jineftin
Photo
📚 بۆچی بێماناییی نووسینی کوردی کەس ئازار نادات؟
✍بیلال ئەمینی
📘 دیهاوێژی (projection) مەکانیسمێکی بەرگرییە کە لەوێدا کەسەکە هەست و ئاکاری خۆی دەداتە پاڵ کەسێکی تر. ئەو نووسینەی ڕێبوار سیوەیلی کە لە خوارەوەدا دێت، نموونەیەکی دیهاوێژییە.
ڕێبوار سیوەیلی لە پاراگرافی کۆتاییی نووسینەکەیدا قسەیەک لە ویتگنشتاین ــ بە هێنانەوەیەکی ناتەواوی ئادرەس ــ دەهێنێت کە گوایە ویتگنشتاین گوتوویەتی: کە ناتوانی لەسەر شتێک قسە بکەی، باشتر وایە لە هەمبەریدا بێدەنگ بیت.
شەڵڵا کاک ڕێبوار ئەو قسەیەی ببیستایە!
دەرد و داخ ئەوەیە نووسینی بێمانا و بێسەروبەر خوێنەری کورد ئازار نادات! کەس له خۆی ناپرسی بۆچی کورد بەم دەردە چووە؟
چەند جار ئەو نووسینە بخوێنەرەوە. ئەوەی دەیبینن، نووسینی نووسەرێکی کوردە کە مامۆستای فەلسەفەیە و دەیان کتێبی هەیە!
لە نووسەر گەڕێ، بۆچی ئەو کەسەی بڵاوی دەکاتەوە ئەقڵی بە هیچ شتێک ناشکێت؟
ئەرکی بڵاوکەرەوە چییە؟ ئاخۆ ئەرکی تەنیا ئەوەیە بە دەستی ڕاست وەری بگرێت و بە دەستی چەپی بڵاوی بکاتەوە؟
بڵاوکەرەوەکە تاوانی زۆرترە یان نووسەرەکە؟ من دەڵێم بڵاوکەرەوەکە. چون له نێوان دەیان نووسینی ڕێک و ڕوون و ماناگەیەن، نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە کە نە ڕێکە، نە ڕوون نە ماناگەیەن.
لە دوای نووسەر و بڵاوکەرەوە، سەرەی خوێنەرە؛ بۆچی خوێنەر هیچ کاردانەوەیەکی نییە؟
بۆچی کەس بە نووسەر و بڵاوکەرەوە ناڵێت، بابەتێکی بەرز و بڵند به نووسینێکی نزم و نەوی سووک مەکە؟
📚درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/20/%d8%a8%db%86%da%86%db%8c-%d8%a8%db%8e%d9%85%d8%a7%d9%86%d8%a7%db%8c%db%8c%db%8c-%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3%db%8c%d9%86%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%db%8c-%da%a9%db%95%d8%b3-%d8%a6%d8%a7%d8%b2%d8%a7/

ژنەفتن
بۆچی بێماناییی نووسینی کوردی کەس ئازار نادات؟ - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫 سەگەکەی دوڕ سەرم
✍ ئاردیتا جاترو
لە یۆنانییەوە: ئومێد قەرەنی
🔻 سەگێک لە دوڕ سەرمدایە
شەوانە دەگریێ یان لە هزران رۆدەچێ
نازانم
لە بازنەی تاڵییەکی خەستوخۆڵ سندمکراوە ٢
تێنوویەتی خۆی
لە نێو لەگەنێکی ژەنگاوییدا دەشکێنێ
لەبەر خەونە وەدینەهاتووەکانی
دەرفەتی رازانم نادا.
سەگە بەڕەڵایەکان نزیک دەبنەوە
لە دەرێی پەرژینەکە
خۆ بە خودان هێز دەزانن
گەر دەستبێنەکەی درێژتر با
تەنیا یەک جار بەرببووایە
سەریانی هەڵدەدڕی.
لە جوغزی خۆیدا دەخولێتەوە ٣
لەپەکانی لە عەردی گیردەکا
ددانەکانی لەوانە جیڕدەکاتەوە
کە نایەوێ ئێسکەکانیان بشکێنێ.
پاشان بە بێ هێزیی و بە تووڕەیی
چاڵێک هەڵدەکۆڵێ و تییدا وەردەکەوێ
دەست بە گریانێ دەکا یان بیر دەکاتەوە.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە و شیعرێکی دیکەی جاترو لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/21/%d8%b3%db%95%da%af%db%95%da%a9%db%95%db%8c-%d8%af%d9%88%da%95-%d8%b3%db%95%d8%b1%d9%85-%d9%a1

" سەگەکەی دوڕ سەرم " ١ - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 مەیلی تەكنۆلۆژیا، مەیلی زمان
✍عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا
📘 ئەمڕۆ مرۆڤ لەنێو بڕێكی زۆری سیستمی پێكگەیاندنی ڕۆژانەدا گیری خواردووە، كۆمەڵێ ڕووداو و یەكەی سیمیۆلۆژی وردی ڕێكخراو و ناڕێكخراو، زمان و نازمانی... ڕۆڵی خۆیان لە ژیانماندا دەگێڕن و دنیابینیمان دیاری دەكەن. لێرەوە ئیتر تێدەگەین بنەمای ژیان لە دنیای پاش حەقیقەت و زیرەكیی دەستكرد لە ڕیشە میتافیزیكییەكەی پچڕاوە! بەدیوە ڕۆشنبیرییەكەشی تێدەگەین شاشەی ژیان هەر تەنها بەرهەمی ململانێی كولتوورەكان نییە، بەڵكوو سەبەتەی هۆكارە سیمیۆلۆژییەكان و مەیلی ئەتۆمگەرایی و فەزای گریمانەیییە...
كەواتە لە بەرانبەر سوبێكتدا، لە بەرانبەر داهێناندا فەزای گریمانەییی ئاماژەكان نوێنەرایەتیی واقیعی مەتریاڵی دەكەن، بەڵام سوبێكت لە سیستمی هەڵبژاردن دانەبڕاوە، بەو مانایەش داهێنانی ئەدەبی و هونەری لە سەردەمی پاش حەقیقەت و زیرەكیی دەستكرد لە ڕێگای پۆلێنكردنەوە، دەتوانێ خۆی لەگەڵ واقیعی گریمانەییی ئاماژەكان بگونجێنێ. كەواتە لە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرەوە تا سیستمی ناسینەوەی دەنگ... دەبێ بە شوێن فۆڕمێكی دیكەی نوێی ئەدەبی هونەریدا بگەڕێ و سوود لە هەموو تواناكان وەربگرێت.
شاشەی گێڕانەوەكان ڕووخسارێكی گرمۆچەبوو پیشان دەدەن و لێی نووسراوە پێش. لای چەپی شاشە ڕووخسارێكی ئایدیالی پیشان دەدات و لەسەری نووسراوە پاش. بەڵام سەردەمی پاش حەقیقەت و زیرەكیی دەستكرد فەزای ئەتۆمگەرایی و گریمانەییی سیمیۆلۆژیا، لە چاك و خراپ خاڵی كراوەتەوە و فۆرم، جێگەی جەوهەری گرتۆتەوە.
📚درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/21/%d9%85%db%95%db%8c%d9%84%db%8c-%d8%aa%db%95%d9%83%d9%86%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c%d8%a7%d8%8c-%d9%85%db%95%db%8c%d9%84%db%8c-%d8%b2%d9%85%d8%a7%d9%86/

مەیلی تەكنۆلۆژیا، مەیلی زمان - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫 ئەدەبیات و خەونی ئەمریکایی
✍ڕەزا عەلی پوور
📝 بەپێچەوانەی سیاسەتی زاڵی ئەمریکایی و سینەمای هالیوود، ئەدهبیاتی ئەمریکا بەردەوام ڕەخنهگری ئایدیای «خەونی ئەمریکایی» بووه، خهونێک کە دهڵێ بۆ هەمووان دهرفهتی سهرکهوتن و بهختهوهربوون ههیه و ههرکهس له ههر بنهماڵە و چینێک بێت دهتوانێ بگات به خهون و ئاواتهکانی. لهملاوه ئەدهبیات به “گومان”، “ڕەخنه” و “دژایهتیی ڕاستهوخۆ”وه دەڵێ وا نییه.
له سهردهمی زێڕینی ئەدهبیاتی ئامریکاوه، ههر له چیرۆکی “من دهبهنگم“ و “هێلکە“ی شێروود ئەندێرسۆنهوه گومان له سهرگرتنی ئەم خهونه دهکرێت. کهسایهتیی گۆڕانخواز و سادهی چیرۆکی ئەندێرسۆن بهرهبهره تێدهگات خهونهکه سەرتره لە ئیرادهی ئەو، تهنانهت گهیشتن به ئاواتی سادهیش دژوار و ئەستهمه، وهک ئەوەی هێلکەیهک به ساغی بخرێتە ناو بوتری (بوتله)وه.
فیتزجراڵد له ڕۆمانی “گەتسبیی مهزن”دا نیشانی دا ههڵکشان و جێگۆڕکێی چینایهتی (راسته له “من دهبهنگم“دا سهری نهگرت) ئەگەر به بهخت و شانسیش وهک نموونهی گهتسبی سەربگرێت ئەنجامهکهی تراژیکه، دهڵێ له ئەنجامی بهریهککهوتنی چینی باڵای واقعییهتی ئەمریکایی لهگهڵ توێژی “تازەپێگەیشتوو”ی بهرههمی خهونەکە، ئەزقهزا تازه پیاکهوتوو باشتر دهکێشرێتە خوارەوە و ناکام دهیێت.
📝 درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/22/%d8%a6%db%95%d8%af%d9%87%d8%a8%db%8c%d8%a7%d8%aa-%d9%88-%d8%ae%d9%87%d9%88%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7%db%8c%db%8c/

ئەدهبیات و خهونی ئەمریکایی - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 دەق بۆ حەقیقەت، دەق بۆ چێژ
(ڕووتەختی پێكەوەسازان)
✍عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا
📘 چێژ كۆمەڵە حاڵەتێكی مینتالیتییە، كە مرۆڤ هەستی پێ دەكات و بەرەو خۆشی و كرانەوەی ئەرێنی دەكاتەوە. بنەمای چێژ هەوڵدانە بۆ خۆشی وەرگرتن. بنەمای چێژ لای فرۆید پێچەوانەی بنەمای حەقیقەتە، چونكە حەقیقەت ئارەزووەكان وەدوا دەخات. بە مانایەك لە ماناكان بارت دەڵێ چێژی دەق ئەو ساتەیە كە جەستەی (وەرگر/خوێنەر) تێیدا بە فەزا تایبەتییەكانی خۆی دەگات.
ئەگەر چێژی دەق پەیوەندی بە فەزای (وەرگر و خوێنەران)ەوە بێت، ڕووتەختی بێ بڕانەوەی حەقیقەت چییە؟ ئایا پرسیار لەبارەی حەقیقەت و چییەتیی حەقیقەت گرنگی بەوە دەدا كە حەقیقەت لە ئەزموونكردنی ژیانەوە وەدەست دێت؟ یان لە بیركردنەوە و توانای سیاسی و توێژینەوەی زانستی و داهێنانی هونەری و ڕامانی فیكری و بڕوای ئایینی و عەقڵی وەكیەك و واقیع و ئازادی… وەدەست دێت؟! ئایا پرسیار لە بارەی چێژی دەق تەنها گرنگی بەوە دەدات كە پێی دەڵێن فەزا تایبەتییەكانی وەرگر و خوێنەران؟
هەڵبەتە چییەتیی حەقیقەت و چییەتیی چێژ لە دەقی هونەرییدا هەموو ئەوانە تێدەپەڕێنن، بەو مانایەش حەقیقەت جیایە لەوەی حەقیقەتە! چێژیش جیایە لەوەی تەنها چێژ بێت. حەقیقەتی دەقی هونەری بەرجەستەكردنی جوانناسانەی چییەتیی زمانە. دەقی چێژی هونەریش بەرجەستەكردنی بیركردنەوەی چییەتیی زمانە! چییەتیی زمانیش سیستمێكی فیكرییە و هەڵگری جوانی و ڕەنگدانەوەی ڕەهەندەكانی ژیاری مرۆڤایەتییە. بەڵام زمان هەموو شتێ ناڵێت.
.
📚درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/23/%d8%af%db%95%d9%82-%d8%a8%db%86-%d8%ad%db%95%d9%82%db%8c%d9%82%db%95%d8%aa%d8%8c-%d8%af%db%95%d9%82-%d8%a8%db%86-%da%86%db%8e%da%98br%d8%b1%d9%88%d9%88%d8%aa%db%95%d8%ae%d8%aa%db%8c-%d9%be%db%8e/

دەق بۆ حەقیقەت، دەق بۆ چێژ - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫 سندوقی پۆستە
✍ ئاگۆتا کریستۆف
لە عەرەبییەوە: ئەژین باجەڵان
🔻 ڕۆژانە، دوو جار سندوقی پۆستەکەم دەکەمەوە. کاتژمێر ١١ی بەیانی لەگەڵ ٥ی ئێوارە. بە گشتی پۆستەچی لەوە زووتر دێت، بەیانیان لە نێوان ٩ بۆ ١١، ئێوارانیش کاتژمێر ٤، ئەو لەسەر وەخت ئامادە دەبێت.
بەردەوام تاوەکوو دەتوانم خۆم دوا دەخەم بۆ پشکنینی، بۆ ئەوەی دڵنیا بم پۆستەچی هاتووە، چونکە سندوقی بەتاڵ هیوایەکی درۆییەنەم پێدەبەخشێ، بە خۆم دەڵێم: (ڕەنگە هێشتا نەهاتبێت!)، ناچار دەبم دووبارە بچمە خوارەوە و سندوقەکە بپشکنم.
هەرگیز سندوقێکی پۆستەی بەتاڵتان کردووەتەوە؟
بێگومان. هەمووان ئەوەیان کردووە. بەڵام ئاسایییە بەلاتانەوە. وەکوویەکە بۆ ئێوە ئەگەر بەتاڵ بێت یاخود شتێکی تێدا بێت. نامەیەک لە خەسووتانەوە، یان بانگهێشتنامەی کردنەوەی پێشانگایەک، یان پۆستکارتێک لە هاوڕێیکەوە کە لە گەشت بێت.
بەڵام من خەسووم نییە، ناتوانرێت هەمبێت، چونکە هێشتا هاوسەرگیریم نەکردووە.
دایک و باوکیشم نییە، هیچ خوشک و برایەکیش.
هەرچۆنێک بێت لەوە دڵنیا نیم.
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/25/%d8%b3%d9%86%d8%af%d9%88%d9%82%db%8c-%d9%be%db%86%d8%b3%d8%aa%db%95/

سندوقی پۆستە - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی "هۆتێل ئەورووپا" بەرهەمی دوکتور فەرهاد پیرباڵ
✍ئەرسەلان چەڵەبی
📘 ڕۆمانی “هۆتێل ئەورووپا” بەرهەمی دوکتور فەرهاد پیرباڵ، بەرهەمێکی چڕ و پڕە کە لە دەوری سێ کارکتەردا دەخولێتەوە. بگێڕەوە واتە فەرهاد یان هەمان شێوەکارە کوردەکەی کە نیشتەجێی پاریسە و لە هۆتێلێک کار دەکا و جار جاریش لە ناو شاری پاریس خەریکی پۆرترێت کێشانەوەی تووریست و خەڵکانی ترە. کاراکتەری دووهەم مسیو لووسیانای ئاکادێمی جوولەکەی دەستڕۆشتووی سێحەب هۆتێلە کە پەیوەندییەکی قووڵ و هاوڕێیانەی لەگەڵ فەرهاد هەیە کە کرێکاری خۆشیەتی. کاراکتەری سێهەم محەممەد حاجیزادە، ئاخوندێکی خەلعی لیباس کراوی ئێرانی کە ڕای کردووە و ئەویش بەبێ ئیقامە لە پاریس دەژیت و هاوڕێی فەرهادیشە. حاجیزادە و مووسیو لووسیانا بە شێوە زۆریش لە یەک دەچن. کۆی ئەو ڕۆمانە لە ناو سەربوردە و ڕووداوەکانی ژیانی ئەو سییانەدا تێپەڕ دەبێت کە کۆمەڵیک لەتە کاراکتەری تریشی بە پاڵ خۆوە هێناوەتە ئاراوە. کەسانی وەکوو ساقی گوڵچین و هاوسەرەکەی، روئیا خانمی سەڵتەنەتخواز کە هەرسێکیان ئێرانین و کۆمەڵیک کەسی تر. ئەو بەرهەمە خۆی دەچێتە خانەی ئەدەبیاتی مەنفاوە لێ تەنیا لەو ناوەدا قەتیس نەماوەتەوە و پەل و پۆی بۆ گەلێک بابەتی تر هاویشتووە.
.
📚درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/27/%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c%db%95%da%a9-%d8%a8%db%86-%da%95%db%86%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%87%db%86%d8%aa%db%8e%d9%84-%d8%a6%db%95%d9%88%d8%b1%d9%88%d9%88%d9%be/

خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی "هۆتێل ئەورووپا" بەرهەمی دوکتور فەرهاد پیرباڵ - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫 لێدان لە بوداپێست
✍ نۆڤیۆلێت بولاوایۆ
و: دڵشاد هیوا
🔻 بەرەو بوداپێست بەڕێگەوەین: باستارد و چیپۆ و گۆدنۆز و سبهۆ و ستینا و من. وا خەریكین دەڕۆین لەگەڵ ئەوەی تەنانەت ڕێگەشمان پێ نادرێت ڕێگەی مزیلیكازی تێپەڕێنین، سەرباری ئەوەی كە وا بڕیار بووە باستارد ئاگای لە خوشکە بچووکەکەی، فراکشن، بێت، لەگەڵ ئەوەی دایکم ئەگەر پێ بزانێت بێكەسكوژم دەكات، كەچی ئێمە وا دەڕۆین. بوداپێست پڕە لە گواڤا کە ماڵی دزینە. هەر لە ئێستاوە لاكەی دڵم دێ بۆ گواڤا یان هەر خۆراكێكی تر. ڕێك دەڵێی كەسێك خاكەنازێكی بە دەستەوە گرتووە و هەرچی لە ورگمدا بووە فڕێی داوەتە دەرەوە.
هاتنەدەرەوە لە پارادایز هێندەش قورس نییە، چونکە دایکان هەر بە قسە و قژیانەوە سەرقاڵن. وەختێك دوور دەكەوینەوە، تەماشایەكمان دەكەن و دیسانەوە وازمان لێ دێنن. پێویست ناکات خەمی پیاوەکانی ژێر درەختەكانی جاكاراندامان هەبێت، چونكە ئەوان چاویان لەسەر دامەكردنەكەیان هەڵناگرن. تەنیا منداڵە بچوکەکان دەمانبینن و دەیانەوێت شوێنمان بکەون. بەڵام باستارد مشتەكۆڵەیەك لە سەری زلی ئەو منداڵە ڕووتە دەدات كە لە پێشیانەوەیە و هەموویان هەر لەوێدا دەگەڕێنەوە.
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/07/29/%d9%84%db%8e%d8%af%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95-%d8%a8%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%be%db%8e%d8%b3%d8%aa/

لێدان لە بوداپێست - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫 ڤێلادیمیر ناباکۆف؛ میراتگری ڕەسەن
چەند سەرنجێک لەسەر ڕۆمانی «پێکەنین لە تاریکی»
✍ ڕەزا عەلیپوور
🔻 ئەوەی ئەدەبیاتی ڕووسیای خوێندبێتەوە ئەم پرسیارەی بۆ ساز دەبێت؛ میراتی مەزنی تۆڵستۆی و داستایۆڤسکی، تورگینیهف و… چیی لێهات و لە کوێدا درێژەی پێ درا؟ بەدەر لەو وهڵامانەی وا پێبهنده به شۆڕشی ئۆکتۆبهری ۱۹۱۷وە، تا ئەو شوێنەی من خوێندبێتمەوە، لە ناوخۆی ڕووسیا میخاییل بوڵگاکۆف یەک لەو کەسانەیه توانیی بەشێکی باش لەو میراتە لە ئاستێکی باڵادا و بە تایبەت بە ڕۆمانی “ماستەر و مارگاریتا” درێژە پێ بدات، زیاتر لەویش ڤێلادیمیر ناباکۆف لە بەستێنێکی بەرفرەتردا ئەو میراتەی لە ڕۆمانەکانیدا وەگەڕ خستووە. هەڵبەت کارنامەی ناباکۆف هێندە بڵاوە پێناسە و یەک پۆل کردنی دژوارە؛ هاوکات وەک مۆدێرنیست و پۆست مۆدێرنیست، وەک نووسەری ئەمریکایی و وەک نووسەری ئەورووپایی، تەنانەت ڕووسی نووس پێناسەکراوە.
بە گشتی ناباکۆف بە ئاگایییەوە سوودی لەو میراتە وەرگرتووە و دەوڵەمەندی کردووە؛ یهک لهو بهرههمانە ڕۆمانی “پێکەنین لە تاریکی”ە. ڕەنگە ئەم ڕۆمانە لە چاو بەرهەمەکانی دیکەی وەک “پێنین” و “ئاگری کز” و… هێندە بەهێز نەبێت، بەڵام بە ڕای من تۆپۆس و پێگەیەکی گرنگی لە کاری ناباکۆفدا هەیە، ئەم ڕۆمانە هاوکات هەم پێوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ “میراتی ڕووسی” هەیە، هەم نوتفە و گەرای ڕۆمانی “لولیتا”یش وەک “ڕۆمانی ئەمریکایی” ناباکۆف لێرەدا چێنراوە. لە لایەکی دیکەوە دەرخەری ڕوویەکی ئاڵمانیای پاش شەڕی یەکەم و پێش شەڕی جیهانیی دووەمە، بە وتەیەکی دیکە بە ناوەرۆکی ئەورووپایی و دارشتننیکی ڕووسیانەوە نووسراوە.
🔻 درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/08/04/%da%a4%db%8e%d9%84%d8%a7%d8%af%db%8c%d9%85%db%8c%d8%b1-%d9%86%d8%a7%d8%a8%d8%a7%da%a9%db%86%d9%81%d8%9b-%d9%85%db%8c%d8%b1%d8%a7%d8%aa%da%af%d8%b1%db%8c-%da%95%db%95%d8%b3%db%95%d9%86/

ڤێلادیمیر ناباکۆف؛ میراتگری ڕەسەن - ژنەفتن
jineftin
Photo
✉️ نکۆڵیکردن لە حەقیقەت و ئەڵتەرناتیڤەکەی
دەقی کوردیی نامەی سەرئاوەڵای پەخشان عەزیزی لە زیندانی ئێرانەوە
📜 پەخشان عەزیزی، ژنەچالاکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، لە نامەیەکی کراوەدا چیرۆکی ژیان و خەبات و بەندکرانی خۆی دەگێڕێتەوە. پەخشان ساڵی ٢٠٠٩، واتە کاتێک کە خوێندکاری ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی تەباتەبایی تاران بوو، بۆ یەکەم جار بە هۆی بەشداریکردنەوە لە گردبوونەی دژ بە لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد ئێحسان فەتاحیان، لە زانکۆی تاران دەستبەسەر کرا و ٤ مانگ لە زینداندا مایەوە. پاش ئازادبوون لە زیندان ڕووی کردە هەرێمی کوردستان، پاشان ڕۆیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و وەک ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەوانی ئازاد لە بەرەکانی شەڕی دژ بە داعشدا خەباتی کرد. دوای دەسپێکردنی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە نهێنی گەڕایەوە بۆ ئەو بەشەی کوردستان و دەستی کردەوە بە چالاکیی سیاسی و مەدەنی. دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران کە لە گەڕانەوەی پەخشان بۆ ناوخۆی ڕۆژهەڵات ئاگادار ببوونەوە، بە چڕی کەوتنە گەڕان بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەرکردنی ئەم ژنە خەباتگێڕە کوردە. دواجار ڕۆژی ٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە کاتێکدا کە بۆ یەکەم جار دوای چەندین ساڵ بنەماڵەکەی دەبینی، لەگەڵ چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەیدا لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین کرا کە زیندانێکی تایبەتی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانە. ئەندامانی بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژێک بە بارمتە ئازاد کران، بەڵام سێ کەسیان دواتر بە تۆمەتی «یارمەتیدانی پەخشان بۆ هەڵاتن لە دەستی یاسا» لەلایەن دادگاوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
پەخشان عەزیزی کە لە ماوەی لێپرسینەوەکاندا بە سەختی ئەشکەنجە درابوو، بە تۆمەتی «بەغی» کە تۆمەتێکی ئیسلامییە و بۆ دژبەرانی حکومەتی ئیسلامی بە کار دەبرێت، لەلایەن دادگای یەکەمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، ئێستە پارێزەرەکانی ئەڵێن تانە لەو حوکمە ناڕەوایە دەدەن و دۆسیەکەی دەنێرنە بەردەم دیوانی باڵای دادوەریی ئێران.
ئەم نامە بوێرانە و سەرنجڕاکێشە کە بە زمانی فارسی نووسراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژهەڵات و ئێراندا هەبووە. هەر بۆیە «ژنەفتن» بە پێویستی زانی بیکاتە کوردی و بڵاوی بکاتەوە.
✅ نامەکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/08/05/%d9%86%da%a9%db%86%da%b5%db%8c%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86-%d9%84%db%95-%d8%ad%db%95%d9%82%db%8c%d9%82%db%95%d8%aa-%d9%88-%d8%a6%db%95%da%b5%d8%aa%db%95%d8%b1%d9%86%d8%a7%d8%aa%db%8c%da%a4%db%95%da%a9/

نکۆڵیکردن لە حەقیقەت و ئەڵتەرناتیڤەکەی - ژنەفتن