🔸 ئەمڕۆ دەیەمین ساڵیادی گیانبەختكردنی #ڕەزا_مامەدی یە؛ لەدایكبووی گەلاوێژی ١٣٥٥ (جولایی ١٩٧٦)ی گوندی «دێرک»ی سەر بە شاری سەڵماس كە پووشپەڕی ١٣٨٨ (ژوەنی ٢٠٠٩) لە لایەن هێزەكانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە سەڵماس دەستبەسەر كرا و بۆ ماوەی چەندین مانگ لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە خرایە ژێر گوشار و ئەشكەنجەوە.
🔸 ئەم هاووڵاتییە كوردە لە دادگایەكی نادادپەروەرانەدا بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا (پژاك) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. ئەم سزایە ڕۆژی ٣ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٢ (٢٥ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٣) لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ كرا.
🔸 بەرپرسانی ئەمنی و دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران نەتەنها ئامادە نەبوون تەرمەكەی ڕادەستی بنەماڵەكەی بكەنەوە، بەڵكوو تەنانەت شوێنی ئەسپەردەكردنەكەشیان ئاشكرا نەكرد، بەڵام بنەماڵە و خزمەکانی هەمان ڕۆژ دوای بەدواداچوونی فراوان، شوێنی ئەسپەردەکردنەکەیان دۆزییەوە و بە شەو تەرمەکەیان دەرهێنا و لە گوندی زادگەی، واتە دێرک، ئەسپەردەیان کرد.
@KurdistanHRN