PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.2K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
#دەنگی_هاوڵاتی

سڵاو، نیوەی زیاتری پارکی خەییام دەتاریکی تەواو دایە. بە ئەنقەست لامپی پارکیان هەڵنەکردووە. ئەوە دەحاڵێکدایە کە لەبەر ئەوی ئەم پارکە لە گونجاوترین شوێنی شار هەڵکەتووە ، بنەماڵە و گەشتیارانی زۆر ڕوی تێدەکەن. یانی کەمترین خزمەتگوزاری بۆ ئەم پارکە دەکرێ. دڵنیام جەنابی شارەدار و ئەندامانی شۆڕای شار ڕۆژێ چەندجاران چاوی بەم پارکەی دەکەوێ.

🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
👍283👏1👌1
#دەنگی_هاوڵاتی//

هەر چەندی بیری لێ دەکەمەوە نازانم چ لەنێو مێشکی هێندێک کەسدایە کە خۆیان و شار و شوێنی نیشتەجێیان سووک دەکەن...!!!

لە تاکسیدا بووم خاتوونێک لەتەنیشتم دانیشتبوو، کوتی هاتووم وێنەیێک لە قاچم هەڵگرمەوە بەڵام لە نەخۆشخانەی کۆن پێیان کوتووم ئامێرەکە لە کار کەوتووە و ئێستاش دەچم بۆ نەخۆشخانەی نوێ، منیش هەر بە مەبەستی یارمەتی وتم بۆ مەگەر نەخۆشخانەی نوێ ڕادیۆلۆجیی هەیە ؟
کوتی وەڵا ئەوە دەچم نازانم
منیش پێم کوت نییەتی و بەداخەوە جارێ ئامڕازێکی زۆری نییە....

وەڵامێکی زۆر سەرسووڕهێنەرم گوێ لێ بوو
لە وەڵامدا کوتی جا شارێکی وەکوو پیرانشاری نابێ چاوەڕوانیی دیکەت لێی هەبێ ئەوەندەی هەشیتی لێی زیادە!!!!

پێم کوت ببوورە خاتوون پیرانشار چییەتی لە چاو شارەکانی دیکە ؟!

پێی کوتم ئێ شارێکی بێ چاندە(فرهنگ) ، خەڵکەکەی فەرهەنگ و چاندی نییە!

وەڵامم داوە یەکێک لەو کەسە بێ فەرهەنگ و چاندانە جەنابتی و دوای ئەوەش ئەوە کێشەی خەڵک نییە کە نەخۆشخانەی نوێ ڕادیۆلۆجیی نییە ئەوە کێشەی به‌رپرسانه.

خاتوونی بەڕێز خۆزگە تۆزێک درەنگتر گەیشتبامە جێ هەتا توانیبام قسەی زیاتر بڵێم بەڵام ئێستا لێرەوە پێت ڕادەگەیێنم ئەرێ ببورە کەلوپەلی نەخۆشخانە چ پەیوەندییەکی بە چاندی خەڵکەوە هەیە ؟

ئەی ئەگەر پێی ڕازی نی بۆچی لە باشوورەوە هاتووی لێرە وێنەی لە قاچت هەڵگرێوە ؟ خۆزگە چووبایە شارێک کە ئاستی فەرهەنگ و چاندی لەسەرێ با .! زۆر بەداخەوەم بۆ نەتەوە فرۆشێکی وەکوو جەنابت.

بەڕاستی شێوەی بیروڕا و ڕەوشتی هێندێک کەس سەرسووڕهێنەرە
من نازانم ئەو خەڵکەی کە بە 3 ساڵ جارێک کتێبێک ناخوێنێتەوە ئەو هەموو چاند و فەرهەنگە لە کوێڕا دێنن ؟!
تکایە با لە خۆمان و منداڵەکانمانڕا دەست پێ بکەین .
ڕاستە هەموومان تێ‌دەکۆشین شارێکی بە ڕێگا و جێمان هەبێت بەڵام ئەوە ڕێگاکەی نییە کە جارێک ڕەخنە لە نەخۆشخانە دەگرن ، جارێک شوێنی میوەفرۆشان ، جارێک شوێنی دەسفرۆشەکان و....
هەموومان چاومان ئەو شتانە دەبینێت بەڵام سووک‌کردنی شارەکەت و شوێنی نیشتەجێیکەت ڕێگای چارەسەر کردنییان نییە .

✍🏻چووکەتان مامۆستا ئەنیس

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
👍90👏13👎21