jineftin
776 subscribers
872 photos
79 videos
154 files
1.06K links
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Download Telegram
jineftin
Photo
نووسین
یاداشتە ڕۆژانەیییەکانی شاعیرێک



  ئەلێکساندرا پیزارنیک

ئەلێکساندرا پیزارنیک لە ٢٩ی ئەپریلی ١٩٣٦ لە دەوروبەری شاری (بوینس ئایرێس)ی ئەرژەنتین لەدایک بووە، لە ٢٥ی سێپتەمبەری ١٩٧٢ لە شەقامێکی بوینس ئایرێس خۆی دەکوژێ.
لە ساڵی ١٩٥٥ نۆزدە ساڵە. یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی "دوورترین سەرزەمین" چاپ دەکات.
بۆ کتێبی (کارەکان و شەوەکان) چەندین خەڵاتی گرنگ دەباتەوە و لە ٢٨ ساڵیدا ناوبانگێکی فراوان پەیدا دەکات.
ساڵی ١٩٧٠ بە ئامفێتاین دەیەوێ خۆی بکوژێ بەڵام ناکام دەبێت و لە ٢٥ سێپتەمبەری ١٩٧٢ بە حەبی سێکۆباربیدال لە یەکێ شەقامەکان بوینس ئایرێس خۆی دەکوژێ.
ئەمەی لەم بەشەدا دەیخوێننەوە وەرگێڕانی بەشێک لەو یاداشتانەیە کە ڕۆژانە پیزارنیک لە ساڵی ١٩٦٣ لە دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا تۆماری کردوون. هەموو یاداشتەکانی ناوبراو لەبارەی زمان و شیعر و کتێب و ڕەنج و خۆکوشتن و مەنفا و ئەو کتێبە و نووسەرانەوەیە کە خوێندوونیەتەوە.

📝«ڕاستییەکەی، هیچ کەسێک پتر لە سێ-چوار شیعری بەڕاستی جوان و "گرنگ"ی نەنووسیوە. ئەوپەڕەکەشی دابنێین، دە شیعر. لە کۆڤێدۆ تا ڕۆڤێردی و لە کرێتیەن دۆ ترۆیێ تا من، بەپێچەوانەی گەنجییەکەم، شیعرێکی باشم هەیە.
بارودۆخێکی پڕووکێنەر. دۆخی لەناکاو. بۆ کوێ بڕۆم؟ ئیدی لەبیرم نییە کێم خۆش دەوێ. تەنانەت بیرم ناکەوێتەوە چ کەسێکم خۆش ویستووە. جگە تینوویەتی هیچ شتێکم لەبیر نییە، جگە لە تەماتێکردنی بڕێک چنگگرتن لە خۆم، دەمێ دیدەنی لەگەڵ شتێک، لەگەڵ کەسێک. لە ڕاستیدا، ئیدی بۆم گرنگ نییە. دەکرا لەسەر شەقام میز بکەم. دەکرا بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێیم. دەکرا خۆم بە ڕووتی بخەمە بەرچاوی ئەوانی تر، لەسەر پایەی پەیکەرێک.»

📝«نازانم کەسێکی تریش هەیە کە لە ڕوونبینی بگات بە دۆستویڤسکی. ناسینە جادووییەکەی لەسەر ئەوەی دەڕووخێ بە سەرماندا، ئەسڵەن لەسەر ئەوەی بەسەر خۆمدا دێت، تووشی سەرسوڕمانم دەکات. بە پێچەوانەی "میلەر"ەوە (کە زۆر قەرزاریەتی) دۆستۆیڤسکی ئەسڵەن پەلەی نییە تا ئەنجام و ئاکامەکان بخاتە ڕوو. میلەر، پاش ڕووداوەکان، دادەنیشێ قسە دەکات، بە شێوەیەکی سەیر ئامۆژگاری دەکات. بەڵام دۆستویڤسکی خۆراکی وردەکارییەکانە. وەها بەکەیف و بەگوڕ دەچێتە ناو وردەکارییەکانەوە کە حاڵم خراپ دەکات. دیمەنگەلێکی هەیە کە وەکوو ئۆرگازمی بێڤاچن: یەکەم جار وادەزانین زاوێر بووین، بەڵام دوایی، لە جێیەکی وروژێنەری دیکە سەر دەردەهێنێ، دەرگای دیکە بە ڕوومدا دەکاتەوە و سەرلەنوێ دەست دەکەمەوە بە ئۆرگازم»

درێژەی ئەم یاداشتانە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە

https://bit.ly/3qcaMpk
jineftin
Photo
📚گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی كۆمه‌ڵناسیی ئه‌خلاق و ئایین



