PiranshahrRudaw
62.6K subscribers
144K photos
43.2K videos
608 files
97.4K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
♦️ دوو پارێزگاری کورد بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان دەستنیشان کران

- ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، ۴ پارێزگاری نوێی دەستنیشانکردن لەنێویاندا پارێزگارەکانی #ورمێ و #سنە. محەممەد مەهدی شەهریاری، سەرکۆنسولی ئێران لە ئەڵمانیا کە لەدایکبووی شاری مانە و سملقانی پارێزگای خۆراسانی باکوورە، وەک پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستنیشانکرا. شەهریاری کوردی شیعە مەزهەبە.

- هەروەها لە پارێزگای سنەش، کوردێکی شیعە مەزهەب کرایە پارێزگار. بەهمەن مرادنیا لەدایکبووی شاری #بیجاڕە و لە خولی هەشتەم، نوێنەری ئەو شارە بووە لە پەرلەمانی ئێران.
دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی بەڵێنی دابوو، پۆستی پارێزگار بدەن بە کوردانی سوننە، بەڵام له هەر پێنج پارێزگاری کوردی ئێران هیچکامیان کوردی سوننە نین.

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw