اصلاح‌وب | islahweb.org
4.4K subscribers
11.4K photos
2.54K videos
315 files
13.8K links
✳️ اصلاح‌وب؛ کانال رسمی جماعت دعوت و اصلاح

Web: www.islahweb.org
Insta: www.instagram.com/islahweb
Aparat: aparat.com/islahweb
Kurdi: t.me/islahweb_k
Feqhi: t.me/soal_feqhi
Contact: @Islahweb79
Download Telegram
💠 ئایینزا له‌ دیدی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا

#بیروڕا

🔶 خۆ به‌ستنه‌وه‌ی زانایان به‌ تاكه‌ ئایینزایه‌كه‌وه‌‌ و خۆ دوورگرتنیان له‌ بۆچوونی ئایینزا‌كانی تر، بواری بیركردنه‌وه‌‌ و تێگه‌یشتنی ئه‌و زانایانه‌ی ته‌سك كردۆته‌وه‌‌. زه‌ڵمی، بێبه‌رهه‌می زانایانی كوردیش له‌ بواری فیقهی ئیسلامییدا ده‌گەڕێنێته‌وه‌ بۆ پابه‌ندبوونیان به‌ تاكه‌ ئایینزایه‌كه‌وه،‌ كه‌ ئه‌ویش ئایینزای شافیعییه‌.

https://goo.gl/r7KWJ8
@islahweb
🔴هەناسەی تازەگەری له لای مامۆستا ناسر سوبحانی

📝نووسەر: ئەبووبەکر پێنجوێنی
💠ئامادەکردن و پێداچوونەوە: عەبدوڵڵا عەلی پوور، ئومێد موقەددەس

#بیروڕا

سەبارەت به تازەگەریی دین قسەی جۆراوجۆر کراوە و هەندێک پێیان وایە دەستبردن نییە بۆ بنەما نەگۆڕو جێگیرەکان، ئەمەش بەگومانی ئەوەیە کە تازەگەری بە واتای گۆڕانکاری و گۆڕین دێت، بەڵام راستییەکەی مەبەست لە تازەگەری بریتییە لە ڕوح بە بەرداکردنەوە و هێز و پێز پێدان و بە باڵا بڕینی شایستە بە شتە تازەکراوەکان وەک ئەوەی شتێکی تازە و نوێ بێ.
...
https://bit.ly/2rHRqtA
🔵ئایینی ئیسلام لە سەردەمی مۆدێڕندا

#بیروڕا

📝خالد کاوە

💢گەورەترین كێشە و قەیران كە ناوەندە ڕامیاری و رۆشنبیرییەكانی تێدا قەتیس ماون، وێناكردنی ئایینە بە بێ پاشخانێكی مەعریفی و خوێندنەوەیەكی سەردەمیانەی قووڵ، بەڵكوو بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و داعش و سەرجەم ئەو رێكخراوانەی بەكگڕاندی فیكریان ئایینیە و لە ڕوانگەی كارە تیرۆریستییەكانەوە ئایین دەنەخشێنن بۆ ڕای گشتی، ئەگەر موسوڵمانان و مامۆستایانی ئاینی خاوەنی هۆشیاریەكی نوێ و هاوچەرخ بن ئەوا لە زۆر بگرە و بەردە و مشتومڕ لەسەر كۆی بابەتەكان ڕزگاریان دەبوو.
@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2MqJXfN
✳️ کۆچ لە نێوان ئۆبژێكتیك و سەبجێك

#بیروڕا
#سیرە_و_ژیانی_پێغەمبەر

📝چاوەڕێ نیعمەت-سۆران

💢 ساڵی كۆچی هەڵگری دیوێكی قووڵی فیكری و ڕووگە گۆرینێكی بونیادی و ڕیشەیی بوو، وجوود خۆی كۆچە، ئەگەر لە نێوان نەبوونی یەكەم و چوونەوە و نەبوونی دووهەم شتێك هەبێت ئەوە كۆچە، ئێمە لە كۆچین، مرۆڤ بوونەوەرێكی پەنابەر و گەڕۆكە، مرۆڤایەتی بە پێوان و بڕینی ڕێگەی كۆچ دەبێت.
@islahweb
🔴 ئازادی پێش شەریعەت

📝 نووسەر: ڕاشد غەنووشی
*وه‌رگێر: جەمیل عوسمان

#بیروڕا

💢 بەپێچەوانەی ئەو كۆمەڵە و گرووپە ئیسلامییانەی كە بەرژەوەندیان لە دژایەتی‌ و تەكفیری دیموكراسیدایە، وەك بڵێی لە ئیسلامدا ئازادی نییە بەڵكوو وابەستەی حوكمەكانی شەریعەتە، دكتۆر یوسف قەرەزاوی، وەك نوێنەری ئیسلامیی میانەڕەو بەردەوام پەیامی خۆی لە دژی سەركوتكاری دەربڕیوە و بە ئاشكرا داوای دیموكراسی ‌و یەكڕیزی جەماوەری بەڕووی دیكتاتۆر و سەركوتكاریدا كردووە، تا ئەوەی بێ دوودڵی لەبەرنامەی (شەریعەوحەیات)ی كەناڵی جەزیرەدا وتی:
"خواستی ئازادی ئەولەوییەتی بەسەر خواستی جێبەجێكردنی شەریعەتدا هەیە."
@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2MXTLtc
🔴ﺯﺍﻧﺎ(عالم) ﻟﻪ ڕﻭﺍﻧﮕﻪﯼ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﻪﻭﻩ

