🔸ئەمڕۆ کۆمیتەی نۆبلی ئاشتی خەڵاتی ئەمساڵی خۆی پێشکەشی #نەرگس_محەممەدی کرد. خاتوو نەرگس محەممەدی لە چالاکانی ناسراوی مافەکانی مرۆڤە کە بە درێژایی ساڵانی خەبات و چالاکیی خۆی داکۆکیی کردووە لە مافی ئەو تاک و گرووپانەی ڕووبەڕووی ستەم و هەڵاواردن دەبنەوە، هەروەها بەرگریی لە مافی ژنان و زیندانیانی سیاسی کردووە و دژ بە سزای لەسێدارەدان خەباتی کردووە. نەرگس محەممەدی بە هۆی چالاکییەکانیەوە بەردەوام لە ژێر زەخت و گوشاری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بووە و چەندەها جار دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە و ئێستەیش لە زینداندایە.
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پیرۆزبایی لە خاتوو نەرگس محەممەدی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک براوەی خەڵاتی نۆبلی ئاشتیی ئەمساڵ و وێڕای بەرزڕاگرتنی خەباتی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانەی بەڕێزیان، داوای ئازادکردنی خێرای ئەم چالاکەی بواری مافەکانی مرۆڤ و هەموو زیندانیانی سیاسیی ئێران دەکات.
🔗 https://x.com/kurdistanhrn/status/1710273109306040353?s=46&t=V4EOLYFT2NyIYwv-Lfwp3A
@KurdistanHRN