jineftin
778 subscribers
888 photos
79 videos
155 files
1.08K links
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Download Telegram
jineftin
Photo
📚 واڵتەر بنیامینی لاو

 
میشێل لووی

لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد

📝 «مشتومڕكردن لەسەر كارەكانی واڵتەر بنیامین، بە شێوەیەكی نەریتی سەرنجی لەسەر ڕەخنەى كولتووریی ئەو چڕ كردۆتەوە كە بەسەر بەرپرسیارێتییە سیاسییە ماركسیستییەكانی ئەودا تێدەپەڕێت. بەڵام لەم ساڵانەى دواییدا بەشێكی جەوهەریی مشتومڕی ماركسیستی لەسەر نووسراوەكانی بنیامین سەری هەڵداوە، كە بەگشتی سەرنجی خۆى زیاتر لەسەر كاری "ماتریالیستی"ی ئەو لە دەیەى ١٩٣٠دا چڕ دەكاتەوە. بە هەر حاڵ نووسراوە ماركسیستییە سەرەتایییەكانی بنیامین – كە هەوڵێكی تەواو هیترۆدۆكس، ناباو و لاوەكی پیشان دەدات لەپێناوی هێنانی هەم ئەنارشیزم و هەم كۆمۆنیزمدا – شایستەى ئاوڕلێدانەوەیەكی گەورەترن.

پێش ١٩٢٤، وا دەردەكەوت ئەنارشیزم سەرەكیترین ئیلهامی سیاسیی بنیامینی لاو بێت. لە مشتومڕەكەیدا دەربارەى ژیانی خوێندكاران (١٩١٥)، ستایشی "ڕۆحی تۆلستۆیی" كاركردن بۆ هەژاران دەكات، كە "لە ئایدیاكانی قووڵترین ئەنارشیستەكان و كۆمەڵە ڕەهبانییە مەسیحییەكانەوە" گەشەی كردبوو و سەری هەڵدابوو. زۆر گرنگتر، لە وتارەكەیدا لە ساڵی ١٩٢١، بە ناوی ڕەخنەى توندوتیژی، دەكرێت ئەو ڕامان و تێڕوانینانە ببینرێنەوە كە ڕاستەوخۆ ئیلهامیان لە گیۆرگ زیمیل و بزووتنەوە ئەناركۆ-سەندیكالیستییەكانەوە وەرگرتووە».

📝 «بنیامین هاوهەستی و دڵسۆزی بۆ كام جۆری كۆمۆنیزم هەبوو؟ دیارە لەگەڵ كۆمۆنیزمی ڕەسمیدا نەبوو: لە وتاری سوریالیزمدا، بوخارین، كە لەو كاتەى وتارەكەى تیایدا نووسرا دوای ستالین، سەرەكیترین ئایدیۆلۆژیستی ماركسیزمی سۆڤێتی بوو، (هاوكات لەگەڵ كاڕڵ ڤۆگتی، ماتریالیزمی عەوامانەى سەدەى نۆزدە) وەك "ماتریالیزمی میتافیزیكی" ڕەت دەكاتەوە و ڕێك لەو كاتەدا بە شێوەیەكی هاوبیرانە ئیقتباس لە ترۆتسكی دەكات و قبوڵی دەكات كە پێشتر لە حزب دەركرابوو و دوور خرابووەوە.

لە نامەیەكی ١٩٧٣دا بۆ زۆما مۆرگن شتێرن، گێرشەم شولەم دەربارەى بەدواداچوون بۆ سیاسەتی واڵتەر بنیامین دەنووسێت: لەگەڵ ئەوەى لە ساڵی ١٩٢٦دا بڕیار دەدات نەچێتە ناو حزبەوە، "گومان لەوەدا نییە لە پەیوەندیی هاوهەستی و دڵسۆزیدا بۆ كۆمۆنیزم دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت... ئەگەر بكرێت شتێكی وەها بڵێین، دەكرێت ئەمڕۆ پێی بگوترێت ترۆتسكیست"»

درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە.
https://bit.ly/3o4PhpA
jineftin
Photo
جێندەر وەک حەقیقەتێکى بایۆلۆژیى بەرانبەر جێندەر وەک بونیادێکى کۆمەڵایەتى



فرانسیسکۆ هافیەر کەماچۆ
لە ئینگلیزییەوە: ناودار زیاد



  (فرانسیسکۆ هافیەر کەماچۆ) دەپرسێت، ئایا بایۆلۆژیا و بونیادى کۆمەڵایەتى چ جیاوازییەک دروست دەکەن؟
(بین شەپیرۆ) شرۆڤەکارى کولتووریى کۆنزەرڤاتیڤ کارێکى خێرا لەسەر “پرسى جێندەر” دەکات و دەڵێت: “بێگومان زانست نەبووەتە دوو بەشەوە سەبارەت بەوەى ئایا ڕەگ و ڕیشەى جیاوازییە جێندەرییەکان لە بایۆلۆژیادایە یاخود لە کولتووردا- وەڵامەکە ئەوەیە کە لە هەردووکیاندایە، بەڵام بە پێداگرییەکى زۆرترەوە لەسەر ئەوەى کە لە بایۆلۆژیادایە”. لە هەمان کاتدا، فەیلەسووفى فێمینیست (جودیت باتلەر) لەبارەى دیوێکى دیکەى ئەم ئەڕگیومێنتەوە بەم جۆرەى خوارەوە دواوە:
“جێندەر بریتییە لە شێوازى دووبارەبووەوەى جەستە، مەجموعەیەکە لە کردەى دووبارە کە بە تێپەڕینى کات لە چوارچێوەیەکى ڕێکـخراوى توندى باڵادا قاڵبى گرتووە، کە لە میانەیەوە ڕواڵەتى جەوهەرێک لە جۆرێکى سروشتى بوونـدا بەرهەم هاتووە. ئەگەر جینالۆجیاى سیاسى لە ئۆنتۆلۆژیاى جێندەردا سەرکەوتوو بێت ئەوا ڕواڵەتى جەوهەرییانەى جێندەر لەناو کردە پێکهێنەرەکانیدا هەڵدەوەشێتەوە، بەمەش پێگە و ئیعتیبار بۆ ئەو کردانە دیارى دەکات کە لە بازنەیەکى ناچاریدا لەلایەن هێزە هەمەجۆرەکانەوە دانراون، ئەو هێزانەى چاودێرى و حوکمى ڕواڵەتى کۆمەڵایەتیی جێندەر دەکەن…”
بە دەربڕینێکى تر، بۆ (باتلەر) و ئەوانى دیکەش، جێندەر زیاتر بونیادێکى کۆمەڵایەتییە نەک حەقیقەتێکى بایۆلۆژی. کەواتە، “پرسى جێندەر” لەو لایەنەوە کە بە جەنگە کولتوورییەکان بە ناو دەکرێت بابەتى دوو بۆچوونى دژبەیەکە: یەکێکیان بەرپرسیارێتیى ڕێژەییى ڕەفتارە جێندەرییەکان دەخاتە ئەستۆى کۆمەڵگە و، ئەوی تریان دەیخاتە ئەستۆى بایۆلۆژیا. بۆچوونى یەکەم دەڵێت تا ڕاددەیەکى زۆر ڕەگەزى بایۆلۆژى پێناسەى جێندەر دەکات، بۆچوونەکەى تر دەڵێت تا ڕاددەیەکى زۆر کۆمەڵگە یان کولتوور پێناسەى جێندەر دەکات. من بەم دوو بۆچوونە دژبەیەکە دەڵێم چوونیەک و هاوتەریب یاخود دووانەى یەکتر.
هەردوو بۆچوونە دووانەکە نوێنەرایەتیى وەڵامەکان دەکەن، بەڵام بۆ چ جۆرە پرسێک؟ لێرەدا (شەپیرۆ) بە ڕوون و ڕاشکاوى وەڵام دەداتەوە: لە ڕاستیدا پرسى جێندەر پرسێکى ئەزموونییە، چونکە زانست بانگەشەى ئەوە دەکات کە بایۆلۆژیا بەرپرسترە لە کۆمەڵگە لەبارەى ڕەفتارە جێندەرییەکانەوە. هەروەها جینالۆجیا سیاسییەکەى (باتلەر) بریتییە لە شیکارکردنى ڕەفتارى جێندەری کە دەکرێت سەرنج بدرێت: هەستان بە داماڵین و هەڵوەشاندنەوە و لێکردنەوەى بەرگى پیادەکردن و ڕێککەوتن و هێز و ناچارکردن و، پاشان دەبینیت هیچ شتێک نەماوەتەوە. بەڵام ئەمە دەتوانێت چ جۆرە [هەڵوەشاندنەوەیەک] بێت ئەگەر لەسەر بنەماى تێبینیکردن و تاقیکردنەوە نەبێت؟ کەواتە، هەردوو بۆچوونە بایۆلۆژى و کولتوورییەکە لەلایەن لایەنگرەکانیانەوە وەک بانگەشەى ئەزموونگەرانە وەرگیراون، کە بە میتۆدى زانستى بەرگرییان لێ دەکرێت.
  درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3PC5zlB
jineftin
Photo
📚 لۆژیکی ئەدەب

 
کـارزان عـه‌لـی

📝«گرنگیی لۆژیک لە پێشەکییە لۆژیکییەكه‌یدایە، واتە بەدەستەوەدان و هێنانی بەڵگە یان چەند بەڵگەیەک بۆ ئەوەی لە پەنای ئەوەوە بتوانین حوکمێک تەندروست بەسەر دیاردە یان حاڵەتێکدا بدەین. بۆ ئەمەش پەنا دەبەینە بەر شیکردنەوەی عەقڵی و لێکدانەوەی ئەگەر و گریمانەیەک بۆ سەلماندنی قسەیەک یان حوکمێک کە دەیدەین.
گرنگیی لۆژیک ئەوەیە دەتوانرێت لە هەموو کایەکانی تردا بەکار بهێنرێت، بۆ نموونە لە کاتی قسەکردن و حوکمدان لەسەر دیاردەیەکی سیاسی، ئابووری یان ئەدەب. کەواتە لۆژیک لە هەر کایەیەکدا بەکار بێت، بۆ ئەوەیە قسە و حوکمەکەمان دروست دەربچێت، واتە دوور بێت لە هەڵە و کەموکوڕی یان مەبەستێکی شاراوە و داپۆشین و شاردنەوەی ڕاستی، کە ئەمەش پێوانە و کریتریای تایبەت بەخۆی هەیە».
📝 «ڕەگی هەموو خوێندنەوە، تێڕامان، بۆچوون و ڕەخنەیەک، دەچێتەوە نێو سنووری فیکرەوە. واتە کاتێک خوێندنەوە بۆ دیاردەی کۆمەڵایەتی، ڕووداوی سیاسی، بارگۆڕانی ئابووری، دەقی ئەدەبی یان هەر شتێکی تر دەکرێت، ڕاستەوخۆ ئێمە خەریکی بەرهەمهێنانی فیکرین (بزانین یان نا). واتە دەمانەوێت لە ڕێگەی بیرکردنەوەوە و بە کەرەستەی بیرکردنەوە، قسە لە دۆخێک و حوکم لە دۆخێک بدەین.
هەروەها بەرهەمهێنانی فیکر، بە کەرەستەی فیکری و فەلسەفی دەکرێت. واتە پێوستمان بە بنەما و تیۆرە و زانین هەیە بۆ ئەوەی فیکر بەرهەم بهێنین نەک گەمژەیی. هەر لەبەر سەلماندنی ئەم هۆکارەشە کە فیکری سیاسی، فیکری کۆمەڵایەتی، فیکری ئابووری، فیکری ئەدەبی و .....هتد بەرهەم هاتوون. قوتابخانە و میتۆد و تیۆریەمان هەیە، سەرچاوەی پێشوەختە و بیریار و زانامان هەیە، کتێب و داتامان هەیە و لە بەردەستایە. وە بۆ ئەوەی حوکمەکە دروست بێت، دوور بێت لە هەڵەی لۆژیکی، پێویست دەکات بەردەوام بگەڕێینەوە سەر میتۆد و تیۆرە و سەرچاوەکان، چونکە هەموو قسەکردنێک لەدەرەوەی سەرچاوە و میتۆد، دەچێتە خانەی باری سەرنج و قسەی بەتاڵ و حوکمی شاراوەی مەبەستدار»
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە.
https://bit.ly/3vmTPMb
jineftin
Photo
📚 سپیشیزیزم speciesism

 
دڵشاد حامید دەروێش

📝«چەمکی سپیشیزیزم لەلایەن فەیلەسووفی دیاری ئوستوڕاڵی پیتەر سینگەر[١٩٤٦ لەدایک بووە]ەوە هەڵدەگیرێتەوە. لە بەشی یەکەمی کتێبە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی [Animal Liberation] کە زێدەگۆیی نییە ئەگەر بڵیین مانیفێستی تیۆری بەرگریکردنە لە مافەکانی ئاژەڵان، بەم جۆرە پێناسەی دەکات: «لایەندارییەکە یانژی هەڵوێستێکە لە بەرژەوەندیی ئەو تاکانەی سەر بە جۆری خۆنی لە دژی بە تاکی جۆرەکانی دیکەن». کەواتە سێکسیزم بریتییە لەو جیاکارییەی لەسەر بنەواشەی جێندەر دەکرێت، ڕەیسیزمیش لەسەر بنەمای نەژاد، هەرچی سپیشیزیزمە چاو لە جۆر [species] دەبڕێت. سپیشیزیزم لە فۆڕمی جۆراجۆردا خۆی مانیفێست دەکات، لە ڕووی پلەبەندی توندوتیژبوونییەوە لە بە ئاژەڵدانانی نەرێنییانەی مرۆڤەوە دەست پێ دەکات، بۆ نموونە بە مرۆڤی دەبەنگ دەڵێین کەر و بە هی توڕە و تۆسن و سەرسەختیش دەڵێین  بەراز. بە تێپەڕبوون بەنێو چەندان فۆڕمی دیکەدا دەگەینە ئەو تاقیکردنەوە ئاژەڵییانەی بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی جوانکاری ئەنجام دەدرێن».

📝 «ئێمەی مرۆڤ سەروەری ئاژەڵانین، بۆمان هەیە تەنانەت بۆ سەرگەرمی و چێژی خۆمان ڕاویان بکەین. بەڵام ئەم سەروەرییە لە کوێوە دێت؟ ڕەنگە هەبێت بڵێت ئێمە لە ئاژەڵ ژیرترین، یاخود بەهێزترین، یانژی توانستی قسەکردنمان هەیە و ئەوان نییانە. وەرگرتنی هەریەک لەم بنەمایانە کێشەسازە، ئەگەر بانگەشەی ئەوەمان کرد ئێمە سەروەری ئاژەڵین چونکە ژیرترین، ئەوا بە دڵنیایییەوە هیچ ڕێگرییەکی تیۆری نامێنێت بۆ سەرپێخستنی جڤاتێک تێیدا ئەوانەی ژیرن دەبنە سەروەر و ئەوانەشی ئاستی ژیرییان لە خوارەوەیە بە کۆیلە. لە بنەماکانی دیکەشدا ئێمە لە بەردەم هەمان مەترسیداین، بەو واتایەی ئەگەر هێزمان هەڵگرتەوە، ئەوا زەمینەسازی تیۆری بۆ جڤاتێک دەکەین تێیدا نەخۆش و لاواز و کەم ئەندام و پیر و زارۆک ڕەوایە هەموو شتێکیان بەرانبەر بکرێت. هەمان شتیش بۆ توانستی پەیڤین ڕاستە، چونکە ڵاڵ و منداڵ ...هتد ئەم توانستەیان نییە.
وادیارە پرسیارەکەمان لە شوێنە دروستەکەدا داناوە، ئەوەی ئێمەی مرۆڤ یەکسان دەکات نە ژیرییە، نە هێزی بازوویە، نە توانستی وتنە، کەواتە هیچ کام لەم سییانە نابنە پاساو و هەنجەت بۆ باڵاییی مرۆڤ بەسەر ئاژەڵاندا، چونکە وەک هێمامان بۆ کرد دەکرێت ئەم بنەمایانە لە پەیوەندیی نیوان مرۆڤ و ئاژەڵەوە ڕابکێشرێنە نێو پەیوەندییە مرۆیییەکان یاخود پەیوەندیی مرۆڤ بە مرۆڤەوە.»

درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە.
https://bit.ly/3yUofpN
jineftin
Photo
📚 ئاوڕدانەوەیەک لە پرسی مردن
"چۆن مردنێکی ڕەسەنانە بمرین؟"

 
ئازاد شکور

📝«هیچ مرۆڤێک نییە هەمیشەیی و هەتاهەتایی بێت، مردن ئەگەرێکی حەتمیە دەبێت هەر ڕوو بدات. بۆ ئەم مەبەستە تیشک دەخەینە سەر بۆچوونی "مارتن هایدگەر" لە مەڕ تێگەیشتنی پرسی مردن، ئەویش پشتی بە چەند هۆکار گەلێک دەبەستێت ئەوانیش:
یەکەم/  ژیان بەبێ مردن دەبێتە ژیانێکی داخراوی هەمیشەیی، ئەگەر وا بووایە مردن نەبووایە، نووسەرێک یان هەر کەسێکی دی ئیتر دەستەوەستان چەق بەستوو دەبوو، هەوڵ و کۆششی نەدەکرد و نەیدەتوانی پرۆژەکانی بەجێ بگەیەنێت، بە هۆی ئەوەی کە ژیان بێکۆتایە و پەلەی نییە، بۆیە مردن هەموو ساتێک لە ژیانی دازایندا ڕوو دەدات و دەکرێت ڕوو بدات.

دووەم/ مردن دەتوانێت ڕەسەن لە ناڕەسەن جیا بکاتەوە. ناڕەسەن لە بۆتە و خۆزراوێتی ئەوانی دیدا ون بووە، ڕازیین بەوەی کە دەمرن بەڵام بێئاگایانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، بە ئەگەرێکی دوور وێنای دەکات، وەک شتێک بۆ ئەوانی تر ڕوو دەدات بەڵام بۆ خۆی نا. بەرەو ڕووی ناچن. بە پێچەوانەوە کەسی ڕەسەن ئاگایییەکی بەردەوامی هەیە سەبارەت بە مردنی خۆی؛ لە ڕووبەڕووبوونەوەی مردن نیگەرانە، بەڵام ترسی نییە. لەبەر ڕۆشناییی ئەم ئاگایییەدا، دۆخەکەی و ئەو ئەگەرانەی پیشانی دەدرێت بڕیار دەدات چی بکات و چی نەکات.کاتەکەشی سنووردارە، چونکی مردن کۆتایی بە هەموو ئەگەر و تواناکانی دازاین دەهێنێت، کۆتایی بەکاتی دەهێنرێت، بۆ هەرکارێک یان هەر ئامادەکارییەک بۆ کاریگەرییەکانی دوای مردن دەبێت لە پێش مردن ئەنجام بدرێت».

📝 «پرسی مردن بە درێژاییی مێژوو جێگەی گەنگەشە و تێڕامان و بیرکردنەوە بووە، کە هەڵوێستێکی ڕۆژانەی تاکەکان وای کردووە هەمیشە هەوڵیان داوە مەرگ لە خۆیان دووور بخەنەوە و بڕوای پێی نەکەن، بە دەیان شێواز و میکانیزم و ڕێگەی تایبەتییان گرتووەتە بەر تاکوو بتوانن بژین بێ بیرکردنەوە لە مردن، لە کاتێکدا ناچارن ڕووبەڕووی مردن ببنەوە، وا خۆیان تێدەگەیەنن مردن هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، هایدگەر لە ئاوڕدانەوەیەکدا لەسەر ئەم پرسە دەڵێت: "هەروەکوو دواتریش، ئەمەمان بۆ دەردەکەوێت. ئەگەر ڕاستگۆیانە چاوەڕوانی مەرگ بکەین و قبوڵی بکەین، دەکرێت ببێتە فاکتەرێکی تەواوکەری بوونێکی ڕەسەن، مردن دەروویەکە بۆ دۆزینەوەی مرۆڤی ڕەسەن".»

درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە.
https://bit.ly/3Pupp2z
jineftin
Photo
🎨لەگەڵ "سەلڤادۆر دالی"دا پێبکەنە
 

عەواد ناسر
لە عەرەبییەوە: خەڵات عەلی
🎨لە بنەڕەتدا ئەو گفتوگۆیە، چاوپێككەوتنێكی تەلەفزیۆنییە كە ڕۆژنامەنووس "مایك والاس" لەگەڵ سەلڤادۆر دالی لە نۆزدەی نیسانی ١٩٥٨ ئەنجامی داوە دەربارەی چەند تەوەرێكی ئاڵۆز و لێڵی وەك مەرگ و خەون و بلیمەتی و سوریالیزم.
(دیمەنێكی نزیكی ڕوخساری دالی، له كاتێكدا كە پێشكەشكارەكە دەیناسێنێت بە بینەرەكانی. دەبینین كە هونەرمەندە ناسراوەكە چاوی لە كامێرا بڕیوە) گفتوگۆكە بە جۆرێك لە جۆرەكان درێژە، بەڵام سەرنجڕاكێشە چونكە بەو شێوازی گۆكردنە ئیسپانییەی دالی بۆ قسەكردن بە ئینگلیزی بەكاری دێنێت سەرەڕای ئەوەی ئینگلیزییەكەشی نایابە، دەست پێ دەكات. هەروەها بە بیرۆكە مشتومڕ لەسەرەكان دەربارەی پرسە قورسەكان لە ژیان و هونەردا و هەروەها وێناكردنەكانی بۆ خۆی كۆتایی دێت. جێی تێڕامانە كە دالی بە درێژاییی گفتوگۆكە ناوی هیچ هونەرمەند، شاعیر، نووسەرێكی نەهێنا جگە لە یەك كەس كە پلەی سێیەمی هەبوو كاتێك والاس لەبارەی دڵخوازترین هونەرمەندەوە لێی دەپرسێت، ئەویش دەڵێت: "یەكەمیان دالی! دیسانیش دالی... لەدوای ئەویشەوە پیكاسۆ دێت و جگە لەوانەش هیچ كەسێك بلیمەت نییە". ناوی فرێدریكۆ گارسیا لۆركای نەهێنا كە یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی بوو، كە ناوی چارلی چاپڵنیشی هێنا لە لایەنی ئیرەیی بردنەوە بوو.
پێشكەشكارەكە لێی دەپرسێت بۆچی لە كاتی پێشكەشكردنی یەكێك لە وتارەكانی یان لێخوڕینی سەیارەكەی كە شاخی كەركەدەن و قەرنابیتی لێ باركردووە، كڵاوی ژێرئاو لەسەر دەكات؟ لە وەڵامدا دەڵێت:
"ئەو جووڵە سەیرانە دەكەم چونكە زۆر گونجاوە لەگەڵ تراژیدیترین و گرنگترین لایەنەكانی ژیانم"!
كاتێكیش كە پێشكەشكارەكە گوزارشت لە تێنەگەیشتنی خۆی دەكات لەو شتانە كە گوتوویەتی (كە ئەوە لەمیانەی گفتوگۆكەدا زۆر دووبارە دەبێتەوە) دالی بەو وتەیە ڕوونی دەكاتەوە: "شتەكە پەیوەستە بە بیروباوەڕە فەلسەفییەكانم".
والاس: "كام فەلسەفە؟ من لە پەیوەندیی نێوان قەرنابیت و فەلسەفە تێناگەم".
دالی: "بۆ ئەوەی كاریگەریی وتارەكە زۆر گەورە بێت، وەك ئەوەی لە سۆربۆن دەگوزەرێت، پێویستە لە سەرم چەماوەی لۆگاریتمی قەرنابیت بدۆزمەوە".
🎨درێژەکەی لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3S24Fkq
jineftin
Photo
ته‌نیاییی پێویست و ته‌نیایی له‌ جیهاندا




