شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.31K subscribers
8.65K photos
435 videos
24 files
8.29K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔴 تووران ڕەحمانی و ئاکۆ حسەینی (دایک و منداڵ) ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیان لە شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کران و دوای ٥ ڕۆژ هیچ پێوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەیان نەگرتووە.
دەوترێت تووران ڕەحمانی گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی کانوونی ئیسڵاح
و تەربیەتی سنە.

#ژینا_ئەمینی
#مەهسا_ئەمینی

@KurdistanHRN
🔴 ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) ڕەزا ڕەمەزانی، وەرزشکاری خەڵکی شاری شابادی پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
#ژینا_ئەمینی
#مەھسا_ئەمینی

@KurdistanHRN
🔴 مامۆستایەكی كوردی قوتابخانە بە ناوی #سەلام_شەهدی لە سەرەتای مانگی ڕەزبەردا (كۆتایی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر كراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەكی ئەمنی لە شاری ورمێ.

#مهسا_امینی
#ژینا_ئەمینی

@KurdistanHRN
🔴لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕۆستەم ئیبراھیمی لە کامێران لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
لە سەرەتای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە دژی #مەھسا_ئەمینی (#ژینا_ئەمینی )،زیاتر لە دوو ھەزار کەس لە شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

@KurdistanHRN
سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە #کرماشان باس لەگردبوونەوەیەکی جەماوەریی گەورەی ناڕەزایەتی بەربڵاوی ھاووڵاتیان لە ناوچەکانی مەسکەن، فەرھەنگیان،تاقەوسان، تەعاوەن و دەوڵەت ئاوا ئەکەن.ھێزەکانی دژە شۆڕش و بەسیج لە شارۆچکەی مەسکەن تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

#مەھسا_امینی
#ژینا_ئەمینی

@KurdistanHRN
🔴 ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەر (١٦ی ئۆکتۆبر) وەرزشکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی #ئەمیر_غەیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی #ژینا_ئەمینی یەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستبەسەر کراون.

@KurdistanHRN
🔴 لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەردا (١٣ی ئۆکتۆبر) سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی رادا، ڕامین و وریا فاتیحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

#ژینا_ئەمینی

@KurdistanHRN
🔴 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی زنجیرەیەک گردبوونەوەی ناڕەزایی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، چەند خوێندکارێکی ئەم زانکۆیە لە لایەن بەشی پاراستنی زانکۆوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە. هەروەها بەڵێننامە بەم خوێندکارانە واژۆ کراوە کە لە هیچ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانەدا بەشداری نەکەن.

#ژینا_ئەمینی

@KurdistanHRN
🔴 ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی ڕەزبەر (١٦ی ئۆکتۆبر) سێ ئەندامی بنەماڵەی خوێندکاری دەستبەسەرکراو #واران_محەممەدنژاد، دوای ئەوەی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی واران سەردانی بنکەی شەهرامفەڕی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانیان لە #سنە کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
سەحەر وەهابی، ویدا محەممەدنژاد و پەیام میری دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی

@KurdistanHRN
🔴 سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە #سنە: بە دەیان هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی ناو خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی #ژینا_ئەمینی کە لە شەقامەکانی شاری سنەدا دەستبەسەر کراون، گوازراونەتەوە بۆ سەربازگەی ئیمام عەلیی سپای پاسداران لە جادەی دووشان و خراونەتە ژێر ئەشکەنجەی قورسەوە.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی
🔴 چل و سێ دامەزراوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، لەوانە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک کە ئاڕاستەی شۆرای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، داوایان کردووە بەپەلە دانیشتنی تایبەتی ئەم شۆرایە سەبارەت بە بارودۆخی ئێران گرێ بدرێت.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی


@KurdistanHRN
🔴 لەسەر چارەنووسی #سرووش_ئەحمەدی، خەڵکی سنە و خوێندکاری ئەندازیاریی کۆمپیتەر لە زانکۆی خاجە نەسیر کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەردا (١٤ی ئۆکتۆبر) لە گەڕەکی مەجیدییەی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی


@KurdistanHRN
🔴 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبر) قوتابییەکی ١٧ ساڵانی خەڵکی #سەقز بە ناوی #کیان_هاشمی لە کاتی چوونەدەرەوەدا لە قوتابخانەی دواناوەندیی «ئاوینی»ی ئەم شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ژمارەیەک لە مامۆستایان لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەکاندا هاوکاری دەکەن و ناونیشانی قوتابییە چالاکەکان دەستنیشان دەکەن و دەیدەن بەم دامودەزگایانە.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی


@KurdistanHRN
🔴 ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر (١٥ی ئۆکتۆبر) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی #نگار_عەبدوڵڵازادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی


@KurdistanHRN
🔴 سەرچاوەكانی تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان: لێپرسەوە ئەمنییەكان لە ڕێگای هەڕەشەوە پاسوۆردی موبایلەكانیان لە ژنانی دەستبەسەركراوی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانە وەرگرتووە; هەروەها پێیان وتوون ئەگەر مل بە دانپیانانی تەلەفیزیۆنی و هاوكاریكردن لەگەڵ ئەم دامودەزگایانە نەدەن، پێوەندییە كەسی و تایبەتەكانیان بە بنەماڵەكانیان ڕادەگەیەنن.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی

@KurdistanHRN
🔴 روز گذشته، دو شهروند اهل گیلانغرب به نام‌های شعیب فتحی و ایوب فقیرنواز توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.
بر اساس تحقیقات شبکه حقوق بشر کردستان، از آغاز اعتراضات مردمی به قتل حکومتی #مهسا_امینی تا کنون بیش از ۲ هزار نفر توسط نیروهای امنیتی بازداشت شده‌اند.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی

@KurdistanHRN
🔴 کژال وطن‌پور، اهل گیلانغرب و دانشجوی رشته حقوق دانشگاه ایلام که در تاریخ ۳۱ شهریور توسط نیروهای امنیتی در ایلام بازداشت شد کماکان به صورت بلاتکلیف با قرار بازداشت موقت در زندان مرکزی این شهر به‌سر می‌برد.

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی

@KurdistanHRN
🔴 بڕیاری دەستبەسەر کردنی باران ساعێدی یەکێک لە ئەندامانی دایکانی ئاشتی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە. لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرماناندا هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری سنە، و دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گوازراوەتەوە.
ئەم ژنە چالاکە ئێستا لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ڕاگیراوە.

#ژینا_ئەمینی
#مھسا_امینی

@KurdistanHRN