jineftin
Photo
⚙️ هاوڕێ بهدبهختهكهی باوكم
✍ ئهژین فههمی
چیرۆک
📝 پاژێک لە چیرۆکەکە
بهم سپێده سارده چاو ههڵدێنم و بهر دهكهم بهملادا. ئهوی لێ نییه. خهمگین چاو له جانتاكانی گهشتهكهمان دهبڕم و ڕادهبم. پهنجهرهكه واڵا دهكهم و له باخچهكه دهنواڕم. ئهو دهبینم لهژێر بارانهكه بهدیار جلكه ههڵواسراوهكانمهوه ڕاوهستاوه. وهك ههر ڕۆژێك دهست بۆ ستیان و دهرپێكورتهكهم دهبات.
خێرا بهرهو لای دهچم و زوو جلكه تهڕهكان له تهنافهكه دهكهمهوه. بهر لهوهی بیانبهمه ژوورێ، لێیان ڕادهمێنێ. منیش له چاوی سهوز و تووڕهی ورد دهبمهوه، ئهو چاوانهی مانایهكیان به ژیانم بهخشیوه.
بۆ پێشكێشكردنی چایییهكی تاڵ، دهچمه ژوورهكهی. ڕاوهستاوه و خهریكی پۆرترێتهكهیهتی. له پۆرترێته ههڵواسراوهكانی تری دهچمه پێش و پاشان دێمهوه بهردهمی. چاو لهسهر پهنجه كورتهكانی ڕادهگرم، كاتێ فڵچهكه لهسهر جهستهی ژنێك دێنێ و دهبات.
لێوهكانم دهجووڵێنمهوه:
- چهند ڕۆژێكه خهریكیت، ههر تهواو نهبوو؟
وهك ئهوهی جاڕس بووبێت، دهنگ ههڵدهبڕێت:
- قهت تهواو نابێت.
بهم قسانهی دهكهومه یادی ڕۆژانێك، كه گهیاندمیانه ئێستا.
كاتێ دایكم مرد، تازه پێڕادهگهیشتم. باوكیشم زێدهتر له جاران گرنگیی پێم دهدا. ئهو شهوانهی ههستی به ڕاڕاییم كردبا، بهر له خهوتن دههاته لام. ئهموستهكانی بهنێو قژمدا دهگێڕان و تهوێڵمی ماچ دهكرد:
- گوڵی بابه، شازادهكهم، خوایه قهت نهژاكێی!
ئهم دهربڕینهی ئازاری دهدام و له ئاستیدا بێدهنگ دهمام، بهڵام شهوێكیان دهركهوتنی ئهو دوای ماوهیهكی زۆر، باوكمی كهیفساز كرد. ئهوان له كاتی ڕاپهڕین، له پهیمانگهی هونهره جوانهكان، هاوڕێ و هاوپۆل بوون.
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەڕەوە.
https://jineftin.krd/2023/11/12/%d9%87%d8%a7%d9%88%da%95%db%8e-%d8%a8%d9%87%d8%af%d8%a8%d9%87%d8%ae%d8%aa%d9%87%d9%83%d9%87%db%8c-%d8%a8%d8%a7%d9%88%d9%83%d9%85/

ژنەفتن
هاوڕێ بهدبهختهكهی باوكم - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 ڕۆمانی پیاوی ناو تاریکی لە گۆشەی جیاوازەوە
✍کامۆ ئاراز
📝 «وێژەی پۆڵ ئۆستەر تژییە لە بیرۆکەی فەلسەفی، هەر دوور نەڕۆین لە ڕۆمانی پیاوی ناو تاریکی ئاماژە بۆ جیۆردانۆ برونۆ دەکات، کە فەیلەسوفێکی سەدەی شازدەی ئیتاڵیا بووە، بە هۆی بیرۆکە نائۆرتۆدۆکسییەکانیەوە لەلایەن کڵێسا بە دارێکەوە دەبەسترێت و گڕی تێ بەر دەدەن. لە پاڵ فەلسەفاندن لە نێو دەقە وێژەییەکانی و نووسین بە پەنابردنە بەر کەرەستەکانی وێژەی پۆستمۆدێرنە، ڕۆمانەکانی پۆڵ ئۆستەر مۆرکێکی ڕەسەنیان هەیە چونکە ڕۆمانی ئەزموونین، ئۆستەر زۆر جاران بە شێوەیەکی دەرە-نەریتیانە چیرۆکەکانی دەگێڕێتەوە. سییانەی نویۆڕک، کە سێ شاکارەڕۆمانی ئۆستەرن، چیرۆکی لێکۆڵەری و پۆلیسی لە فۆڕمە نەریتییەکەی دەردەهێنن. لە شاری شووشەیی، بۆ نموونە، لێکۆڵەرێک بەناوی دانیێڵ کوین ڕادەسپێردرێت تا نهێنیی پشت دۆسیەیەکی سەردەرلێنەکراو هەڵبهێنێت، ئەم لێکۆڵینەوەیەی پەلکێشی گەشتێکی سووریالی دەکات تا لە شوناس، ئەزموونی ئەو بۆ کەتوار و مانای ژیان بکۆڵێتەوە، ئاخر هێڵەسنووری نێوان کەتوار و خەیاڵ ڵێڵ دەبن بۆی.»
📝 « لە پاڵ پۆستمۆدێرنیستبوونی ڕۆمانەکە و پۆلێنکردنیشی وەک وێژەی پاش ١١ـی سێپتەرمبەر، دەتوانریت بە ڕۆمانێکی دیستۆپی. دیستۆپیا [dystopia؛ دەکرێت بە کوردی پێی بڵێین بەدشوێن] پێچەوانەی یوتۆپیایە [utopia؛ لە فەرهەنگی کوردستانیکا بە زمانی کوردی ئەم وشانەی بۆ بەکار هاتووە: هیواشار، ناشوێن، خەیاڵشار]. دیستۆپیا جێیەکە کە تێیدا هەموو شتێک شێوێنراوە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ژێرخانەوە، شوێنێکە مرۆڤ ئاواتی بۆ ناخوازێت، هەر چی یوتۆپیایە بریتییە لە شارێک هەموو شتێکی بێخەوش و نموونەیییانە بەڕێوە دەچن و ئەوەی ئازارچەشتن بێت تێیدا نادۆزرێتەوە، ئەمە وێناکردنی شارێکە یان مەملەکەتێک کە تێیدا هەموو شتێک لە هارمۆنییە و مرۆڤ ئاواتەخوازێتی جیهان بگەیەنێتە ئاستی ئەو شارە خەیاڵییە..»
✅ کۆی ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/12/%da%95%db%86%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%be%db%8c%d8%a7%d9%88%db%8c-%d9%86%d8%a7%d9%88-%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c%da%a9%db%8c-%d9%84%db%95-%da%af%db%86%d8%b4%db%95%db%8c-%d8%ac%db%8c%d8%a7%d9%88%d8%a7/

ڕۆمانی پیاوی ناو تاریکی لە گۆشەی جیاوازەوە - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 داهێنەری ڕیالیزمی سیحری
✍لاری رۆهتهر
لە ئینگلیزییەوە: ئالان عهتوف
✅ هێشتا گابرێل گارسیا مارکیز و ماریۆ ڤارگاس یۆسا نههاتبوونه دنیاوه کاتێک میگێل ئانخێل ئهستوریاسی گواتیمالایی لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ـدا دەستی بە نووسینی یەکەم ڕۆمانی خۆی کرد بە ناوی
(جهنابی سهرۆك - El Señor Presidente). کاتێک لە تاراوگهی خۆسەپێندا لە پاریس دەژیا، بۆ ماوەی دە ساڵێك ئیشی لەسەر ڕۆمانەکەی کرد، پاشان گەڕایەوە زێدی خۆی لهو كاتهدا كه داڕمانی ئابووریی ساڵانی ١٩٣٠ـیەکان له ڕووی دارایییهوه تهنگی پێ ههڵچنی، بهڵام بۆی دەرکەوت کە کارەکانی له زێدی خۆی ئهگهری بڵاوبوونهوهیان نییه، چونکە ئەو دیکتاتۆرەی کە له ڕۆمانهكهیدا فهرمانڕاوهیییهكهی وێنا دەکات، جێگەی خۆی بە یهكێكی دڕندەتر و ستەمکارتر پڕ كردووهتهوه. کاتێک دواجار خۆی لە ساڵی ١٩٤٦ـدا ڕۆمانەکەی لە مەکسیک به چاپ گهیاند، پڕی بوو لە هەڵەی تایپ و تا ساڵی ١٩٥٢ چاپێکی تهواوهتیی نههاته ئاراوه.
بۆیه ههر له سهرهتاوه ڕۆمانی (جهنابی سهرۆك) خاوهن بهختێكی باش نهبوو. بهڵام به یهكێك له ههره گرنگترین و كاریگهرترین بەرهەمەکانی ئەدەبیاتی مۆدێرن لە ئەمریکای لاتین ڕیزبەند دەکرێت، وهك جۆرێك له دهقی یهكهمینه بۆ ئهو نهوهیه له ڕۆماننووسی بهناوبانگ كه له دوای ئهستوریاس دهركهوتن و له ساڵانی ١٩٦٠ـەكان و ١٩٧٠ـاكاندا وهك ئهندامانی بزووتنهوهی (El Boom) ناوبانگیان به دهست هێنا كه ئهوانیش بریتی بوون له: گارسیا ماركیز، ڤارگاس یۆسا، كارلۆس فوێنتێس، خۆسێ دۆنۆسۆ، گویێرمۆ كابرێرا ئینفانتێ، خولێۆ كۆرتازار، ئاگۆستۆ ڕۆوا باستۆس و چهند كهسێكی دیكه.
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://jineftin.krd/2023/11/13/%d8%af%d8%a7%d9%87%db%8e%d9%86%db%95%d8%b1%db%8c-%da%95%db%8c%d8%a7%d9%84%db%8c%d8%b2%d9%85%db%8c-%d8%b3%db%8c%d8%ad%d8%b1%db%8c/

داهێنەری ڕیالیزمی سیحری - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 هەڤپەیڤین لەگەڵ بەسام مستەفا
سەبارەت بە وەرگێڕان و وێژەی سۆرانی
✍ئەحمەد کانی
لە کورمانجییەوە: ژیار هۆمەر
📝 «وەرگێڕان تاکە ڕێی گەیشتنی کورد بە لێواری ئەم بەجیهانیبوونەیە. پێم وایە خوێندنەوەی کتێب کەم نەبووە، بەڵکوو ئێستا دەشێت کتێبی ئەلکترۆنی و دیجیتاڵی زیادتر لە کتێبی کاغەز بخوێندرێتەوە. هێشتا کتێبی کاغەز لەسەر پێیە و جێی خۆی تەواو لە دەست نەداوە، واتا هێشتا لە شەڕی لەگەڵ تەکنەلۆژیادا نەدۆڕاوە. بەڵام لە داهاتوودا تووشی دۆخێکی دژوار دەبێتەوە، چونکە تەکنەلۆژیا مەترسیدارترین شتە لەسەر داهاتووی مرۆڤ و کەس نازانێت دەمانگەیەنێتە کوێ. بەڵام بڕوام وایە گەر کتێبی کاغەز بە شێوازی کاتییش بفەوتێت، هەرچەندێک بشێوێت و تێک بچێت، دواتر وەک قەقنەس دەژیەتەوە. چونکە سەرەتا پەیڤ هەبوو، لە کۆتایییشدا هەر پەیڤ هەیە. هەموو شتێک دەفەوتێت، جگە لە وشە. کورد پێویستی بە شۆڕشی جۆراوجۆرە. یەکێکیان شۆڕشی زمان و وەرگێڕانە. بە تایبەتی وەرگێڕان. دەبێت سەرەتا هەموو کلاسیکەکانی دنیا و زۆرینەی بەرهەمە ئەدەبییە هاوچەرخەکان بۆ کوردی وەربگێڕدرێن و دواتر دەتوانین بگەینە بەجیهانیبوون و ئەو پرسیاری ئێستا ئێوە دەیکەن بکەین. ئێمە دەڵێین دنیا بووەتە گوندێکی بچکۆلە، کەچی کاتێک دوو کورد بە زاراوەی جیاوازەوە تووشی یەکتر دەبن، لاڵ دەبن و لە یەکتر تێناگەن. گەر دنیا گەیشتبێتە ئەم قۆناغەیش، ئێمە هێشتا زۆر لە دواین. هەر وەرگێڕان دەتوانێت پەروباڵمان بداتێ تا بەرەو ئاسمانی تازەگەری و بەجیهانیبوون هەڵبفڕین.»
