شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
✔
3.33K subscribers
8.81K photos
435 videos
24 files
8.45K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸سزای لەسێدارەدانی #ناسر_بەکرزادە کە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» لە ڕێبەندانی ١٤٠٤دا (فێڤرییەی ٢٠٢٦) لە لایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بەسەریدا سەپابوو، لە دیوانی باڵای ئێران وەک خۆی پەسەند کرایەوە. دوابەدوای پەسەندکردنی سزاکە و هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی ڕەوتی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیدا، مەترسیی جێبەجێکردنی خێرای سزای ئەم بەندکراوە کوردەیش بە شێوەیەکی جیدی زیادی کردووە.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ناسر بەکرزادە ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥ (٢٥ی ئاڤریلی ٢٠٢٦) بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە و بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەنراوە کە سزاکەی لە دیوانی باڵای ئێراندا وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/04/26/p47924

@KurdistanHRN