This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸ڕێوەڕەسمی چلەمین ڕۆژی گیانبەختکردنی #ڕەزا_ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و ژمارەیەک لە هاووڵاتیان لە گۆڕستانی مینابادی کرماشان بەڕێوە چوو.
🔸ڕەزا ڕەسایی ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ (٢٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) دەستبەسەر کرا و دوای چەندین مانگ ئەشکەنجە، لە پرۆسەیەکی نادادپەروەرانەدا بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە کوشتن»ی کاربەدەستێکی ئەمنی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی سەیدخەلیل عالینژاددا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
🔸ئەم حوکمە بەبێ لەبەرچاوگرتنی وتەی شایەتحاڵان لەسەر بێتاوانبوونی ڕەزا و هەروەها جەختکردنەوەی خۆی لەسەر دانپیانان لەژێر ئەشکەنجەی قورسدا، لە دیوانی باڵای ئێران پەسەند کرا و ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەر، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. سەرەڕای داوای بنەماڵەکەی بۆ ناشتنی لە شاری سەحنە، بەڵام لە کەشێکی ئەمنیدا و تەنها بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێکی بنەماڵەی لە گۆڕستانی مینابادی کرماشان ئەسپەردە کرا.
@KurdistanHRN