📝 «کاتێک پەند لە دەقە ڕەسەنەکەدا قوت دەبێتەوە، منیش هەوڵ دەدەم پەند یان قسەی نەستەقی کورمانجیی بە هەمان واتا بۆ بدۆزمەوە. وەک پێشتریش گوتم، گەر شتێکم لێ عاسی ببێت داوای هاوکاری لە نووسەر دەکەم و بەم شێوەیە کێشەکان چارەسەر دەکەم. بێگومان هەموو شتێک لە فەرهەنگدا نادۆزرێتەوە. من قەت بەبێ فەرهەنگ وەرناگێڕم، لێ هەتا لە دەستم بێت نامەوێت زمانی وەرگێڕانەکەم زمانێکی ڕەقوتەقی قامووسی و ساردوسڕ بێت. هەوڵ هەر نووسەرێک دنیایەکی ئەدەبیی خۆی هەیە و زمان بە شێوازێکی تایبەت بەکار دەهێنێت. جاروبار هەندێک پەیڤ دەسازێنێت.دەدەم بە زمانی ژیان بێت. زمانێکی گەرموگوڕ و زیندوو و بزێو بێت، چونکە ئەدەبیات گۆڕەپانی نیشاندانی هەست و نەستە، وەک زمانی زانستی ساردوسڕ و وشک نییە.»
✅ کۆی ئەم هەڤپەیڤینە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/13/%d8%b3%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%aa-%d8%a8%db%95-%d9%88%db%95%d8%b1%da%af%db%8e%da%95%d8%a7%d9%86-%d9%88-%d9%88%db%8e%da%98%db%95%db%8c-%d8%b3%db%86%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%8c/

سەبارەت بە وەرگێڕان و وێژەی سۆرانی - ژنەفتن
💫 چەند کورتەشیعرێکی چینی
✍لە ئینگلیزییەوە: مسلم ئەحمەدی
🔅 پاژێک لە یەکێ شیعرەکان
پەنجەرەکانت
بەڕووی خۆردا دەکرێنەوە،
بەڕووی ئاسمانی شینی ئەوەڵی بەهاردا؛
بۆ بە پەردەی قورس و گران دایانپۆشی،
و شنەبای بەهاری ناچار کەی وەک دووکەڵ خۆی بخزێنێتە ناوەوە؟
چلۆن جێ پێیە تەنیاکانی
ژێر پەنجەرە بێدەنگەکەت بدۆزمەوە؛
چلۆن ئاخ و هەناسە ونبووەکانی خۆم بدۆزمەوە؟
بهێڵە ئاسمانی ئەستێرەڕێژی ئارامی شەو
تاسە و پەرۆشیمت بۆ بێنێ،
خەوێکی خۆش و ئارامت بۆ بێنێ؛
منیش، لەم لاوە، وەک بێگانەیەک،
بێدەنگ بەبەر پەنجەرەکەتدا تێدەپەڕم.
🔻 ئەم شیعرانە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/15/%da%86%db%95%d9%86%d8%af-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%aa%db%95%d8%b4%db%8c%d8%b9%d8%b1%db%8e%da%a9%db%8c-%da%86%db%8c%d9%86%db%8c/

💫 بینینی بەدەن
✍ریچل ئیلایزا گریفیتس
لە ئینگلیزییەوە: باوەڕ مەعرووفی
🔅 پاژێک لە شیعرەکە
ئەو مرد و ئەمن-
له کانیاوی خوێنی دایکمدا، برینی یەکەمی
دێتەوە بیرم. سەر سڕماو لە گوڵپەڕی نەپشکووتوو سوور پرتووکاو،
ڕەش هەڵگەڕاو لە دەوری مەچەکی.
چەند میوەی قاش کردن، چەند پیواز، چەند بەدەن به پێست و ناوکی تیژەوە.
به دەمی منەوەی کرد.
ئەو ئێمە ژیا و ئەمن-
ئەو ئێمەی داڵدە دا و ئەمن-
بێوچان دەدوا لەگەڵ ئەو گوڵانە
وا لە خوێنییەوە دادەوەرین، وا بە ڕێی ئاسمانا بردیان بەرەو مردن. دەنگیم دێتەوە بیر
چەشنی قلۆچی ڕۆچوو له جەرگ و ئەمن هەرگیز دەرمنەکێشا.
لە ژیانەکەیتردا، کە لێرەیە، ئالێرەیە، هەموو ئەو زارانەی ڕۆژێ
بلووزەکەی دایکمیان چڕیوە، له دەوری یەک کۆ وەدەکەم.
ئەو سووتا و ئەمن-
وڵامی خودای به توندی دایەوە.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/17/%d8%a8%db%8c%d9%86%db%8c%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%95%d8%af%db%95%d9%86/

💫 سترانی لۆرێلای (١٨٢٤)
✍هاینریش هاینە
لە ئەڵمانییەوە: پێشڕەو محەمەد
🔅 پاژێک لە شیعرەکە
نازانم دەبێ مانای چی بێ
هێندە هزرم غەمگین بێ؛
حیکایەتێک لە ڕۆژگاران کەوناراوە دێ،
لە خەیاڵمدا لانەی کردووە و ناچێ.
هەوا سارد دەبێ و تاریکایی دێ،
و ڕووباری ڕاین ئارام ئارام بەخوڕ دێ؛
ڕۆشنایی لە لوتکەی کێوانەوە
لەنێو تیشکی خۆری بەرەو ئاوابوونەوە دێ.
شۆخترین کەنیشک لێرە
بە جوانیی سەرسوڕهێنەرەوە دادەنیشێ،
خشڵە زێڕینەکانی دەدرەوشێنەوە،
قژە ئاڵتوونییەکەی نەرم نەرم دادەهێنێ
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/17/%d8%b3%d8%aa%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%db%86%d8%b1%db%8e%d9%84%d8%a7%db%8c-%d9%a1%d9%a8%d9%a2%d9%a4/

💫 زاخۆ؛ چرپەی چوارەمی من
✍قادر فوئاد
🔅 پاژێک لە شیعرەکە
نامەوێ دان بە کۆتایییەکەیدا بنێم
خۆری ئەم ناوچەیە زۆر سەیر ئاوا دەبێ
عمران شاهێدە
هەر دەمەوئێوارەیەک ڕەنگێکە و کۆمەڵێک هاتوهاواری منی بۆ ئەو هەموو هیچە پێیە
نامەوێ وەک کوڕەکانی دیکە لەسەر دیوار بنووسم
ئەوەی لە دەروونمە هێندە نامۆیە
دەترسم ئەو گەنجەی دوای من دێتە ئەو بەشەناوخۆیییە
لەنێو ئەو دیوارانەدا شێت ببێت
من ئیتر وەسفێکم نەماوە بۆ گوڵ و پەپوولە و زوڵف و پەرچەمی بۆیەکراو
من شەڕی مانەوە دەکەم
لەم زەبوونیی قەناعەتبەخۆهێنانە، بێمانایی تاریکی کردووین
بە ئاگری گەرمکردنەوەی هیچ خواردنێکی دوێنێ ڕۆشن نابینەوە.
من دەبوا لە ئوسامەوە فێر بم
کە بە بێدەنگی و بە دڵێکی غەمگینەوە
وەک منداڵێک بەدیار ژیانەوە دابمێنم
ئاخر ئەو دەوری غەریبییە
بە تەمەشاکردنیش دەرەقەتی نایێیت
چ جای شێتبوون لەناویدا
سەرۆک هەموو جاران دەڵێ
بێفایدەیە… بەڵێ بێفایدە بوو چوار ساڵ دەستبادان لەگەڵ ناخۆشترین گۆرانی.
سەرۆک مرۆڤێکی هێندە دوورودرێژە من نامەوێ دان بە کۆتایییەکەیدا بنێم.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/19/%d8%b2%d8%a7%d8%ae%db%86%d8%9b-%da%86%d8%b1%d9%be%db%95%db%8c-%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1%db%95%d9%85%db%8c-%d9%85%d9%86/

زاخۆ؛ چرپەی چوارەمی من - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 وتووێژێک لەگەڵ ئاگۆتا کریستۆف
✍سازدانی: ڕیکاردۆ بێنێدێتینی
لە ئینگلیزییەوە: ڕەها ئەبوبەکر
📝 «لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٩، ڕیکاردۆ بینێدێتینی کە تێزێکی لەسەر ئەدەبیاتی فەرەنسایی بە سەرپەرشتیی ڤالێریۆ ماگریلیی شاعیر لە زانکۆی پیزا نووسی، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری گەورەی بە ڕەچەڵەک هەنگاریایی، ئاگۆتا کریستۆف، گەشتێکی بۆ سویسڕا کرد. ئەم نووسراوەی وتووێژەکەیان، یەکێکە لەو چەند چاوپێکەوتنە کەمەی کە لە ئێستادا بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵ کریستۆف بەردەستە.
کریستۆف، بە زمانی فەڕەنسایی دەینووسی، نەک زمانی زێدەکەی خۆی کە هەنگاریایی بوو، ئەمەش دوای کۆچکردنی بۆ سویسڕا و لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا کە بەزامەت فێری بوو. وەک ماگرێلی دەڵێت "کریستۆف جۆرێکی نوێی لە فەڕەنسایی داهێنا." بە پێچەوانەی بێکێت کە لەپێناو هونەردا زمانی دەکار دەهێنا، هەوڵی کریستۆف لەو پێناوەدا نەبوو، بەڵکوو تەنێ تا ئەوەی ژیانی پێ ڕایی بکا و لێی تێبگا. ئەو شێوازی بەکارهێنانەیش کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو.»
📝 « لەم چاوپێکەوتنە سەرنجڕاکێشەدا کە ویڵ هایوارد بۆ یەکەمجار وەری گێڕاوە، کریستۆف بە هەمان زمانی سێیینە ڕۆمانەکەی؛ دەفتەری گەورە، بەڵگە و سێیەمین درۆ، بە شێوازێکی سادە و بێ پێچوپەنا وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. کاتێک کە لێی دەپرسن کە چۆن یان بۆچی کارەکتەرێکی پەشێو یان دیمەنێکی نەشیاوی چێ کردووە، وەڵامەکەی تەنیا ئەوەیە کە یان ئەو کەسەی ناسیوە، یان ئەو دیمەنەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا بینیوە. ڕێک بەو شێوەیە و زیاتر نا. بەڵام، ئاماژەکانی کریستۆف بۆ ئەوەی کە پێی دەڵێین "ژیانی ڕاستەقینە"، هێندە گرینگی ژیاننامەکەی ناخەنە ڕوو، بەڵکوو ئەوەی کە چۆن بەهۆیەوە خەیاڵەکانی خولقاندووە. تەنانەت، کاتێک بە "نازانم" وەڵام دەداتەوە، شتێک ئاشکرا دەکات. بۆ کریستۆف؛ نووسین وەڵامەکەیەتی. نووسین واتە داهێنان، سەرگەرمی و خۆلادان لە دەردەسەرییە جۆراوجۆرەکانی ژیان. هەر وەک کارەکتەری لوکاس لە کتێبی بەڵگەدا دەڵێت: "چیرۆکی خەمناک گەلێک زۆرن، بەڵام هیچ شتێک وەک ژیان خەمناک نییە.".»
✅ ئەم هەڤپەیڤینە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/19/%d9%88%d8%aa%d9%88%d9%88%db%8e%da%98%db%8e%da%a9-%d9%84%db%95%da%af%db%95%da%b5-%d8%a6%d8%a7%da%af%db%86%d8%aa%d8%a7-%da%a9%d8%b1%db%8c%d8%b3%d8%aa%db%86%d9%81/

وتووێژێک لەگەڵ ئاگۆتا کریستۆف - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫 چرپەیەک لە پاشاگەردانیدا
✍دانیال محەمەد
🔅 پاژێک لە شیعرەکە
تا سێبەرەکەت خەستیی خۆی
بە چاوی داخراوەوە، لە سەمایەکدا
لەگەڵ سێبەری درەخت و
تەنافی جلەکاندا
هاوڕەنگ دەکات،
قسەیەک بکە
ئەندامێک بجووڵێنە
تا زێوانی نێو یادەوەرییەکانت بزانێت
لێرەدا کەسێک زیندووە.
لەم وێنە بەیەکداچووانەدا ڕازێک نییە
با، بە چاوی داخراوەوە
لێکدانەوەی خەوی گەڵاکان
دەخاتە خوارەوە،
پارچەکانیشت، بە چاوی کراوەوە
بەردەبنەوە هەریەک لە ئاسمانێکەوە/
لەم وێنە بەیەکداچووانەدا کۆتایییەک نییە
ئەوەی هەیە بێشومار سەرەتایە و سەرەتا؛
پارچەکانت چیتر لە یەک کاتدا
ئاوڕ لە ئەستێرەکان نادەنەوە،
دەنگی نزیکبوونەوەی با دێت
خەوەکانیان بە جیا بگێڕەوە.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/22/%da%86%d8%b1%d9%be%db%95%db%8c%db%95%da%a9-%d9%84%db%95-%d9%be%d8%a7%d8%b4%d8%a7%da%af%db%95%d8%b1%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%af%d8%a7/

چرپەیەک لە پاشاگەردانیدا - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 ئەرێ ئەوە کانت و فۆکۆ لە کوێن؟
نامە بۆ ئارام سدیق
✍کاروان عومەر کاکەسوور
📝 «ئەو گوتارەی (مێشێل فۆکۆ)، کە لە ژێر ناوی (ڕەخنە چییە؟)دا بڵاو کراوەتەوە، دەروازەیەکە بۆ چوونەناو گوتاری (ڕۆشنگەری چییە؟)یە و لەوێ وردتر لەبارەی ئەو فیلۆسۆفەوە دەدوێت. یەکەمیانی وەک لێکچەیەک لە ساڵی (1978)دا پێشکەشی کۆمەڵەی فەلسەفیی فرانسی کردووە، لە کاتێکدا دووەمیانی لە (1984)دا نووسیوە. بەڵێ، لەبارەی ئەو گوتارەوەیە، کە (کانت) بە هەمان ناونیشان نووسیویەتی. من خۆم لە کتێبی (گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ دایەڵۆگێکی بەردەوام)دا لێم وەرگرتووە و سەرچاوەکەیشم نووسیوە. لێرەدا تەنیا فۆکەس دەخەمە سەر دووەمیان، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد، ئەوە لە ئاییندەدا بۆ یەکەمیشیان دەگەڕێمەوە، بگرە ئامادەم لەبارەی ئەو ڕوانینەوە بابەتێکی سەربەخۆ بنووسم، کە بە گشتی (فۆکۆ) بۆ (کانت)ی هەیە. لە ئاستی خۆتدا خۆشەویستیم دەردەبڕم، بەڵام وەک دەزانیت و لە بەرهەمەکانی پێشوومدا دیوتە، لە بەرانبەر بۆچوونەکانتدا نەرمی نانوێنم، بۆیە ڕێم بدە بڵێم گومانی گەورەم هەیە تۆ ئەو گوتارەت هەر بینیبێت، چجای بگاتە ئەوەی خوێندبێتتەوە. دیارە ئەمە لەبەر ئەوە ناڵێم، کە ئەو وشانەی نووسیوتن، پێوەندییان بەو دوو فیلۆسۆفەوە نییە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئاگام لە نووسینەکانی پێشووتە و لە بەرهەمەکانمدا، بە تایبەتی لە کتێبی (گەڕانەوەیەکی...)دا دەرمخستووە چۆن کاتێ گوتەی فیلۆسۆفێکت بەر چاو دەکەوێت، دەیگوێزیتەوە ناو نووسینت، بەبێ ئەوەی ڕایەڵ (کۆنتێکست)ـەکانی ئەو گوتەیە بناسیت و هیچ گومانێکت لەوە هەبێت، کە ئەو نووسەرەی لێت وەرگرتووە، وەک خۆت لە سەرچاوەیەکی دیکەوە نەیهێناوە.»
📝 «لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا (مام جەباری شێلمرۆش) لە بازاڕی هەولێردا شێلمی دەفرۆشت و بە دەنگێکی بێوێنە هاواری دەکرد: (شێلمەکەم خەمڕەوێنە؛ وەرە بۆ لای، بیدوێنە!). جارێکیان (فرسەت ڕۆژبەیانی)، (ئازاد ئەحمەد) و من بە مەبەستی خواردنی شێلم چووینە لای. (ئازاد) پێی گوت دەنگی لە هیی (ماملێ)ی تێپەڕاندووە، بۆچی ناچێت گۆرانی بڵێت؟ گوتی: (من لێرە هەم شێلمی کوڵاو دەفرۆشم و هەم گۆرانییش دەڵێم. ئەگەر ببمە گۆرانیبێژ، ئەوەیانم لە دەست دەچێت). ئەودەم تازە کتێبی (بنیادی زمانی شیعری: بنیة الـلغة الشعریة)ی (جان کۆهین) بە عەرەبی دەرچووبوو، کە باس لە تیۆریی ترازاندن (نظریة الانزیاح) دەکات، بەو مانایەی شیعر یاساکانی زمان تێک دەشکێنێت، بۆیە هەر وێنەیەکی شیعری لە بڕینی یاسا و پرینسیپەکانی زمان پێک دێت. منیش لە ژێر کاریگەریی ئەو کتێبەدا دوو دێڕە شیعرەکەی (مام جەباری شێلمرۆش)م لێک دایەوە و گوتم لێرەدا کرداری (دواندن) لە پاڵ کرداری (خواردن)دا دەرکەوتووە، بێ ئەوەی دووەمیان یەکەمیانی سڕیبێتەوە.»
✅ ئەم نووسینە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/11/23/%d8%a6%db%95%d8%b1%db%8e-%d8%a6%db%95%d9%88%db%95-%da%a9%d8%a7%d9%86%d8%aa-%d9%88-%d9%81%db%86%da%a9%db%86-%d9%84%db%95-%da%a9%d9%88%db%8e%d9%86%d8%9f/

ئەرێ ئەوە کانت و فۆکۆ لە کوێن؟ - ژنەفتن