🔸 سروە سووزەنی، دایکی #پەرهام_پەروەری بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کوڕەکەی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا داوای ئازادکردنی ئەم زیندانییە کوردەی کردووە و نووسیویەتی: تکایە دەنگی پەرهام بن.
پەرهام پەروەری، وەرزشکاری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١ (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەربووندا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خرایە ژێر ئەشکەنجەی زۆر قورسەوە. ئەم لاوە خۆپیشاندەرە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ (مەی) و لە پرۆسەیەکی نادادپەروەرانەدا، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و پێنج ساڵیش بەندکرانی دیکەی بەسەردا سەپا.
@KurdistanHRN