قه‌باری محه‌مه‌د ئیسماعیل
لە عەرەبییەوە: ئــاكـــۆ قــادر حـه‌مـه‌
  «كۆمه‌ڵناسی له‌ هیچ پرسێك له‌ پرسه‌كانی مێتافیزیكیادا تووشی كۆسپ نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ كایه‌ی ئه‌خلاق و ئاییندا تووشی هات. “مێتافیزیكای كۆمه‌ڵناسی” هه‌وڵی دا كایه‌ی ئه‌خلاق له‌ چنگی فه‌لسه‌فه‌ ده‌ربهێنێت، قوتابخانه‌ی كۆمه‌ڵناسیی فه‌ڕه‌نسیش ناوی نا “زانستی دابونه‌ریته‌ ئه‌خلاقییه‌كان”، به‌ پشتبه‌ستن به‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئه‌و زانسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تی ده‌كات له‌و به‌شه‌ له‌ دابونه‌ریته‌كان كه‌ ناوی ئه‌خلاقه‌.
به‌ڵام ئه‌خلاق هه‌تا وه‌ك “زانستی دابونه‌ریت”یش، ناتوانێت له‌ فه‌لسه‌فه‌ی دایك جودا ببێته‌وه‌، و ناشتوانێت دابڕێت له‌و بنچینه‌ فه‌لسه‌فییانه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌خلاق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌ك پرسه‌كانی “چاكه‌ و خراپه‌” و “گه‌شبینی و ڕه‌شبینی” و “ویژدان و ئه‌ركی ئه‌خلاقی”، هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ كاتێك به‌ دابڕاو له‌ گه‌لان و نه‌ریته‌ به‌شه‌كییه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین، ده‌بنه‌ پرسگه‌لێكی فه‌لسه‌فی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م»
«كۆمه‌ڵناسی له‌ هیچ پرسێك له‌ پرسه‌كانی مێتافیزیكیادا تووشی كۆسپ نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ كایه‌ی ئه‌خلاق و ئاییندا تووشی هات. “مێتافیزیكای كۆمه‌ڵناسی” هه‌وڵی دا كایه‌ی ئه‌خلاق له‌ چنگی فه‌لسه‌فه‌ ده‌ربهێنێت، قوتابخانه‌ی كۆمه‌ڵناسیی فه‌ڕه‌نسیش ناوی نا “زانستی دابونه‌ریته‌ ئه‌خلاقییه‌كان”، به‌ پشتبه‌ستن به‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئه‌و زانسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تی ده‌كات له‌و به‌شه‌ له‌ دابونه‌ریته‌كان كه‌ ناوی ئه‌خلاقه‌.
به‌ڵام ئه‌خلاق هه‌تا وه‌ك “زانستی دابونه‌ریت”یش، ناتوانێت له‌ فه‌لسه‌فه‌ی دایك جودا ببێته‌وه‌، و ناشتوانێت دابڕێت له‌و بنچینه‌ فه‌لسه‌فییانه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌خلاق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌ك پرسه‌كانی “چاكه‌ و خراپه‌” و “گه‌شبینی و ڕه‌شبینی” و “ویژدان و ئه‌ركی ئه‌خلاقی”، هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ كاتێك به‌ دابڕاو له‌ گه‌لان و نه‌ریته‌ به‌شه‌كییه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین، ده‌بنه‌ پرسگه‌لێكی فه‌لسه‌فی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م مرۆڤ له‌ كیانیدا ئازادییه‌، له‌ خودیشیدا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاده‌، هه‌ر بۆیه‌ ئازادی گه‌وهه‌ری مرۆڤ و ئامانجه‌كه‌یه‌تی، مرۆڤ ئازادیی خۆی هه‌ڵنابژێرێت، به‌ڵكوو ئازادی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌، به‌و واتایه‌ی كه‌ ئازادی شتێكی حه‌تمی سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر مرۆڤدا، ئه‌و به‌ناچاری “ئازاد” و “هه‌ڵبژێردراوه‌”.
لێره‌وه‌یه‌ كه‌ ئازادی لای ژان پۆڵ سارته‌ر بنه‌مای تاقانه‌ی هه‌موو به‌هاكانە»

درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3Qk6JC0
jineftin
Photo
کڵێشەی ڕەگەزیی «جیاییخوازی»



عەقیل دەغاقلە

لە فارسییەوە: مەزهەر ئیبراهیمی

کڵێشەکان چین و بۆچی دەخولقێن و بەرهەم دەهێنرێنەوە؟ کڵێشەکان بە پەرگال و سیستمێک لە باوەڕ و پیش‌داوەرییەکان دەگوترێن کە سەبارەت بە کۆمەڵێک خەڵک (لەسەر بنەمای جێندر، زمان، فەرهەنگ، ئێتنیک یان ئایین) لە مێشکماندایە و هەلی هەڵسەنگاندن و تێگەیینی کرداری ئەویدی و بەو پێیەش هەلی بڕیاردان لەمەڕ ئەو کۆمەڵە خەڵکە دەڕەخسێنێت. کڵێشەکان بەزۆری ڕووکەشیانە و دوور لە قووڵبوونەوەن؛ ساکارن و تاک بەخێرایی بەر مێشکیان دەخات و بە ئەستەمیش دەگۆڕدرێن. بەڵام هەموو ئەم هێمانانە بەتەنیا نابنە هۆی دروست‌بوونی کڵێشەیەکی جێندری یان ڕەگەزی (نەژادی). بۆ تێگەیینی کڵێشەیەکی ڕەگەزی یان جێندری دەبێت سەرنج بە هێمانێکی دیکەش بدەین: دەوری ئەو کڵێشەیە لە نۆرماڵیزەکردن و ئاساییکردنەوەی سیستمی هەڵاواردن و ڕەواییدان بە جۆرەکانی نایەکسانی.
هەڵاواردن و چەوسانەوە تەنیا بە زەخت و زۆر ناکرێ و داسەپاندن و ڕەوایی‌بەخشین بە سیستمە هەڵاواردن-تەوەرەکان پێویستی بە ئایدیۆلۆژی و هەندێ وێنایە تا لە ڕێگەیانەوە مرۆڤەکان بەو باوەڕە بگەن کە ئەوەی ڕوو دەدات نەک هەر نایەکسانی، نادادپەروەری و چەوساندنەوە نییە، بەڵکوو خودی دادپەروەری و مەنتق و ئاوەزمەندییە. تەنیا لە ڕێی نۆرماڵ و ئاسایی¬نواندنەوەی دیاردەیەکی نانۆرماڵەوە ئامادەبوونی ئەو دیاردەیە درێژەی دەبێت و کڵێشەکان ڕێک لەم پێڤاژۆیەی بەرهەم¬هێنان و بەرهەم-هێنانەوە و نۆرماڵیزە و هەڵاواردن و چەوساندنەوەدا دێنەئاراوە و پتەوتر دەبن و بەردەوام بەرهەم دێنەوە. لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کڵێشەیەکی گرێدراوی کۆمەڵێک لە کەمینەکاندا دەبێت بە دوای چۆنیەتیی نۆرماڵیزاسیۆنی ئەو کڵێشەیەدا بگەڕێین. بۆ نموونە وتەی «ژن هەستیارە»، کڵێشەیەکە ڕەهەندێکی کەسایەتیی ژن (هەستیاری) بەسەر سەرجەمبوونی ژنێکدا و لە ئاستێکی تردا بەسەر هەموو ژناندا دەگشتێنێت. بەڵام تێگەیینی ئەم کڵێشەیە بەبێ سەرنجدان بە ڕۆڵی خستنەپەراوێزی ژن لە ئاقاری گشتیدا ڕێی ¬تێناچێت؛ کەوابوو ئەرکی ڕاستەقینەی ئەم کڵێشەیە بێبەشکردنی ژنانە لە گێڕانی ڕۆلی گرنگ لە کۆمەڵگەدا و هەروەها ڕەوایی‌دانە بە هەڵاواردنی سیستماتیکیان بەپێی جێندەر.

