیل عدم حضور وی به زمانی دیگر موکول شد.

🔸روز گذشته همزمان نامه‌ و دفاعیه‌ای از این زندانی سیاسی خطاب به افکار عمومی از سوی سایت بیدارزنی منتشر شد و وی در نامه خود اعلام کرد که در اعتراض به صدور حکم اعدام برای پخشان عزیزی و شریفه محمدی از حضور در جلسه دادگاه خودداری می‌کند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/08/05/p35488

@KurdistanHRN
🔸فاطمه داوند، زندانی سیاسی سابق و شاهد دادگاه مردمی آبان، روز شنبه ۱۳ مرداد ۱۴۰۳ پس از تلاش برای خروج از ترکیه به همراه فرزندش آریا یوسفی، توسط پلیس این کشور بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی سابق پیشتر از سوی دادگاهی در ترکیه به ۲ سال و یک ماه حبس محکوم و برای اجرای حکم به دادگاه فراخوانده شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/asylum-seekers-fa/2024/08/05/p35501

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، دوای ساڵێک دەستبەسەربوون بە هۆی ئامادەنەبوونیەوە لە بەردەم دادگادا دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە.

🔸ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ کاتی دیاریکراودا بۆ دادگاییکردنی، بەرگرینامەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە ڕووی لە ڕای گشتی بوو، لە ماڵپەڕی «بیدارزنی»دا بڵاو کرایەوە. وریشە مورادی لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە وەک پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە ئاست سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدیدا لە کۆبوونەوەی دادگادا بەشداری ناکات.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/08/05/p35504

@KurdistanHRN
🔸فاتمە داوەند، زیندانیی سیاسیی پێشوو و شایەتحاڵی دادگای خەڵکیی گەڵاڕێزان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە کاتێکدا کە بەتەما بوو لەگەڵ منداڵەکەیدا ئاریا یووسفی، تورکیا بەجێ بهێڵێت، لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، پێشتر ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای ٢ ساڵ و مانگێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی دادگا کرابوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/08/05/p35506

@KurdistanHRN
🔸پیمان خونباره، شهروند اهل کامیاران که در روزهای گذشته پس از مدتی عضویت در یکی احزاب اپوزیسیون کُرد با دریافت امان‌نامه به شهر خود بازگشته بود، پس از احضار به اداره اطلاعات این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸همچنین امید چراغی، شهروند اهل سرپل‌ذهاب و عضو سابق یکی احزاب اپوزیسیون کُرد که در اسفند ۱۴۰۲ پس از استعفا از این حزب و دریافت امان‌نامه از کنسولگری ایران در سلیمانیه اقلیم کردستان به این شهر بازگشته بود، مدتی پس از بازگشت از سوی نیروهای امنیتی بازداشت شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/08/05/p35510

@KurdistanHRN
🔸پەیمان خوونبارە، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش ماوەیەک ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا بە وەرگرتنی ئەماننامە گەڕابوویەوە بۆ شارەکەی خۆی، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸هەروەها ئومید چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ئەندامی پێشووی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) وازی لە حیزبەکەی هێنابوو و بە وەرگرتنی ئەماننامە لە کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی گەڕابوویەوە بۆ شارەکەی خۆی، ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/08/05/p35514

@KurdistanHRN
🔸رضا رسایی، شهروند ۳۵ ساله کُرد یارسان و از بازداشت شدگان خیزش ژن ژیان ئازادی، بامداد امروز سه‌شنبه ۱۶ مرداد ۱۴۰۳ بدون اطلاع خانواده و وکیل و حق انجام آخرین ملاقات در زندان دیزل‌آباد کرمانشاه اعدام شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ساعت ۵ بامداد امروز سه‌شنبه ۱۶ مرداد ۱۴۰۳، رضا رسایی که در بند مشاوره ۷ زندان دیزل‌آباد کرمانشاه به سر می‌برد به دفتر نگهبانی احضار و بدون اطلاع قبلی خانواده و وکیل و حق آخرین ملاقات با خانواده، در محوطه داخل این زندان اعدام شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/08/06/p35518

@KurdistanHRN
🔸ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە درا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) ڕەزا ڕەسایی کە لە بەندی ڕاوێژکاریی ٧ی زیندانی دیزڵئاوای کرماشاندا بوو، بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زیندان کراوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکەی و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، لە بەشی ناوخۆیی ئەم زیندانە لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/08/06/p35530

@KurdistanHRN