کولبرنیوز | Kolbarnews
5.39K subscribers
13.4K photos
13.9K videos
300 files
9.75K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
کولبرنیوز | Kolbarnews
💢حمله نیروهای رژیم به کولبران و قتل یک کولبر در نوار مرزی چالدران ◾️ چهارشنبه 14 خرداد ماه، بنابر خبری که به دست ما رسیده است، نیروهای هنگ مرزی در چالدران سه شنبه شب 13 خرداد ماه بسوی دسته ای از کولبران آتش‌ گشودند و کولبری را به قتل رساندند. هویت کولبر…
⭕️کووژرانی #کۆڵبەرێک لە سنووری #چاڵدوران

💢بە پی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سێ شەممە ۱۳ی جۆزەردان ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران لە سنووری چالـــدوران تەقەی ڕاســــتەوخۆیان لە دەستەیەک #کۆڵبــــەر کردوە لە کام دا کۆڵبەرێک بەناوی #سـەجاد_دالایی_میلان خەلکی ئاوایی #مسجدلـوی گیانی لە دەست داوە.
🔺هەر وەک چۆن #کۆڵبەری بە شێوەیەکی پلان داڕێژراو بە سەر خەڵکی #کوردســـتان دا داسپا وردە وردە خەڵک وەک پیشە چاوییان لێکرد. کووژران و بریندار کردنی سیستماتیکی #کۆڵبەران لە لایان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە وە بۆ خەلک بۆتە دیاردەیەکی ڕۆژانە هەستی خەلک ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ کەمتر دەێتەوە.




#کۆڵبەرنیوز

🆔 @kolarnews
کولبرنیوز | Kolbarnews
🔴 سقوط یک کولبر در ارتفاعات ننور – بانه ◾️ یکشنبه 28 دیماه، مطابق خبری دریافتی، بعدازظهر امروز کولبر 55 ساله ائی با هویت " عثمان. خ " حین حمل کول در کوهستانهای "ننور" از بلندی سقوط و از ناحیه کمر و مهرها دچار صدمه شده است. نامبرده جهت معالجه و مداوا به…
💢کەوتنە خوارەوەی کۆڵبەرێک لە #نەننووری #بانە

⭕️بە پێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٨ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٥ ساڵان بە ناوی عوسمان. خ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەننوور لە بەرزایی کەوتۆتە خوارە وە بڕبڕەی پشتی تووشی کێشە بوە شایانی باسە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی سەلاح الدین لە شاری بانە کراوە.


جێگایی ئاماژەیە بە هۆیی نەبوونی و کار و داهات خەلکی #کوردستان بە ناچاری ڕوو لە پیشەی #کۆڵبەری دەکەن ،کە لەم پیشەیە دا بە هۆیی تەقەی راستەوخۆ ، مین چێندراوەکانی ڕژێمی جمهوری ئێسلامی یا بە هۆی کەوتنەخوارە، سرما #کۆڵبەران وە دەبنە قوربانی.

#کۆڵبەرنیوز

@kolbarnews
ئەم سرودەی کاک نەجمە، لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان نیە، کۆڵبەری شەڕی رەوانی و سیاسیە دژی گەلی کوردستان

کۆڵبەری دیاردەیەکە داسەپاو بۆ ورد کردنی کەرامەتی ئینسانی، روحیەی حەقخوازی و لەبەریەک ترازاندنی چوکترین ئەڵقەکانی یەکێتی و رێکخراو بوونی خەڵکی رەنجدەری کوردستان.

#کۆڵبەری وەک سیاسەتی ستراتژیکی رژیم بۆ برسی کردن و یاسایی کردنی کوشتاری بێکارانی کوردستان نەک لە شۆڕش و ئاخێزی سەرشەقامدا، بەڵکو لە سنورەکان و کێوەکان بە کۆڵی خاوەن سەرمایەکانەوە، لەگەڵ #کۆڵبەر وەک ئینسانی نیازمەندی سەرەتایی ترین پێداویستیەکانی زیندوو مانەوە، دوو مەقولەی جیاوازن.

