This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) ژمارەیەک لە مامۆستایانی مەریوانی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی #ئەسکەندەر _لوتفی و #مەسعوود_نیکخادا، ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، هەروەها بۆ پاڵپشتیکردنی مامۆستا زیندانییەکانی تر، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی ئەم شارەدا کۆ بوونەوە.
@KurdistanHRN
@KurdistanHRN
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردان (٧ی ژوەن) کۆمەڵێک لە ژنەچالاکانی کوردی شارەکانی سنە و مەریوان سەردانی بنەماڵەکانی #ئەسکەندەر_لوتفی (سۆران)، #شەعبان_محەممەدی و #مەسعوود_نیکخایان کرد و وێڕای شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان، پاڵپشتیی خۆیان بۆ بزووتنەوە و داخوازییەکانی مامۆستایان ڕاگەیاند و داوایان کرد مامۆستایانی زیندانی ئازاد بکرێن.
@KurdistanHRN
@KurdistanHRN
🔴ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ڕەزبە(٨ی ئۆکتۆبر)، #ئەسکەندەر_لوتفی، وتەبێژی شۆرای ھەماھەنگی ڕێکخراوەکانی یەکێتی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان_مەریوان لە لایەن ھیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
#مھسا_امینی
#مھسا_امینی