PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.2K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
PiranshahrRudaw
#شهروند_خبرنگار این دیگه آخرشه! پارک وسط سه‌راه شهرک! پیرانشهر رووداو 🆔: @piranshahrrudaw
📎 #لێکۆڵینەوە...

ڕۆژانە کۆمەڵە هەواڵێکمان سەبارەت بە ڕاگرتنی خەراپی ئۆتۆمبێلەکان لە سەر شەقام، پێدەگات کە هەر یەکێکیان بە شێوازێک دەبن بە هۆی پێشێلکردنی مافی شارۆمەندی و ئازاری هاوڵاتیان.

بەو هۆیەشەوە هەواڵنێری ڕووداوەکانی خانێ گەشتێکی بۆ سەر شەقامەکانی شاری پیرانشار کرد و #لێکۆڵینەوەی لەم بابەتەدا کردووە:

ڕەنگە سەرەکیترین هۆکاری ڕاگرتنی خەراپی ئۆتۆمبێلەکان لە سەر شەقام، بایەخ نەدان بە مافی شارۆمەندی لە لایەن هێندێک شۆفێرانەوە بێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش چەندین هۆکار هەن کە هاوڵاتیان تووشی ئەم کارە دەبن:

دڵەڕاوکێ و پەلەپەلی کردنی هاوڵاتیان بۆ ئەنجام دانی کارەکانیان لە ناو بازار و شەقامەکان

نەبوونی کاڕێژی پەیوست لە شەقامەکان بەتایبەت ناوەڕاستی شار

کەڵک وەرنەگرتنی هاوشاریان - بە تایبەت دووکانداران- لە ئامرازی ڕاگواستنی گشتی (تەکسییەکان) بە شێوەیەک کە بۆ بچوکترین کار یان چوونە دوکان کەڵک لە ئۆتۆمبێلی خۆیان وەردەگرن.

نەبوونی پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە قەرەباڵغن و هاتوچۆیان زۆرە

ئاگادار نەبوون یان گوێنەدان بە یاساکانی هاتوچۆ

لە کۆتاییدا دەرکەوت کە شۆفێران، بارودۆخی ئابووری، سەختی ژیان و سەرلێشێواوی کۆمەڵگا بە هۆکاری ئەم پێشێلکردنەی یاسا و مافی شارۆمەندی دەزانن! بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە تەنیا بۆ خۆ دەربازکردن لە وڵامدانەواەی ئەم کارە ناشیرینەیە کە ڕەنگە هەریەک لە ئێمە لە ڕۆژدا ئەنجامی بدەین...

#بەشی_لێکۆڵینەوەی_ڕووداوەکانی_خانێ

ڕووداوەکانی خانێ
https://t.me/joinchat/AAAAAFM0-KUpO57Q6Rsg6Q
🔴 #لێکۆڵینەوە

بەشی ئەمشەوی #لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هاتوچۆی ئاژەڵان لە شەقامو و شوێنەکانی تری شاری پیرانشارە

ئەمساڵ لە هەموو ساڵێک زیاتر دەبینین کە ئاژەڵدارەکان، ئاژەڵەکانیان لە ناو شار دەڵەوڕێنن و بە سەر شەقامەکانی شاردا تێپەڕ دەبن، هەروەها پەیغامێکی یەکجار زۆریشمان لە هاوشاریان سەبارت بە سکاڵا دەربڕین لەم بابەتە بە دەست گەیشتووە.

بەشی #لێکۆڵینەوەی ئەمشەومان سەبارەت بەم بابەتەیە: لە سەرتادا پێویستە ئاوڕێک و مێژووی کوردەواری و ناوچەی #بڵباس کە ناوچەی خۆمانە بدەینەوە، لە درێژایی تەمەنی مێژووی کوردەواری خۆماندا، بەردەوام بژێوی ژیانی هاوڵاتیان لە سەر دوو کاری سەرکی بووە ( جوتیاری و ئاژەڵداری)...

هەر وەکوو سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادارن، ئەمساڵ بە هۆی ئاڵووگۆڕی کەشوھەوا و بارینی بەفر و... ئیداری سرووشتی پیرانشار هەتا ناوەندی مانگی بانەمەڕ لەوەڕاندنی ئاژەڵی لە دەشت و داوێن و چیاکانی ناوچەی پیرانشار قەدەغە کردووە و ئاژەەدارانیش بۆ ڕەچاو کردنی ئەم یاسایە لە ناچار و بە هۆی تەواو بوون یان کەم بوونی تفاقیان، ئاژەڵەکانیان لە قەراغ شار و بەڵکوو ئەو خاکە بەتاڵانەی کە خانووبەرەیان لی درووست نەکراوە، دەلەوەڕێنن.

بە دڵنیاییەوە دەبی هەموومان خۆشحاڵی ئەمە بین کە ئاژەڵداران ئاژەڵەکانیان بۆ سرووشت لێ ناخوڕن و زیان بە سرووشت ناگەیێنن بە تایبەت ئەمساڵ کە گیاوگۆڵ هەر وا ساویە، هەروەها دەبی خۆشحاڵ بین بە بوونی ئاژەڵ و زیادبوونیان لە ناوچە کە بە ڕاستی هەوێنی خێر و بەرەکەتن و ئەوانن کە زۆرێک لە خواردەمەنییەکانی ئێمە دابین دەکەن.

سەبارەت بە هاتوچۆی سەر شەقامەکانیش، ئەگەر گەڕانێکمان لە ئینتەرنێت سەبارەت بەم بابەتە هەبێت، دەردەکوێ کە نە تەنیا لە شاری پیراشار بەڵکوو لە هێندێک لە شارەکانی وڵاتانی ئورووپاش هەیە و خەڵک بە دڵخۆشییەوە میواندارییەکی باش لە ئاژاڵان دەکن و هیچ پێشی نارەحەت نیین( وەکوو شاری مادرید لە ئیسپانیا کە لە وێنەکاندا دەیبینن )

لە کۆتایی دا داوا دەکەین لە هاوڵاتیانی خۆشەویست، ئەم بارۆدۆخەی ئێستا - بوونی ئاژاڵان لە ناو شار- تەحەموول بکەن هەتا ئەو کاتەی کە چیا و بەندانەکانی ناوچە بە تەواوی ڕەش دەبنەوە و ئاژەڵداران ئاژەڵەکانیان بۆ ئەم ناوچانە ڕادەگوێزن.

#بەشی_لێکۆڵینەوەی_ڕووداوەکانی_خانێ

ڕووداوەکانی خانێ
https://t.me/joinchat/AAAAAFM0-KUpO57Q6Rsg6Q