پیرۆز و ئیفتیخارئامێز کردن و پەسەند کردنی کۆڵبەری، خۆشمان بێ یان ناخۆش، دەچێتە سەبەدی بەرژەوەندی داگیرکەران و ستەمکاران.
بۆیە ئەم بوارە زۆر قوڵتر لەوەیە کە بکرێ بەم شێعر و سرودە دڵسادانە و ئێحساسی و رووکەشانە، سەنگەری بەرەنگاری یان پشتیوانی سەنجیدە و سەنگین بۆ ئەم خەڵکە بێکار کراو و بەندی هەژاری کراوە، بخوڵقێندرێ.

رژیم بەجێگای دابین کردنی بژیو و ئەمنیەت و کار بۆ خەڵکی کوردستان، واداریان دەکا بە خۆکوژی و شانازی کردن بەو خۆ کوژی و حەقارەتە و خۆ خزاندنە نێو شاخ و سنورەکانی وڵاتەکەوە لە دەرەوەی شارەکان.
دوای جێخستنی ئەو روحیە نابەرەنگاری و تێکشکاوە، بۆ ئەوەی بێ دەردیسەر ئەو خەڵکە قڕ بکات و نەشبنە "رقیبی" قاچاغچیە رەسمی و قانونیەکانی سپای پاسداران و حاکمانی نیزامی و نیوەنیزامی رژیم، بە پشت بەستن بە یاساکانی ، سنورپاراستن و دژی کالای قاچاغ بوون، خەڵکی لە ئاسایش و بژیو و ئازادی بێبەش کراوی کوردستان، کوشتار دەکا.

بە کورتی رژیمە داگیرکەرەکان کۆڵبەری و دیاردەی لەو چەشنە بۆ لاوازکردنی متمانە بەخۆ بوون و یەکریزی، و تێکدانی رەوانی کۆمەڵگەی کوردستان، وە رازی و مەمنمون هێشتنەوەی خەڵک بە زیندوو مانەوە، دروست و زاڵ دەکەن. کەوابوو هەر شانازی کردنێک بەم سیاسەت و نەخشە حورمەت و کەرامەت شکێن و ماف زەوتکەرانە، بە هیچ جۆر لە بەرژەوەندی هەژاران و گەلی کوردستان و بزوتنەوە حەق خوازەکەی نیە.

شک لەوەشدانیە کە کاک نەجمە، نیەتی باش و پشتگرانەی لە کۆڵبران بووە لە دروست کردنی ئەم سرودەدا، بەڵام وەک باس کرا، ئێمە دەبێ بە هەموو ئامراز و ئیمکانات و تواناکانمانەوە، دژی سیاسەت و پلانی کۆڵبەرسازی و ئافەتی کۆڵبەری بوەستینەوە و خەڵکی رەنجدەر و بێکاری کوردستان دژی تەواوی ئەم مناسبات و رژیمە، پشتیوانی بکەین.


هیوادارم هاوکار و هاورێیانم لە کۆڵبەرنیوز، ئەم نوسینە رەخنەئامێزەی منیش دانێن، تا بینەرانی کۆڵبەرنیوز سەرنج بدەن کە ناوەرۆکی ئەو سرودە لاواز و کەم دیقەت لێکراوە، جێگەی پەسەند و قەبوڵی هەموو رێوەبەرانی کۆڵبەرنیوز نیە.

ئارێس زارعی
⭕️گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لە نەوسوود

💢بە پێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی شەممە ۱٥ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ کۆڵبەرێکی بە سالاچوو خەڵکی شاری نەوسوود بە ناوی #وەهبی_فەتاحی لە کاتی #کۆڵبەری دا لە بەرزاییەکانی ئاوایی #شۆشمێ سەر بە #نەوسوود دڵێ لە ژێر قورسایی کۆڵ دا لە لێدان کەوت بەم هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.


شایانی باسە کورێکیشی لە کاتی کوڵبەری دا بە هۆیی تەقینەوەی مین لە ساڵی ۱۳۹٨ بە ناوی ئەشکان فەتاحی قاچێکی لە دەست داوە.

#کۆڵبەرنیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💢 دیسان کارەساتی #کۆڵبەری مەرگی سێ کۆڵبەر لە شاری مەریوان هر ئیستا تەرمی بختیار ایوازە خەڵکی ئاوایی توەسوران سە بە شاری مەریوان لەگەل تەرمی جبار اسدی وە حامد عبدللهی لە ساردخانەی بیمارستانی #مریوان راگیراوە.
@kolbarnews
بەپەلە

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی دوو #کۆڵبەری کورد کە ئەمڕۆ پاش ١٠ ڕۆژ تەرمەکانیان لە بەنداوی عەباساوای #بانە دۆزراونەتەوە.

خەڵکی #سەقز لە گۆڕستانی ئایچیی ئەو شارە چوونەتە پێشوازیی تەرمی #ئەفشین_فەلاحی و #مەهدی_ڕەحیمی.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏منی کۆڵبەر
‏ئەمدیو ئەودیو
‏ھەردوویان ھەر خاکی خۆمە
‏بەژێر رەحمەتی گوللەشدا
‏ھەموو ڕۆژێ بۆ لەتێ نان
‏لە نێوان مەرگ و ژیانا ھاتووچۆمە.

‏لە بن بەردێکی خاکی خۆم
‏نیشانەم لێ ئەگرن لەدوور
‏ئێستاکە من بێگانەم و
‏ئەوان پاسەوانی سنوور .

#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
#کۆڵبەر_نیوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە ئاهەنگی “میلادهانیباڵ” بۆ کۆڵبەران بە ناوی”داهێنەر”
#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
‏دەچم بەگژ شەوەزەنگا
‏بەگژ دونیاکەی بیدەنگا
‏من کۆڵبەرم
‏من رەنجدەرم
‏من ئینسانی تێکۆشەرم

#کۆڵبەر #کۆڵبەری
#کوردستان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بە کۆڵبەر نیوز گەیشتوە،لە ڕۆژی چوارشەممە٢٨ی گوڵانەوە تا ئێستا،زیادتر لە ٢٤٠کۆڵبەر لە سنووری نۆدشەی سەر بە شاری پاوە لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ماونەتەوە و ڕێگای هاتوچۆیان لێ داخراوە.
کۆڵبەر نیوز پێشتر باسی کردوە کە ئەو کۆڵبەرانە دو ڕۆژە بە بێ نان و ئاو ماونەتەوە و بارودۆخیان نالەبارە و ئەگەر خۆیان ڕادەستی هێزە چەکدارەکان بکەن گیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە و بارەکانیان لێ زەوت دەکەن .

#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
▪️بڕینەوەی لاقی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەورامان

“محەمەد ساڵح قەنبەری" کۆلبەر خەڵکی گوندی سەفی ئاباد سەر بە شاری جوانڕۆ کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام ڕەزا کرماشان" گواسترابووەوە، بەداخەوە دوێنێ سێشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لاقی ڕاستی لە ئەژنۆوە بڕدرایەوە.
#کۆڵبەر
#کۆڵبەر_نیوز
#کۆڵبەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێمە لە سەر مەرزی نەمان
‏بووین بە كۆڵبەری زیندانی
‏شەو نیە لەو سنوورە دا
‏سەرێك نەبێ بە قووربانی
#کۆڵبەری
#کۆڵبەر
#کۆڵبەر_نیوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️کاردانەوەکان لەدوای ئەشکەنجەی و سەرتاشینی کۆڵبەران لەلایەن پاسەوانی سنوری عێراق

لەدوای ئەشکەنجە و سەرتاشینی هەشت کۆڵبەر لەلایەن پاسەوانی سنوری عێراق لە سنوری هەڵەبجە، هەریەک لە ڕێکخراوانی مەدەنی هەڵەبجە، ژنان، مامۆستای ئایینی و پەرلەمانتارانی عێراق دەربارەی ڕووداوەکە داوای لێکۆڵین و لێپرسینەوە دەکەن.

ڕۆژی یەکشەمە  ٢١/ ١ / ٢٠٢٤، ڤیدیۆی هەشت کۆڵبەر کاردانەوەی لێکەوتەوە، ئەویش لەدوای ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی و سەرتاشینیان لەلایەن هێزی پاسەوانی سنوری عێراق.


#کۆڵبەر
#کوردستان
#کۆڵبەری
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️خورماڵ/وتێوە پوخت و مامۆسا عبدالملک سەرگەتی؛ سەر بێڕیزی کەردەی بەکۆڵبەرەکاو ڕۆژهەڵاتی

ئارو بە ئاماڎەبیەی چالاکوانا و ڕوشنویرا و نویسەراو هەورامانی جە خورماڵ گلیرەوەبیێ بە مەخسەڎو ئیدانەکەردەی و بی ڕیزی کەردەی بە چن کوڵبەرێ وەرکەوتوو کوردەسانی جە مەرزو شوشمی ..تەویڵی جە لاو هیزە ئەمنیەکاوە تا ئی هەرمانی دووباری نەباوەو ڕای یاساییە گیریو وەر تا ئانی کە هورئیستینی پا هەرمانی ئیجرائاتشا چەنی کریو.

#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
کارێکی هونەری کە وێنایەکە لە ئازار و ڕەنجی هەر ڕۆژەی کۆڵبەران لە لایەن لەیلا سۆفی سووڵتانییەوە.

نووسراوی خودی هونەرمەند سەبارەت بەم کارە: «کۆڵبەری برینێکە بە جەستەی نیشتمانەوە، ئەگەر ساڕێژ نەکرێ تەنیا قەتماغە دەگرێ و لە ژێرەوە دەبێ بە نەخۆشییەکی کوشەندە.
ڕۆژانە ڕۆڵەکانمان لە ژێر ئەو ناوەوە دەکوژرێن، بەشێک لە جەستەیان لەدەست دەدەن، لەسەرمادا دەمرن.
مەرگی کۆڵبەر هێندە ئاسایی بۆتەوە تەنیا وەک هەواڵی ڕۆژانە دادەندرێ.»

#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️وتووێژی تەلەفزیۆنی کۆمەڵە لەگەڵ #سۆما_ئەمانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز سەبارەت بارودۆخی کۆڵبەران


لینکی یوتیوب:

https://youtu.be/JSi2uVSh6Jo?si=xEpOJwUdML21jWzi


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ڕووداو لەسەر بارودۆخی کۆڵبەران لە کوردستان


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
١- کۆڵبەری پێشە نییە، کۆڵبەری شێوەیەکە لە ژیانی کۆتایی پێهاتوو، شێوەیەک لە ژیانی کۆژراو و شێوەیەک لە ژیانی بەفیڕۆدراو لە دۆخێکی کۆلۆنیالیستیدایە.
٢- کۆڵبەری دیاردەیەکی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و پرسێکی مێژووییە. کۆڵبەری درێژەی شێوازەکانیتری چەوساندنەوەی نەتەوەی کوردە. کۆڵبەری بەردەوامی ژینۆساید، کیمیاباران، تێرۆر، کۆچی بەکۆمەڵ، دەربەدەری کۆمەڵآیەتی و هتدە. کۆڵبەری بەرهەمی بارودۆخێکی مێژوویی و دەرئەنجامی پرۆسێسێکی دوورودرێژ لە کۆلۆنیالیسمە.
٣- مەرگی یەک یان چەند کۆڵبەرێک، مردنی تاکەکەسێک یان "گروپێک"نییە، بەڵکو مەرگی هێدی هێدی نەتەوەیەکە. مەرگی کۆڵبەر، دەستدرێژی دڕندانەیە بۆ سەر گۆڕەپانی ژیانی میلەتی کورد. مەرگی کۆڵبەر، مەرگی هێدی هێدی کوردستانە.
۴- کەمکردنەوەی هۆکاری کوژرانی کۆڵبەر بۆ پۆلیس، سپای ئێران یا کۆماری ئیسلامی، هەڵەیەکی گەورەیە. هۆکاری کوژرانی کۆڵبەر، بونیادێک و پێکهاتەیەکی مێژوویی–سیاسییە کە هەزاران ساڵ مێژووی لە پشتەوەیە و وردە وردە بووەتە هۆکاری کوژرانی سوژەی کوردی. هۆکارەکان دەگۆڕدرێن، بەڵام پێکهاتەکان جێگرن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پتەوتر دەبنەوە.
۵- ئیدانەکردنی کۆڵبەر لەلایەن هەندێک لە کوردەکانەوە بە هەر هۆکارێک بێت، کەمکردنەوەی پرسێکی پێکهاتەیی-مێژووییە بۆ پرسێکی تاکەکەسی–بەکۆمەڵ. ئەم جۆرە کەمکردنەوەیە لە کۆتاییدا خزمەت بە گوتاری داگیرکاری دەکات.
٦- ڕێگای ڕزگاری، تەواوبوون و کۆتایی کۆڵبەری نییە. کۆڵبەری تەنیا یەک ئەڵقەیە لە زنجیرەی چەوساندنەوەیەکی مێژووییە. کۆتایی کۆڵبەری، سەرەتای جۆرێکی‌تر لە ئازار و چەوساندنەوەیە. ڕێگای ڕزگاری ئەوەیە کە ڕێڕەوی ئەو پێکهاتە مێژوویی-سیاسییە بگۆڕدریت کە ستەم و مەینەتیی میللەتی کوردی بەرهەم هێناوە.
٧- کۆڵبەری خەریکە دەبێتە ئوبژەی نمایشی "ئەویتر" و فۆرمێک لە نواندنەوەی ئایدیۆلۆژیکی چەوساوە بۆ پتەوکردنی گوتاری زاڵ! ئەمە سامناکە و بێگومان دەبێتە هۆی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەم دۆخە مێژوویی-پێکهاتەییە. نمایش، پێشەکییە بۆ دووبارە بەرهەم هێنانەوە.


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ هەڵپەرکێی #سینا_ڕەسوڵزادە، کۆڵبەرێکی گەنجی ١٩ ساڵ تەمەن، خەڵکی “نەڵاس”ی سەر بە شاری سەردەشت. کە ڕۆژی سێ شەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کوژرا.


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ "کۆڵبەر"

مەرگ
لە هەڵەمووتا
لێم ناوێستێ و کفنە ڕنووم تێدەپێچێ
لە ئارانیش
زاری تفەنگ بە جێدێڵێ و
تیژ بە کۆڵی پشتمدا تێدەپەڕێ و
لە ساماڵی ڕۆحم ڕۆدەچێ
من هەموو ڕۆژێک
لە سەردێڕی ڕۆژنامەیەکدا دەمرم
وەک کۆچی پەڕەسێلکە و پەڵەهەورێکی سووچی ئاسمان
لە چاوی کەسدا نابینرێم
مەرگ تەیمانێکە و هەموو شتێکمی گرتۆتەخۆ
لە سووچێکی ئەم جیهانەدا قەتیس ماوم
تا دەجووڵێم
دڵ و ڕۆح و قاچ و لێو و پەنجەم دەچێ لە گۆ

گەڵا گەڵا نانی ماڵم
هەڵمی ڕۆحمی لێ دێتەسەر
مردن لە چاوی زارۆکمدا دەژی
لەو ڕۆژەوەی کۆڵی ژینم بە کۆڵەوە و
بوومە کۆڵبر.


نووسینی: د. شەماڵ ئیسماعیل پوور
خوێندنەوە: ئەمیر ئیسماعیل پوور


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کۆڵبەران
#کولبرنیوز
#کۆڵبەرنیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM