کولبرنیوز | Kolbarnews
4.92K subscribers
14.2K photos
15.3K videos
287 files
13.2K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️تصویری از انتقال پیکر مهرداد عبدالله‌زاده کولبر جوان ۲۰ ساله اهل سردشت.

شامگاه شنبه بیست و پنجم فروردین ‌ماه ١۴٠۳، “ مهرداد عبدالله‌زاده” کولبر جوان ٢٠ سالە، اهل سردشت با تیراندازی مستقیم نیروهای هنگ‌مرزی در نوارمرزی بیتوش سردشت جانش را از دست داد.


#کولبر
#کوردستان
#کولبر_نیوز
——————————————————
▪️ڤیدیۆی گواستنەوەی تەرمی بێ گیانی مێهرداد عەبدوڵڵا زادە کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، #مێهرداد_عەبدوڵڵا_زادە، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “بێتووش”ی شاری سەردەشت گیانی لەدەستدا.


#کۆڵبەر
#کوردستان
#کۆڵبەر_نیوز
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
١- کۆڵبەری پێشە نییە، کۆڵبەری شێوەیەکە لە ژیانی کۆتایی پێهاتوو، شێوەیەک لە ژیانی کۆژراو و شێوەیەک لە ژیانی بەفیڕۆدراو لە دۆخێکی کۆلۆنیالیستیدایە.
٢- کۆڵبەری دیاردەیەکی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و پرسێکی مێژووییە. کۆڵبەری درێژەی شێوازەکانیتری چەوساندنەوەی نەتەوەی کوردە. کۆڵبەری بەردەوامی ژینۆساید، کیمیاباران، تێرۆر، کۆچی بەکۆمەڵ، دەربەدەری کۆمەڵآیەتی و هتدە. کۆڵبەری بەرهەمی بارودۆخێکی مێژوویی و دەرئەنجامی پرۆسێسێکی دوورودرێژ لە کۆلۆنیالیسمە.
٣- مەرگی یەک یان چەند کۆڵبەرێک، مردنی تاکەکەسێک یان "گروپێک"نییە، بەڵکو مەرگی هێدی هێدی نەتەوەیەکە. مەرگی کۆڵبەر، دەستدرێژی دڕندانەیە بۆ سەر گۆڕەپانی ژیانی میلەتی کورد. مەرگی کۆڵبەر، مەرگی هێدی هێدی کوردستانە.
۴- کەمکردنەوەی هۆکاری کوژرانی کۆڵبەر بۆ پۆلیس، سپای ئێران یا کۆماری ئیسلامی، هەڵەیەکی گەورەیە. هۆکاری کوژرانی کۆڵبەر، بونیادێک و پێکهاتەیەکی مێژوویی–سیاسییە کە هەزاران ساڵ مێژووی لە پشتەوەیە و وردە وردە بووەتە هۆکاری کوژرانی سوژەی کوردی. هۆکارەکان دەگۆڕدرێن، بەڵام پێکهاتەکان جێگرن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پتەوتر دەبنەوە.
۵- ئیدانەکردنی کۆڵبەر لەلایەن هەندێک لە کوردەکانەوە بە هەر هۆکارێک بێت، کەمکردنەوەی پرسێکی پێکهاتەیی-مێژووییە بۆ پرسێکی تاکەکەسی–بەکۆمەڵ. ئەم جۆرە کەمکردنەوەیە لە کۆتاییدا خزمەت بە گوتاری داگیرکاری دەکات.
٦- ڕێگای ڕزگاری، تەواوبوون و کۆتایی کۆڵبەری نییە. کۆڵبەری تەنیا یەک ئەڵقەیە لە زنجیرەی چەوساندنەوەیەکی مێژووییە. کۆتایی کۆڵبەری، سەرەتای جۆرێکی‌تر لە ئازار و چەوساندنەوەیە. ڕێگای ڕزگاری ئەوەیە کە ڕێڕەوی ئەو پێکهاتە مێژوویی-سیاسییە بگۆڕدریت کە ستەم و مەینەتیی میللەتی کوردی بەرهەم هێناوە.
٧- کۆڵبەری خەریکە دەبێتە ئوبژەی نمایشی "ئەویتر" و فۆرمێک لە نواندنەوەی ئایدیۆلۆژیکی چەوساوە بۆ پتەوکردنی گوتاری زاڵ! ئەمە سامناکە و بێگومان دەبێتە هۆی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەم دۆخە مێژوویی-پێکهاتەییە. نمایش، پێشەکییە بۆ دووبارە بەرهەم هێنانەوە.


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان