کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان

🐥جووجکه🐥

جووجکەی خڕی زێڕینم
وەرە بـۆ لام بتـــبینــم

دندووک چکۆلەی جوانم
وەرە ببە میـــــــوانم

جیکە جیک و ورتــــە ورت
دێی و دەڕۆی خرتە خرت

ئاگام لێتە و بە دووت دام
چاوم لێتـــــە بەردەوام

دان و ئــاوت بۆ دێنم
هێللانەت ناشەمزێنم


شێعر: #هەتاوخورشیدی
دیزاین وئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #ئانیا_بەهادۆر

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان

🌞هەتاو خانم🌞

هەتـــاو خانم هاتە دەر
تەق تەق دەدا لە دەرگا
دەڵێ هەستە ڕۆژ هاتووە
بەتیشکی بانگم دە کــا

چاوم هێشتـــا خەواڵوون
پێم خۆشە هەرلێی بنووم
بــەڵام هەتـــاو ناهێڵێ
تیشکی دەخاتە سەر ڕووم!

سڵاو هەتاوی جوانـــــی
سپاس بۆ وەی کە هاتـــی
ڕۆژێکی خۆش ساز دەکەم
شیرین بێت کات و ساتــی

سڵاو دەکەم لە بابــم
لە دایکی وەک هەتاوم
سەرم دەکەم بە شانـە
دەشۆم دەستم و چاوم

خودایە گیان زۆر سپاس
ڕۆژێکی جوانت هێنا
سپاس ژیانــت پێ دام،
دیسان ڕۆژت هەڵێنا

شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #ئانیا_بەهادۆر


#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews