آژانس خبررسانی کردستان(کُردپا)
4.28K subscribers
17.2K photos
4.41K videos
89 files
31.3K links
KURDPA

Website:

kurdpa.net

X:

https://x.com/kurdpa_farsi

Instagram:

https://www.instagram.com/kurdpafarsi/

شماره تماس کُردپا در واتساپ، سیگنال و تلگرام:

+12026078129

تماس با ادمین کانال کُردپا:

@kurdpa_HRO

@Awin_Mostafazadeh

@KurdpaAdmin_bot
Download Telegram
جێگیربوونی هێزە ئینتیزامییەکان لە شاری سەقز هاوکات لەگەڵ درێژەی مانگرتنی سەرتاسەری بازاڕییان و کاسبکاران

زاڵکردنی کەشی ئەمنییەتی بەسەر شاری سەقز لەکاتێکدایە کە لەسەر دەرکەی دەیان دووکان نووسراوە پلۆمپ و هۆشداری پلۆمپ.

کوردپا پێشتر لە ڤیدیۆیەکدا ڕاپۆرت تایبەتی بڵاو کردوەوە کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە بازاڕی سەقزدا بڵاوەیان پێ کرابوو و دەستیان بە پلۆمپکردنی دووکانەکان و نووسینی هۆشداری پلۆمپ لەسەر دووکانەکان کردبوو.

ڤیدیۆ تایبەتەکانی کوردپا نیشانی دەدەن کە زۆربەی دووکانەکان هۆشداری پلۆمپیان وەرگرتووە. هەروەها ژمارەیەکی تر لە دووکانەکانیش بە کاغەزی تایبەت پلۆمپ کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هەموو دووکانەکانی شەقامی "خومەینی" لە بانکی میلەتەوە هەتا مەیدانی هەڵۆ بە هۆی پەیوەستبوون بە مانگرتنەکە پلۆمپ کراون.

دوابەدوای بانگەوازی حیزبە کوردستانییەکان بۆ مناگرتنی گشتی دژی سزای لەسێدارەدان ڕۆژی چوارشەممە ٣ی رێبەندان، لە هەندێ لە شارەکانی کوردستان لەوانە سەقز، سنە، مەهاباد و ... مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.


#مانگرتنی_گشتی
#نا_با_سێدارە
#پەخشان_عەزیزی
#وریشه_مورادی

🆔: @kurdpaagency