مۆریس بلانشۆ

له‌ فره‌نسییه‌وه‌: فازڵ مه‌حموود



  كاتێك ته‌نیام، ئه‌وه‌ من نیم كه‌ لێره‌م تاكوو له‌ تۆ دوور بم یان له‌وانی تر و له‌ جیهانیش. من ئه‌و سووبێكته‌ نیم كه‌ تووشی ئه‌م هه‌ستی ته‌نیایییه‌ هاتبم، هه‌ستێك له‌ سنووره‌كانی من، وه‌ڕه‌سییه‌ك له‌ بوونی خودی خۆم. كاتێك ته‌نیام، من لێره‌ نیم. ئه‌مه‌ به‌ واتای دۆخێكی ده‌روونناسانه‌ نییه‌، یان ئاماژه‌ بێت بۆ ناوشیاری، نه‌ سڕینه‌وه‌ی مافی خۆیشم بۆ ئه‌زموونكردن و هه‌ستكردن به‌و شته‌ی كه‌ خۆم وه‌ك چه‌قێك ئه‌زموونی ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی له‌ ته‌نیاییدا دێت بۆ دیدارم، بوونی خۆم كه‌متر نییه‌ له‌ خودی خۆم، به‌ڵكوو شتێكه‌ له‌ "پشته‌وه‌ی من‌"، ئه‌وه‌ی كه‌  ده‌مشارێته‌وه‌ تا خۆی ئاشكرا بكات.
كاتێك من له‌ ئاستی ئه‌م جیهانه‌دام، له‌و شوێنه‌ی كه‌ شته‌كان و بوونه‌وه‌ره‌كان هه‌ن، ئه‌وا بوون  به‌ شێوه‌یه‌كی قووڵ به‌شاراوه‌یی  ده‌مێنێته‌وه‌ (به ‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ هایدیگه‌ر داوه‌تمان ده‌كات پێشوازی له‌م هزره‌ بكه‌ین). ئه‌م شاردنه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت ببێته‌ چالاكییه‌ك، نه‌فی . «من هه‌م»(له‌ نێو جیهاندا) به‌ره‌و ئه‌و واتایه‌ ده‌چێت كه‌ من هه‌م، ئه‌ویش ته‌نیا له‌و كاته‌ی بتوانم خۆم له‌ بوون داببڕم: ئێمه‌ نكۆڵی له‌ بوون ده‌كه‌ین ـ یاخود به‌ ڕوونكردنه‌وه ‌و تیشكخستنه‌ سه‌ری له‌ ڕێگای حاڵه‌تێكی تایبه‌ته‌وه‌، نكۆڵی ده‌كه‌ین و، گۆڕانكاری به‌سه‌ر سروشتی بووندا ده‌هێنین ــ له‌م نه‌فییه‌دا كه‌ خۆی چالاكییه‌كه‌ و هه‌م نه‌فی كاتیشه‌، بوونه‌وه‌ركان به‌دی دێن و، مرۆڤه‌كانیش له‌نێو ئازادیی «من هه‌م» خۆیان ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌ی من ده‌كات به‌ من   بڕیاردانه‌ بۆ بوون ‌ وه‌ك دابڕانی بوون له‌ بوون، بوونی بێ بوون، بوونێك كه‌ هیچ شتێك قه‌رزاری بوون نییه‌، بوونێك كه‌ هێزه‌كه‌ی له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوون سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، [من] به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها "له‌سروشتكه‌وتووم "، به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها دابڕاو، واته‌ به ‌شێویه‌كی ڕه‌ها ڕه‌ها‌.

  درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3zwnBjT
jineftin
Photo
💫سەیی وێڵە

وەفا حوسێن زادە

🔅پاژێک لە چیرۆکەکە

ئاغا، قسەی ڕاست تەنیا لەم نۆکەرەی خۆت ببیستە و گوێ بە کەسی تر مەدە. عەرزی ئاغای با سەعادەتی خۆم کەم، ئێوە چۆن چاو لە خۆر دەکەن و لەبەر شەوق و تیشکی چاوتان هەڵنایە، ئەو ڕۆژەش هەر کەس لەوێ بوو ئاوای بەسەر هات. بە قوربانی تاڵ‌بە تاڵی زوڵفە بۆن خۆشەکەی بم، مانگ لە ئاستی جوانیی ئەو کەم دێنێ. گابەردێکی هەرە گەورە لە کێو ترازا و سەر رێگای ئاوایی گرت. لە نیوەڕۆوە تاکوو لای بەرەبانگی عەسر بە سەدان کەس پاڵیان پێوە دەنا و بە دەیان کەر و قاتریش ڕایان دەکێشا بەڵام جووڵەی نەدەکرد. تەواو ناهومێد بووین و بڕیارمان دا دە گەز خوارتر ڕێگایەکی تر درو‌ست کەین. لەنێو ئەو حەشیمەتە زۆرەی لەوێ بوون سۆفی حەمە دەنگی هەڵێنا و کوتی;
_ ئەرێ بۆ بە شێخ قادر نەڵێین بێت بە کەراماتی خۆی ئەو بەردە لابات. وا باس دەکەن باووباپیرانی کاری وایان زۆر لە دەست هاتووە.
عەزیزی کوڕە چکۆڵەی کا عەلی لە دواوە کە دەستی بە حەواوە بوو هەڵی دایە و گوڕاندی؛
_ کەراماتی چی و تەڕەماشی چی. کەی دەورەی ئەو قسانە ماوە؟
دوای قسە و باسێکی زۆر کۆی دەنگمان ئەوە بوو کە دەچین شێخ قادر دێنین خۆ قازانجی نەبێ، زەرەری نییە. چەن ڕیشسپیەک چوون و پاش چەند خولەکێک لەگەڵ خۆیان شێخ قادریان هێنا. دەنگۆ بە تەواوی ئاواییدا بڵاو بووەوە کە شێخ قادر بڕیارە موعجیزە بکات، بۆیە جگە لە تەواوی پیاوی ئاوایی بە سەدان ژن و منداڵ و کچ و کوڕیش هاتبوون بۆ سەیڕ. دەتکوت مێروولەن و دەوری کڵۆ قەندیان داوە.
شێخ قادر دەستی هەڵێنا و سرتە‌سرت تەواو بوو. دەنگی فڕینی باڵندەش نەدەهات. خەڵک چین‌چین بە سەر شان و ملی یەکدا سەریان دەکێشا تاکوو شێخ ببینن و بزانن چ دەکات. منداڵان بە نێو لینگی گەورەکاندا فرتەیان دەکرد و دەهاتنە پێشەوە.

🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3cGDJpT
jineftin
Photo
بانگخوازی و ستایلەکانی ژیان



هاوار محەمەد




كۆمەڵگە لە فرەیى و هەمەڕەنگییەكەكانى پێكهاتووە. "شیرازە" واتاى "تەباییى كۆمەڵایەتى"ـیە لەنێوان ئەم یەكە هەمەڕەنگانەدا. ئەوە ڕاستە كە هیچ كاتێك شیرازەیەكى نموونەیى بوونى نییە، بەو پێیەى یەكەكان لە ململانێى ڕێژەییدان لەگەڵ یەكتردا كە مۆتیڤى گۆڕانگارىی مێژوویییە و لە ڕاستیدا نەزمى كۆمەڵایەتىی خۆى ئەم نەرمییەى تێدایە، بەڵام ئەو كاتە شیرازەیەك بە واتا نێگەتیڤەكەى[ڕوو بە كایۆس و دەمارگیرى] دەشێوێت كە بەشێك، یەكەیەك، هەوڵى ئیحتیواكردنى هەموو بەشەكانى تر بدات. خواستى شوناسێك بۆ تۆتاڵكردنەوەى خۆى و هەژموون لەسەر بەشەكانى دیكە، داگیركردنى كۆى ڕووبەرى جووڵانى یەكە كۆمەڵایەتییەكان و تاكەكەكان، ئاشتيى كۆمەڵایەتى تێك دەدات و دۆخى "جەنگ" زاڵ دەكات. هێزە ئیسلامییەكان و گوتارى بانگخوازى لە كوردستان، كە دروشمى پاراستنى ئادابى گشتى و شیرازەى خێزان و كۆمەڵگایان هەڵگرتووە، لە ڕاستیدا خۆیان هۆكارى سەرەكی تێكچوونەكەیانن، چونكە لە هەوڵى ئەوەدان بە تووندوتیژيى ڕەمزى و كردەیى، مۆدێلى ژیانى خۆیان بەسەر كۆى كۆمەڵگەدا زاڵ بكەن.
لە ڕێگەى بانگخوازییەوە كۆنەپارێزى، فەندەمێنتاڵیزم و تاریكبیرییەكى پەڕگیر دزەى كردۆتە نێو زمانى خەڵكەوە. ئیسلامیزم شێوازى بەكارهێنانى زمانى كۆمەڵگەى داڕشتووە؛ بەم هۆیەوە زمانى كوردى پڕ بووە لە تووندوتیژى، جنێو، سووكایەتى، ڕەتكردنەوە. وەختێك زمان بشێوێت، پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیش دەشێوێت، بە گوێرەى ئەو گریمانەیەى كە نەزمى زمانى ڕاگرى نەزمى كۆمەڵایەتییە. گەر وابێ، لە ڕاستیدا ئەوەى نەزمى كۆمەڵایەتى شێواندووە داگیركردنى زمان و پۆتێنشیەڵەكانى دەربڕینە بە گوتارێكى فاشیستییانەى بانگخوازى. خێزان شكست دەهێنێت، نەك بەهۆى كچە مۆدێلەوە، بەڵكوو بەو هۆیەى كە ئیسلامیزم دەیەوێت هەموو پەیوەندییەك لە خێزاندا كورت بكاتەوە و ئینجا خێزان لەسەر ئەو تاكە وێنەیە دابڕێژێت كە مۆدێلەكەى ئەو دەیسەپێنێت.

  درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3Q1lGt0
jineftin
Photo
ئایشمان لە کوردستان



دڵشاد حامید دەروێش

ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی کە لە دواساڵەکانی تەمەنیدا پیاوە نەخۆشەکەی پێ دەگوترا، لە جەنگی ساڵی [١٨٧٧-١٨٧٨]ـدا تووشی شکستێکی کەمەرشکێن هات و ڕووبەرێکی بەرفراوانی هەرێمەکەی کەوتە ژێر دەستی ڕووسیاوە. دواهەمین سووڵتانی عوسمانی واتە سوڵتان عەبدولحەمید ئەرمەنییەکانی بە هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆڕان و گلانە دەزانی، لەبەر ئەوەی ئەرمەنەکان بەهۆی مەسیحیبوونیانەوە لایەنگیری ڕووسەکان بوون، زیاتر لەمە، هەندێکیشیان لە سووپای ڕووسیادا دژ بە عوسمانییەکان دەجەنگان. سوڵتان کەڵکەڵەی تۆڵەسەندنەوە ئارامی لێ بڕیبوو، بە چاوبڕین لەم ئامانجە و بە پاساو و بەهانەی بۆڕدانی سوپای ڕووسیا لە ساڵی [١٨٩١]ـدا لە هۆز و تیرە کوردەکان سوارەکانی حەمیدییەی چێ کرد و دەستڕۆییەکی فراوانیشی پێدان، بە جۆرێک وەک دەگێڕنەوە ئەرزش و سەنگیان بۆ کەس دانەناوە و چییان خواستبێ بێ سڵەمینەوە کردوویانە. بەهۆی سوارەکانی حەمیدییەوە سوڵتان عەبدولحەمید پێگەیەکی باڵای لە نێو کورداندا بۆ خۆی دەستەبەر کرد و نازنای [باڤێ کوردا] واتە باوکی کوردانی لێ نرا. ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی شەڕ و کوشتارەکانییەوە، ئەرمەن و ئەوانی دیکەدا بە سوڵتانی سوور یانژی سوڵتانی خوێنڕێژ ناودێر دەکرا.
لە ساڵی [١٨٩٤]ـدا ئەرمەنەکانی دەورووبەری شاری مووش ڕەتیان کردەوە باج و سەرانە بدەنە دەرەبەگ و ئاغا و دەستڕۆیشتووە کوردەکان. پەرچەکرداری دەوڵەت بێبەزەییانە بوو، لە ماوەیەکی کەمدا چەندان هەزاری بە ژن و منداڵ و پیرەوە لێ کوشتن. هەر لەو سەروبەندەدا ئەرمەنەکان لە ئیستەنبوڵ و زۆرێک لە ناوچە کوردییەکان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک کۆکوژی و قڕکردن بوونەوە.
  درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3vqjiUK