  درێژەی ئەم وتاڕە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3xc6Fxp
jineftin
Photo
لە زمان زیاتر، چی تر مایەوە؟
گفتوگۆ لەگەڵ "هانا ئارێنت"دا





لە ئینگلیزییەوە: بڕوا عەلادین

ڕێکەوتی ٢٨ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٤ ئەم گفتوگۆیە لەنێوان هانا ئارێنت و گونتەر گاوس ساز کراوە کە لەو سەردەمەدا ڕۆژنامەوانێکی زۆر بەناوبانگ بووە و پاشتریش لە حکوومەتەکەی ویلی برانت(Willy Brandt)دا بووە بە فەرمانبەر و پلەدارێکی باڵا. گفتوگۆکە لە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی پەخش کراوە، خەڵاتی ئەدۆڵف گریم (Adolf Grimme) ی بردۆتەوە و هەمان ساڵ لە کتێبەکەی گونتەر گاوسدا (Günter Gaus, Zur Person, Munich, 1965) ژێر ناونیشانی چی ماوەتەوە؟ زمانی دایک؟ (“Was bleibt? Es bleibt die Muttersprache”)، بڵاو کراوەتەوە. جۆن ستامبە (Joan Stambaugh) کردویەتی بە ئینگلیزی و بۆ یەکەم جار لە کتێبی (Essays on Understanding, edited by Jerome Kohn (Harcourt Brace Jovanovich, 1994)) دا بڵاو کراوەتەوە.

گرنگترین شت بەلای منەوە ئەوەیە کە تێبگەم. نووسین بەلای منەوە بەشێکە لە پرۆسەی تێگەیشتن، چونکە هەندێک شت لە ڕێی نووسینەوە گەڵاڵە دەبن. من گەر یادەوەرییەکی باشم هەبووایە و بمتوانیایە هەموو ئایدیاکانم بپارێزم، ئیدی گومان دەکەم بمویستایە هیچ بنووسم. من خۆم دەزانم کە چەند تەمەڵم. ئەوەی بۆ من گرنگە پڕۆسەی بیرکردنەوە خۆیەتی. هەرکات توانیبێتم بیر لە بابەتێکی دیاریکراو بکەمەوە، ئەوا لە خۆم ڕازی بووم. گەر دوای ئەوەیش توانیبێتم لە نووسینەکەمدا بە شێوەیەکی باش گوزارشت لە پڕۆسەی بیرکردنەوەکەم بکەم، ئەوەیش وام لێدەکات لە خۆم ڕازی بم.
لێت پرسیم کە داخۆ کاریگەریی کارەکانم لەسەر ئەوانی تر چۆنە؟ گەر بکرێت تۆزێک گاڵتەجاڕانە بدوێم، ئەوا دەڵێم پرسیارەکەت زۆر نێرانەیە. ئەوە پیاوانن کە هەمیشە دەیانەوێت کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئەوانی تر هەبێت. من خۆم تا ڕادەیەک وەک تەماشاکەرێک لەدەرەوە، سەیری ئەوە دەکەم: ئایا من خۆم وەک کەسێکی کاریگەر دێتە پێش چاو؟ نا. من دەمەوێت تێبگەم. گەر ئەوانی تریش بە هەمان ئەو شێوەیە لە بابەتێک تێگەیشتن کە من لێی تێگەیشتووم، ئەوا ئەو هەستەم لا دروست دەبێت کە لە خۆم رازی بم وەک ئەوەی لەناو کۆمەڵێک تاکەکەسدا بژیم کە وەک خۆم بیر دەکەنەوە.

   ئەم گفتوگۆیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:

https://bit.ly/3QshIcM
jineftin
Photo
📚ئایا نێرسالاری لە قەیراندایە؟
گەمەکردن بە فالوس لەنێوان ژنی فالیکی و پیاوی ماسۆشیدا



شارا تاهیر

  «لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٩دا خانمە گۆرانیبێژی کورد هێڵی لۆڤ لە کلیپێکیدا بە ناوی (بای بۆی-Bye boy ) خۆیشی و ئێمەیشی بە جۆرێکی جیاواز لە نمایشکردن ئاشنا کرد. ئەم کلیپە بە جۆرێک دژەباو دەرکەوت کە لە میدیای کوردیدا وەک ئەوەی بۆمبێک بێت و بە ڕووی کۆمەڵگەدا تەقیبێتەوە باسی لێوە کرا، وەکچۆنیش هێڵی لۆڤ بە ژنێکی دانسقە و بوێر ناو برا، ئەو وەک خۆیشی دەڵێت: لە ڕێی ئەم کلیپەوە مەبەستیەتی وێنەیەکی تری ژنی کورد نیشان بدات. وێنایەک کە تا ڕادەیەکی زۆر بوێرانەیە و بێ گوێدانە هیچ شەرم و شکۆیەک بۆ نۆرم و کۆدە کۆمەڵایەتییەکان، وەک شاژنێکی تاجبەسەر، پیاوان دەخاتە سەرچۆک و ناچارییان دەکات تا کڕنۆشی بۆ بەرن. وەک بینیشمان لە کاتی خۆیدا ئەم کلیپەیش وەک هەموو دیاردەیەکی تری دنەدەر و دژ بە نۆرم و بەها کۆمەڵایەتییەکان، دوو چەشن لە جەماوەر و بینەری جیاوازیشی لە دەوری خۆی کۆ کردەوە.»

«بۆ ئەوەی زیاتر لە مانا و ئاماژەکانی ئەم کلیپە دنەدەرە تێبگەیەن کە پێگەی خۆی لەناو ئەو کولتوورە لێکهەڵوەشاوەی کوردا جێهێشتووە، پێویستە بگەڕینەوە سەر چەمکی مازۆشیزم وەک لادانێکی دەروونی(Perversion) بە مانا دەروونشیکارییەکەی. گەر ئەم کلیپە و ناواخنەکەی لادانێک بێت، بەو مانایەی لادان دەرچوونە لە نەزمی کۆمەڵایەتی ئەویش بە تێکشکاندن و ڕەتکردنەوەی ئەو بنەمایانەی کە خودی نۆرم و نەزمە کۆمەڵایەتییەکەی لەسەر بونیاد نراوە.»

«ئەوەی ئەم کلیپە بەرجەستەی دەکات ژنێک نییە لە بەرگی پیاودا بەڵکوو پیاوێکە لە بەرگی ژنانەدا. ئەوەی لەم کلیپەدا خۆی مەڵاس داوە فیگەر و وێنا شاراوەکەی باوکە(مەحرەم) کە لە پشت فیگەری ژنە تاجبەسەرە( لێدەرە)کەوەیە. زەبوونی و زەلیلی ئەم ئیگۆ ماسۆشییە ھیچ نییە جگە لە ڕێگەیەک کە بە ھۆیەوە کەسی ماسۆشی ژنی پێ بەکار دەھێنێت تا وەھمی نمایشێکی ئایدیاڵ و دانسقەی ئەو ڕۆڵەی پێ بەخشێت کە خۆی لە سەرەتاوە بۆی دارشتووە. لە بنەڕەتدا ئەم کلیپەیش هەر وەک فەتوای مەلاکان کار لەسەر دەستەمۆکردنی جەستەی مێینە دەکات. بە مانایەکی تر، خودی ئەو نمایشە و نیشاندانی پیاو وەک ماسۆشییەکی فێمینە هیچ نییە جگە لە تۆخکردنەوەی وێنا ئەزەلییەکەی ژن بەو شیوەیەی کە کۆمەڵگە دەخوازێت و دەیەوێت لەو قەفەزەدا دیلی بکات و لەسەر ملکەچی و چێژبینین لە خۆئازاردان و فیداکردن بۆ پیاو و لە پێناو سێکسوالیتی یپیاو دەستەمۆی بکات و ڕای بهێنێت.»

ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە

https://bit.ly/3BGpmMF
💫بۆ ئێڵ ئێڵ
 
ئۆسکار وایڵد

لە ئینگلیزییەوە: مسلم ئەحمەدی

🔅پاژێک لە شیعرەکە

ئاخۆ دەتوانین ئەم گەنجینە لەمێژەنێژراوە هەڵکۆڵینەوە،
ئاخۆ باییی ئەو چێژە بوو،
ئێمە هەرگیز نەماندەتوانی فێری سترانی ئەڤین بین،
ئێمە لەمێژەوەیە لەیەک دابڕاوین.

ئاخۆ ئەو ڕابردووە بەگوڕوتینەی هەڵاتووە
دەتوانێت مردووەکانی بانگهێشت کاتەوە،
ئاخۆ دەتوانین دیسانەوە ئەو ڕابردووە بژینەوە،
ئاخۆ بڵێی بتوانین بڵێین باییی ئەو ئازارە بووە!

بیرمە ژوانگەکەمان
کورسییەکی بە لاولاو داپۆشراو بوو،
و یەک بە یەکی ئەو وشە جوانانەی
لە گەرووتەوە دەردەهات
چریکەی ئاوازی باڵندەیەک بوو؛
و لەرینەوەیەک لە دەنگتدا دایدابووەوە،
ڕێک وەک ئەوەی سەیرەیەک،
و وەک گەرووی ڕەشیشەش
بەدەم دوا نۆتەوە
دەلەرییەوە؛

🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3Dj0hIO
jineftin
Photo
ئه‌و شته‌ی شیعر نوێ ده‌كاته‌وه‌



  یه‌دوڵڵا ڕۆئیایی
وه‌رگێڕانی: فازڵ مه‌حموود
📝«پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ته‌نیا سێ هه‌زار زمان لە شەش هەزار زمان تاوه‌كوو ٢٥ ساڵی داهاتوو ده‌مێننه‌وه‌. به ‌بۆچوونی ئێوه‌  چه‌ند زمانی شیعری شاعیران له‌م نێوانه‌دا له‌نێو ده‌چێت؟ ئێمه‌ به‌ره‌و له‌ناودانی پلورالیزمی كولتووری و یه‌كپارچه‌یی له‌ یه‌ك كولتووردا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چین. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وا به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چین، یۆنسكۆ به‌ ده‌نگی به‌رز ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندووین كه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوونی فره‌كولتووری ده‌چین، به‌ره‌و یه‌كپارچه‌ییی دونیا و پره‌نسیپێكی بنه‌ڕه‌تیی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی زمانی ـ ئیستا كه‌ زمان بوون و نه‌بوونی ئێمه‌ دروست ده‌كات ـ خۆیان له‌ گۆشه‌یه‌ك له‌ واقیعی ئه‌مڕۆ دابنێن كه‌ نایبینین، به‌ڵام سبه‌ی ده‌یبینین. واتای ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ره‌هه‌نده‌ نه‌بینراوه‌كه‌ی واقیعی ئه‌مڕۆ، خودی نه‌بینراو، له‌و ژیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ زمان هه‌مانه‌ كه‌شفی ده‌كه‌ین. مانای ئه‌م وشه‌یه‌ هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌وه‌یه‌ چما ڕێكخراوێكی فه‌رمی و چاودێر ، حوزووری مرۆڤی له‌ هونه‌ری زمانی به‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌رچاو گرتووه‌‌ و یان هه‌ستی به‌ مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌م نوقسانییه‌ كردووه‌.»
📝«شیعر ناتوانێت ئه‌و واتایانه‌ی كه‌ مرۆڤ به‌ زمانی به‌خشیووه‌ لێی وه‌رگرێته‌وه‌، به‌ڵكوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه ‌و سه‌رله‌نوێ ئافراندنه‌وه‌ی، شوێنێكی تازه‌ به‌ ئه‌و ـ به‌ زمان ـ ده‌دات. و ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌ ڕووتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌، وشه‌كان له‌ شیعر رووت ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌نێو پارچه‌ شیعرێك. چونكه‌ شیعر پێناسه‌كردنه‌ و پێناسه‌ش به‌رده‌وام پێناسه‌یه‌كه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌رده‌وام گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ عورفی وشه‌. ئێمه‌ به‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌ركییه‌كانی وشه‌ ده‌گرین تا له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌مان بۆی، گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێی پێبه‌خشین. زه‌ینی مرۆڤیش ئه‌م كاره‌ ده‌كات، حوزوور و ئاماده‌بوونی سوبێكت دروست ده‌كات. ئێمه‌ ناتوانین واتا له‌ شیعر وه‌رگرینه‌وه‌، واتای شیعر، فۆرمی شیعره‌.»
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە
https://bit.ly/3S4ifTe
jineftin
Photo
بەگژداچوونەوەی هەموو فەلسەفەیەکی مەزن



فریدریش نیچە

لە ئەڵمانییەوە: پێشڕەو محەمەد

خەم لە دروستبوونی فەیلەسووفێک دەخۆم بتوانێت ببێت بە نموونە [...] کانت توند خۆی بە زانکۆوە هەڵواسیبوو، خۆی کردبوو بە ئەڵقەلەگوێی حکوومەتەکان، لەنێو دەرکەوتەی باوەڕێکی ئایینییدا قەتیس مابوو، و بەرگەی هاوکاران و خوێندکارانی گرتبوو: لەبەر ئەوە سروشتییە کە نموونەی ئەو بەگشتی پرۆفیسۆری زانکۆ و پرۆفیسۆری فەلسەفەی بەرهەم هێنا. شۆپنهاوەر هیچ سەروکارێکی لەگەڵ توێژی خوێندەواران و لێکۆڵەراندا نییە، تەنها و بەجیا دەوەستێت، هەوڵ بۆ سەربەخۆیی لە دەوڵەت و کۆمەڵگە دەدات – ئەمەیە نموونەی ئەو، مۆدێلی ئەو، واتا لەگەڵ چۆنایەتی و خەسڵەتە تەواو دەرەکییەکانەوە دەستپێکردن... ئەو تەواو تەنها بوو؛ بەڕاستی هیچ هاوڕێیەکی هاوشانی نەبوو ئاسوودە و ئارامی بکات – و لەنێوان یەکێک و هیچێکدا، وەک هەمیشە لەنێوان شتێک و هیچێکدا، بێکۆتایی و ئەبەدییەتێک هەیە. ئەوەی هاوڕێی ڕاستەقینەی هەن، دەزانێت گۆشەگیری و تەنهاییی ڕاستەقینە چ مانایەکی هەیە، تەنانەت ئەگەر سەرجەمی جیهانی دەوروبەریشی بە دوژمن تەنرابێتن. ئاخ، دەتوانم تەواو وێنای ئەوە بکەم، ئێوە نازانن تەنهابوون چ مانایەکی هەیە. لە هەر شوێن و کاتێکدا کۆمەڵگە بەهێزەکان، حکوومەت و ئایینەکان، یاخود بیروباوەڕە باو و گشتییەکان هەبووبێتن، بە کورتی لە هەر شوێن و کاتێکدا هەر جۆرێکی ستەمکاری هەبووبێت، ڕقی لە فەیلەسووفی گۆشەگیر و تەنها بووە؛ چونکە فەلسەفە پەناگایەک بۆ مرۆڤ دەکاتەوە کە ستەمکاری ناتوانێت دزە بکاتە ناویەوە: ئەشکەوتی ناونشین، تولەڕێگەی سینە: و ئەمەش خەو لە چاوی ستەمکاران حەرام دەکات. لێرەوەیە تەنهایی و گۆشەگیری خۆی حەشار دەدات: بەڵام لێرەش گەورەترین مەترسی لە بەردەم تەنهاییدا هەیە.

درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3UlNMC2
💫 ١٥٠٠ تەقە

فریا یوونسی

📝 نزیک بانگی شەوانێک بوو. دوای چەن تەقە و وردە ڕەگبارێک، لەمسەر و ئەوسەری شارەوە، کتوپڕ ئێڵتیئی پەڕی. ھەموومان لە داخی نەمانی ئێڵتیئی، ھۆشمان بەلای نانی شێوانەوە نەمای چی، ھۆشمان بەلای بانگی مەلاڕەگباریشەوە نەما. خێرا بەسەر موبایلەکانمانەوە نوشتاینەوە و کەوتینە کایەکردن بە ئێڵتیئی، بە تریجی، بە ئێڵتیئی، بە تریجی… لەناکاو تریجی پڕی کرد بە دانەدانەماندا و کرماندینی، خواردینی. دیاربوو تەقەتەق ڕۆ دەچووین بە نێوان ددانە جیڕەکانی تریجیدا و لە قوڕگی قاوەیییەوە، بەر دەبووینەوە بۆ گەدەی، بۆ گورگ و گیپاڵی. لەوێشەوە بەرەو بۆگەن ڕێ دەکەوتین و خوا دەیزانێ کەی لەوسەری تریجییەوە، تەقەتەق وەدەر دەنرێینەوە، خوا دەزانێ ئەو تەقەتەقە بۆگەنە، کەنگێ دەبێتەوە شیاوی ئێڵتیئی، کە بۆ نموونە بتوانین چەنێک دوای ئەوە، ڕاپۆرتێکی ڕۆیتێرز بخوێنینەوە و بزانین: ئەو شەوە ھەزار و پێنج سەد کەڕەت، تەقاوین…
٢٠١٩
#کورتیلەچیرۆک
#مینیماڵ
#ڕۆژهەڵات

  سەرداری ماڵپەڕی ژنەفتن بکەن
https://jineftin.krd/
ڕابوونی ژینا

ڕابوونی ژن ژیان ئازادی
jineftin
Photo
«قەتڵ بە مەعروف و، نەهی لە ئازادی»
  سیروان عەبدول
خومەینی لە پێشەکیی کتێبی (حکومەتی ئیسلامی)دا، سەبارەت بە حوکمی ئاینی و پێشکەوتنەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەنووسێت: «لێگەڕێن وڵاتانی ڕۆژئاوا، نەک مانگ، با بگەنە سەر مەڕیخیش. یاساکانی ئەوان هەر لە دواوەیە و وەک یاساکانی حوکمی ئیسلامی خۆشبەختی بۆ خەڵک دابین ناکەن».
کاتێک کە دەبینیت حوکمکردن بە وەسیلەی ئاین دەبێتە هۆی ئەوەی پیاوانی دەوڵەت کچێکی جەوانی (٢٢) ساڵە لەسەر ئەوە دەکوژن کە پێی خۆش نییە هەموو قژی داپۆشێت، ئینجا تێدەگەیت ئیسلامیزم چی پرۆژەیەکی سیاسیی تۆتالیتاریی خەتەرناکە بۆ سەر خۆشبەختیی خەڵک، وە چۆن تەنانەت مومکینە لەو پرۆژەیەدا پیاوێکی مێشکداخراو و توندڕەو و گەمژەی وەک خومەینی جڵەوی بڕیاردان بۆ ژیانی دەیان ملیۆن کەسی بکەوێتە دەست.
ئەو کتێبەی خومەینی، کە کۆمەڵێک موحازەرەیە کە ساڵانی (١٩٦٩) و (١٩٧٠) لە نەجەف داویەتی، لە زۆر ناوەنددا بە کتێبی (ماین کامپف)ی هیتلەر دەشوبهێنرێت و چەندین دەزگای چاپ لەسەر بەرگی کتێبەکە نووسیویانە: ماین کامپفی خومەینی. بەڵام بە بەراوردکردنێکی سادەی ناوەڕۆکی ئەو دوو کتێبە، ئینسان بێ دوودڵی دەتوانێت بڵێت ئایدۆلۆجیای گشتگیری ئیسلامیزم زۆر خەتەرناکترە لە ئایدۆلۆجیای گشتگیری ناشیوناڵ-سۆشیالیزمی هیتلەر.
ئاخر ئایدۆلۆجیای نازیزم بە ئارگیومێنتی دونیەوی پاکانەی بۆ نەقاوەتی ڕەگەزی جێرمانی و دژایەتیی سامییەت دەکرد و، خەڵکەکەی لە ڕێگای ئینتیما و بەرژەوەندیی ''نەتەوەییەوە'' لە دەوری خۆی کۆ دەکردەوە. لە بەرامبەردا، ئیسلامیزم مرۆڤ دابەش دەکات بەسەر دوو بەرەی (کافر-ئیسلام)دا و، تەبریری ئەو جیهانبینییە پووچ و ڕاسیستییانەیەی خۆی دەبەستێت بە ئیرادەیەکی ئیلاهییەوە و، لە ڕێگەی یاریکردن لەسەر هەستی ئینتیمای دینی و باوەڕداریی خەڵکەوە، خەڵک لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە.
ئەم ڕەهەندە ئاسمانی و ترانسێندێنتاڵەی ناو ئایدۆلۆجیای ئیسلامی سیاسی وا دەکات خەڵکی موسڵمان ناڕەخنەییانەتر پێوەی پەیوەست بن و، چاو لە هەزاران ناڕێکیی بپۆشن. سەیری هەرێمی کوردستان دەیان پیاوی ساختەچی کە چەند خولەکێک زیاترت پێویست نییە گوێیان لێ بگریت تا ببینیت یەک دڵۆپ ئەخلاق بە دەماریاندا ناگەڕێت، بە ناوی مەلا و ڕابەری سەلەفی و بانگخواز و ڕابەری حیزب و ئەمیرەوە دەرکەوتوون، کەچی هەزاران گەنج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بوونەتە داکۆکییکاریان و، ڕەخنە لەو مەلا سیاسییانەی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی، وەک ڕەخنە لە ئاینەکەی خۆیان تێدەگەن.
٭٭٭
خەڵکی موسڵمان لەبەر بەهاگەلێکی گرنگی وەک «دادپەروەریی» و «سۆلیداریتیی» و «دەستپاکیی» باوەڕیان بە ئاینی ئیسلام هەیە. بەڵام لە درێژەدا بەشی هەرە گەورەی موسڵمانان، لەبەر جیدییەتیان بۆ کارکردن بۆ ئەو بەها جوانانە، ئاین و ئایدۆلۆجیایان لێ تێکەڵ دەبێت و، لەناو سیاسەتدا دەبنە ئەحمەقی بەسوود بۆ ئیسلامی سیاسی و، دەچنە پشت ئەو ئایدۆلۆجیا و حیزبە تۆتالیتارییە دژە-ئازادی و دژە-دادپەروەرییانەی کە بۆ بردنەوەی دڵ و دەنگی ئەو خەڵکە، دەست بۆ پۆپۆلیزمی ئاینیی دەبەن و، خۆیان وەک وەفدی نێردراوی خودا بۆ حوکمڕانیی سەر ئەرز عەرز دەکەن.
بەم جۆرە ئێستا لە وڵاتانی زۆرینە موسڵماندا ملیۆنان ئینسانی پاک و دڵچاک و ئاشتییخواز و خۆشەویست کە باوەڕیان بە ئاینی ئیسلام هەیە، بوونەتە وەسیلەی بەپێوەڕاگرتنی دەیان حیزبی دژە-دیموکراتی و تۆتالیتاری و تیرۆریستی، وە لەسەرحوکمڕاگرتنی چەندین ڕژێمی نادادپەروەر و سەرکوتگەر.
ڕێک ئەم جیدییەتەی خەڵکی باوەڕدار بوو بۆ بەهاکانی دادپەروەری و دەستپاکی کە وایکرد لە نیسانی ساڵی (١٩٧٩)دا، خەڵکی ئێران لە ڕاپرسییەکدا (٩٩،٣ %)یان داوایان کرد حکوومەتی نوێی ئێران حکوومەتێکی ئیسلامی بێت.
٭٭٭
ئەگەر حکوومەتی نازی دوای گرتنەدەستی دەسەڵات یەکسەر پەلاماری خەڵکی جوو و قەرەجەکان و هۆمۆکان و مارکسیستەکان دەدات، ئەوا دوژمنی سەرەکی لای حکوومەتی ئیسلامی، کچان و ژنانن.
جیهانبینی و بەهاکانی کۆنسەرڤاتیڤییەتی ئاینی بە ئەندازەیەک پاتریارکیین کە پیاوان هەر پلەیەک لە ئازادبوونی ژن بە هەڕەشەی گەورە دەزانن بەسەر پلەی پیاوەتی و سەردەستەیی خۆیانەوە. پیاوان لە ترسی ئەوەی کچان و ژنان بێنە دەرەوە و خۆیان بسەلمێنن و ئیتر خۆیان ببنە خاوەنی خۆیان، وە ئەمان ئیتر لە ئاستیاندا بچووک بنوێنن و ئیتر هەست بە «قەوامی» و «پیاوەتی» نەکەن بەسەریاندا، زوو دەکەونە بەرتەسککردنەوەی ماف و ئازادییەکانی ژنان و نواندنی دەسەڵاتدارێتی و کۆنتڕۆڵ بەسەریاندا، بەتایبەت دەسەڵاتدارێتی و کۆنترۆڵ بەسەر جەستە و ژیانی سۆزداری و سێکسییاندا.
درێژەی
لەم پێناوەدا ڕژێمە ئیسلامییەکان و تەنانەت زۆرجار حیزبە ئیسلامییەکانیش، ئایەتی (الامر بالمعروف والنهي عن المنكر) دەگرنە دەستەوە و، زوو بە زوو دەزگای پۆلیسی ئەخلاق دادەمەزرێنن. دەزگای (گشت ارشاد) لای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پۆلیسی ئەخلاقەیە کە بە پلەی سەرەکی ئەرکی ئەو ڕاوەدوونانەی سەربەخۆبوونی ژنان و کچان و، ڕێگریکردن لە هەوڵی خۆڕیالیزەکردنیانە.
پرسیارێک کە لێرەدا خۆی فەرز دەکات ئەوەیە ئایا کێ بڕیار دەدات چی شتێک (مەعروف)ە و، چی شتێک (مونکەر). بۆ نمونە: ئایا ناچاکردنی کچێک بەوەی لە چلەی هاویندا بەبێ ویستی خۆی چادور لەبەر بکات، وە ماچکردنی نێوان کچ و کوڕێک لە پارکێکدا، کام لەم دوو کردارە کردارێکی مەعروفە و، کامیان مونکەر؟
ئینسان کاتێک دەبینێت کرداری یەکەم لە سایەی ڕژێمی ئیسلامییدا مەعروفە و، کرداری دووەم مونکەرێکە و سزای هەیە، ئینجا تێدەگات پرۆژەی دروستکردنی کۆمەڵگای ئەخلاق بەناوی ئیرادەی ئیلاهییەوە، سەر لە چی بێئەخلاقییەکەوە دەردەهێنێت.
٭٭٭
ژینا ئەمینی یەکێک بوو لەو دەیان هەزار کچەی کە هەموو ڕۆژە لە ئێران بە شلکردنەوەی ڕووسەرەکانیان، ناڕەزایی لەبەرامبەر ئەو تۆتالیتاریزم و سەرکوتگەرییەی ڕژێمی ئیسلامیی دەردەبڕن و پێداگری لەسەر کەرامەتی خۆیان دەکەن.
بەم مانایەیە کە دروست نییە ژینا تەنها وەک قوربانییەک سەیر بکرێت، بەڵکوو ئەو لەسەر کارێکی شۆرشگێڕانە و لە کاتی پێداگیری لەسەر کەرامەتی خۆی و ژنانی تر پەلامار درا و ئەو غەدرەی لێکرا ژیانی لێ سەندرایەوە.
ئەمرکردن بە مەعروف لەلایەن ئیسلامی سیاسی و حکوومەتی ئیسلامییەوە زۆربەی جار ئا ئاستی قەتڵ و تاوانی گەورەتریش دەچێت. لەبەرامبەردا، نەهی لە ئازادیی وەک بەجێگەیاندنی فەرمانێکی خودایی چاو لێ دەکرێت. ئەمە جورئەت و گەورەیی ژینا و ئەو کچ و ژنانە لە ئێران و ئەفغانستان و وڵاتانی تری ئیسلامی پیشان دەدات کە دەوێرن ڕووبەڕوو ئەو سیستەمە ببنەوە.
٭٭٭
هاوەڵانی خومەینی دەگێڕنەوە کە خومەینی لە سەردەمی مانەوەی لە فەڕەنسا زۆربەی جار عەتری ژنانەی بەکار دەهێنا. کە لێی دەپرسن بۆچی وا دەکات، دەڵێت: ئەم ڕۆژئاواییانە لایەنگری ژنن. بۆیە بۆنە خۆشەکانیان بۆ ژنان داناوە و، بۆنە ناخۆشەکانیش بۆ پیاوان. من ئەوە بەکار دەهێنم کە دەڵێن هی ژنانە چونکە بۆنە خۆشەکە دەبێت بۆ پیاوان بێت.
ئەمە پیشانی دەدات کە ڕقی پاتریارکانە و کۆنەپەرستانەی ئەو پیاوە لە کائینی ژن تا ئەو ئاستە چووە کە لە مێشکیدا تیۆری موئامەرە بۆ هەموو شتێکی ژن دروست دەبوو.
بەڵام خومەینی لە پاڵ ڕقی پیاوسالارانەوە لە ژن، ترسی لە تووڕەیی ژنان هەبوو و دەیزانی تووڕەییان بە هۆی پلەدووییەوە لە کۆمەڵگادا، پۆتێنسیاڵێکی گەورەی تیایە بۆ ڕاپەڕین و داڕوخاندنی شۆڕشگێڕانە. ئەو دوای ئەوەی لە شوباتی (١٩٧٩) لە فەڕەنسا گەڕایەوە بۆ ئێران، ژنانێکی زۆر دەچوون بۆ بینینی و سەرقاڵیی زۆریان بۆ دروست دەکرد. هاوەڵانی داوایان کرد بڕیارێک دەربکات کە ژنان ئیتر نەیەن. خومەینی لە وەڵامدا دەڵێت: نامەوێت ژنان تووڕە بکەم. بیرتان نەچێت ژنان ڕژێمی شایان ڕووخاند نەک ئێمە.
بەڵام زۆری نەبرد بڕیاری بەزۆر موحەبەجەکردنی هەموو ژنانی دا و، وا چل و سێ ساڵە بە زەبری دەسەڵاتدارێتی و چەک، فەرزیان کردووە بەسەر بەشی گەورەی خەڵکەکەدا.
کوژرانی ژینا لەسەر شلکردنەوەی ڕووسەری، هەم پیشاندەری ئەوەیە کە کچان خەریکی ڕووبەڕووبونەوەن. هەمیش پیشاندەری ئەوەیە کە پیاوانی ڕژێم پێیانوایە ترس هەیە کۆنتڕۆڵ لەدەست بدەن بۆیە دەبێت توندتر بن.
ئەو ڤیدیۆیانەی لە ئێرانەوە دێن و پیشانی دەدەن کە کچان لەچکەکانیان دەسووتێنن و سەمای بە دەوردا دەکەن، جوانترین دیمەنێکی چێژبینین لە ئازادییە کە لە چاوی مندا دیمەنەکانی ڕوخاندنی دیواری بەرلین لە کۆتایی سەدەی ڕابردوودا تێدەپەڕێنێت.
بە هیوای ئەوەی ئەو ڕژێمە، لە چل و سێ ساڵ زیاتر تەمەن نەکات و، بەم زووە کۆمەڵگای بەشەری لێ پاک بکرێتەوە.
٭٭٭
#مهسا_امینی #Jina_Amini #ژینا_ئەمینی #ژینا_امینی