#بیروڕا

📝ناسر سوبحانی

💢"ﻟﻪ ڕﻭﺍﻧﮕﻪﯼ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﻪﻭﻩ زانیاری(ﻋﻠﻢ) ﺗﻪﻧﯿﺎ ﺑﻪ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﮐﻪ ﺑﺨﻮێندرێ ﻭ ﻫﻪﺭ ﮐﻪﺳێكیش ﻫﻪﺭ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﺑﺨﻮێنێت ﭘێى ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﻋﺎﻟﻢ! ﻟﻪ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﯽ ﭘﯿﺮﯙﺯﺩﺍ ﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺩﻩﻓﻪﺭﻣﻭێت:
(ﺃَﻣَّﻦْ ﻫُﻮَ ﻗَﺎﻧِﺖٌ ﺁﻧَﺎﺀَ ﺍﻟﻠَّﻴْﻞِ ﺳَﺎﺟِﺪًﺍ ﻭَﻗَﺎﺋِﻤًﺎ ﻳَﺤْﺬَﺭُ ﺍﻟْﺂﺧِﺮَﺓَ ﻭَﻳَﺮْﺟُﻮ ﺭَﺣْﻤَﺔَ ﺭَﺑِّﻪِ، ﻗُﻞْ ﻫَﻞْ ﻳَﺴْﺘَﻮِﻱ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ ﻭَﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻟَﺎ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ، ﺇِﻧَّﻤَﺎ ﻳَﺘَﺬَﻛَّﺮُ ﺃُﻭﻟُﻮ ﺍﻟْﺄَﻟْﺒَﺎ).
@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2P2DsND
🔴 ئاوەز( بە عەڕەبی=فقە) چییە و ئاوەزمەند(بە عەڕەبی=فقیه)کێیە؟

#بیروڕا

📝 ئەحمەد عەباسی

📚توێژەری بەڕێز و زانا دکتۆر «مەحموود زمناکۆیی» لە باسێکی بەنرخ بە ناونیشانی «پێگەی سونەت لە دیدی سوبحانی»؛ که ڕێکەوتی«۲٨ ـ ۲۹ / ۳ / ۲۰۱٥» لە کۆنفڕانسی زانستیی ناسری سوبحانی لە سلێمانی، پێشکەشی کرد ـ و دواتر لە دوو توێی پەڕاوێکدا لە چاپی دا و دید و تێڕوانینی کاکە ئەحمەدیشی پێ زیاد کرد ـ، دەڵێت: ئەگەر بمانەوهەێت پێناسەی دەستەواژەی ئاوەز( بە عەڕەبی=فقە) بکەین بۆ ئەوەی باشتر بیناسین، دەتوانین بڵێین ئاوەز( بە عەڕەبی=فقە) دەرهاویشتەی پڕۆسەیەکی عەقڵییە کە پێکهاتەی سێ توخمە: «دەق، شەرعناس یان موجتەهید، زەمینە و هەلومەرج».
@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2PbJlbi
🕊ئیسلام و بەهای ئازادی

#بیروڕا

✍🏻هاوژین عومەر

✳️چەمکی ئازادی، لە ساناترین لێکدانەوە و واتایدا، ئازادبوون و ئارەزوومەندیی مرۆڤ دەگەیەنێت لە هەڵبژاردنی هەر بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارەیەک کە لە ناو کۆمەڵێکی زۆری بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارە، دەخرێنە بەردەمی، بە بێ هیچ مەرج و زۆرلێکردنێک.
@islahweb
🔴تەكفیر وەك سەرچاوەی سەرەكی دروستبوونی تیرۆر و توندڕەوی

✍🏻دوکتور عەلی قەرەداغی

✳️هەموو ئەو ئایەتە قورئانیانەی كە باسی جیهاد لەپێناوی خوادا بە مانای شەڕ دەكەن پەیوەستی دەكەنەوە بە دەستدرێژی و هێرشی دوژمنانەوە، ئەوكاتەش ئەو جیهادە بە بەرگری لە ئایین و شەرەف و دەوڵەت و نیشتمانی ئیسلامی لەقەڵەم دەدرێت، تەنانەت ئەو ئایەتەش كە بەئایەتی شمشێر ناونراوە، جەنگ تیایدا بۆ روبەڕوبوونەوەی دوژمنانی هێرشبەرە، وەك خوای گەورە دەفەرموێت [فَإِذا انسَڵخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْڕكِینَ حَیْث ۆجَدتُّمُوهُمْ ۆخُذوهُمْ ۆاحْصُرُوهُمْ ۆاقْعُدُوا ڵهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُوا ۆأَقَامُوا الصَّڵاەَ ۆا‌تَوُا الزَّكَاەَ فَخَلُّوا سَبِیڵهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ] (التوبە: 5)

#بیروڕا
@islahweb