🔻سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە گوندەکانی ناوچەی #هەورامان: ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٨ی ژوەن) بۆ حەوتەم ڕۆژ هێزەکانی #سوپای_پاسداران بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی قورسی چیای #کۆساڵان و بەشێک لە ژینگەی ئەم کوێستانە پارێزراوە ئاگری تێ بەر بووە. هاوکات هەلیکۆپتەرەکانی سوپای پاسداران بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
🔸سوپای پاسداران بە دانیشتوانی گوندەکانی داوێنی کوێستانی کۆساڵانی ڕاگەیاندووە کە تا کاتێکی نادیار کەس بۆی نییە هاتوچۆی ئەم ناوچەیە بکات. قەدەغەکردنی هاتوچۆی خەڵکی ناوچەکە لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی گوندەکان بە هەنگدارییەوە سەرقاڵن و بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە زیانێکی زۆری پێ گیاندوون.
@KurdistanHRN