اصلاح‌وب | islahweb.org
4.38K subscribers
11.3K photos
2.5K videos
309 files
13.6K links
✳️ اصلاح‌وب؛ کانال رسمی جماعت دعوت و اصلاح

Web: www.islahweb.org
Insta: www.instagram.com/islahweb
Aparat: aparat.com/islahweb
Kurdi: t.me/islahweb_k
Feqhi: t.me/soal_feqhi
Contact: @Islahweb79
Download Telegram
🍃🍃🍃ژیان چییە؟

#هەوارگەی_دڵان
❤️❤️❤️

ژیان چییە؟ ئەو دەنگەیە کە لە دوورەوه دێ و نەرم نەرم پەردەی گوێت ئەلاوێنێتەوە و تاری دڵت ئەلەرێنێتەوە؟! یا ئەو بۆنە خۆشەیە کە لە پرێسکەی نەسیمەوە ئەپێچرێ و لە بەر هەناسەت ئەکرێتەوە، بێ ئەوەی بزانی ڕۆژێک هەڵدەستی و ئەڕوانی خۆرەتاو هەر وەک ڕۆژان لە خۆرهەڵاتەوە سەری هەڵداوە و وێنەی تازە بووکێکی شەرمن و ڕووسوور به کراسی خارای زەردەوە لەنجەولار ئەکا. مەلی هەڵەشە و تیژباڵ بە بەر پەنجەرەی هۆدەکەتا هەڵئەفڕن و چەشنی دوێردێکی تیژ ئەتڵەسی شینی هەوا ئەبڕن. ژیان تۆمار بە تۆمار بۆنی خۆشی و هیوا و لاوی بەسەرتا ئەپژێنێ و تۆ به هەموو بڕوایەکتەوە کە خستووتە ناو چوارچێوەی ئاڵتوونی زەدەخەنەیەکەوە، به خۆت ئەڵێی ژیان چەندە جوانه! سروشت چەنده دڵاوا و به دەهەنده!؟ تۆ وای لە پەنا پێرس و چیای شیرن و جەبەل حەمرین و قەندیلی ئاکۆ و هەڵگورد!
ژیان هەموو واتای بەرین و یەزادانی خۆی ئەگرێتەوە. هەست ئەکەی هەزاران ساڵە ئەژی. لەو کاتەوە کە تیری تۆ نێزه بوو لە چاوی هەڤالانی گزنفۆن، لەو کاتەوە کە تۆ کەوڵی ئاسنگەریت کرده ئاڵای کەیانی و به نیشانەی هێرشی گەرمت لەسەر هەموو چیایەکی بەرزی وڵاتەکەت بڵێسەی ئاگری پاک بەرز بۆوە و کۆشکی بێدادی زوحاکی مێشکخۆری کرد به خۆڵەمێش؛ لەو کاتەوە کە فەرهاد کەوتە ناو گێژاوی خەیاڵاوی ئەوینی شیرینی شیرینەوە.
تۆ جارێک مەمی ئالانی، جارێک سیامەندی، کاتێ شادمانی، کاتێ دڵمەندی؛ بەڵام هەمیشە هەر بووی و ئێستا نه تۆ بێ ئەم خاکە تەواوی، نه ئەو خاکه بێ تۆ ئەتوانی بژی به پاراوی.
ڕۆژێک هەڵدەستی، تەمێک تەواوی مێشکت پڕ ئەکا. لە ئاسمانا به شوێن خۆرا ئەگەڕێی، لە هەوادا چاوت پەل ئەکوتێ بۆ مەلێکی تیژباڵ، بە هەموو هێزێکی هەستەوە خۆت مڵاس ئەکەی تا چپەیەک، جریوەیەک، کورکەی پێکەنینێک، یا تەنانەت نووکەی گریانێک پێت بڵێ: تۆ ماوی! تۆ هەی! ...

📝هەڵبژاردەیەک له کتێبی زەمزەمەی زوڵال – لە نووسینی سوارە ئیلخانیزاده

@islahweb
🔷🔶 هاوڕێی چاک و هاوڕێی خراپ

#هەوارگەی_دڵان

❤️🍃❤️🍃❤️

گەلێ کەسی پاك بوون بە هۆی هاوڕێیەتی ئینسانی بەدخووەوە، بەدخوو بوون و ، گەلێ پیاوی جاران خراپیش بە هۆی هاوڕێیەتی هاوڕێی چاکەوە بوون بە پیاوی چاك:

لەگەڵ نامەردان مەبە بە هاودەم
نە ڕۆژی شادی و نە شەوی ماتەم

لە مار بەدترە یاری ناهەموار
ئەو لە ژین ئەدا، ئەم لە ئیعتیبار

لەگەڵ مەردانا ببە بە هاودەم
بژیی بە خۆشی و بمرە خاترجەم

مەرد ئەو کەسەیە دڵی مینا بێ
دوو چاوی بازی بۆ حەق بینا بێ

بێ دڵی بێ چاو، وا لەناو چادا
حاشا لەو کەسە لەم دەرسە لادا
❤️🍃❤️🍃❤️


هەڵبژادەیەک له کتێبێ بەهار و گوڵزار،ل/۳۰
له نووسینی؛ مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس
#کوردی

@islahweb