کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان

🐥جووجکه🐥

جووجکەی خڕی زێڕینم
وەرە بـۆ لام بتـــبینــم

دندووک چکۆلەی جوانم
وەرە ببە میـــــــوانم

جیکە جیک و ورتــــە ورت
دێی و دەڕۆی خرتە خرت

ئاگام لێتە و بە دووت دام
چاوم لێتـــــە بەردەوام

دان و ئــاوت بۆ دێنم
هێللانەت ناشەمزێنم


شێعر: #هەتاوخورشیدی
دیزاین وئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #ئانیا_بەهادۆر

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان

🌞هەتاو خانم🌞

هەتـــاو خانم هاتە دەر
تەق تەق دەدا لە دەرگا
دەڵێ هەستە ڕۆژ هاتووە
بەتیشکی بانگم دە کــا

چاوم هێشتـــا خەواڵوون
پێم خۆشە هەرلێی بنووم
بــەڵام هەتـــاو ناهێڵێ
تیشکی دەخاتە سەر ڕووم!

سڵاو هەتاوی جوانـــــی
سپاس بۆ وەی کە هاتـــی
ڕۆژێکی خۆش ساز دەکەم
شیرین بێت کات و ساتــی

سڵاو دەکەم لە بابــم
لە دایکی وەک هەتاوم
سەرم دەکەم بە شانـە
دەشۆم دەستم و چاوم

خودایە گیان زۆر سپاس
ڕۆژێکی جوانت هێنا
سپاس ژیانــت پێ دام،
دیسان ڕۆژت هەڵێنا

شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #ئانیا_بەهادۆر


#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان

ئاوێنە

یەکێـک لە ئاوێـنەکە دانیشتــووە
چاوی لە من بڕیوە وەک من دەکا

جووڵە دەکەم، جووڵە دەکا وەکوو من
پێــدەکـەنم، پێــدەکـەنـێ بـە قـــاقـــا

چەندە وەکوو من دەچێ، مێهرەبانە
شۆخـی دەکـا، زمانـی دەردەکێشـێ

هەڵدەپەڕم هەڵدەپەڕێ لەگەڵ من
نزیـک دەبم، نزیـکە، دێتـە پێشـێ!


شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوی: #ژینا_قەرائەتی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان


🐱پشیلە🐱

خڕ و خەپان و جوانم
میوانی خان و مانـــم

دوو چاوی شینم زیتە
سمێـــــڵم قنج و قیتە

جارجارە ڕەنگم هوولە
کلکم درێژ و لــــوولە

دەکەم میاو میـاوێ
ئەگەر بمدەنێ ئاوێ

لەش تووکن و نەرمیلە
ناوی منــــە پشیـــــــلە


شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #ڕەها_لامێع‌زادە

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
بووکی تۆم ئەمشەو ئەرێ! فەرهادی نان
بووکی باوەش ئاوەڵاتم تا بەیان

بێنە لێوت تا تەزووی تێخەم بە ماچ
بێنە دەستت بیخە دەوری سینگ و شان

باوەشم پێداکە تا تینت هەیە
بووکە بەفرینەت منم من! پاڵەوان!

ئاە من بۆ زۆری وەک تۆ بووک بووم
بووکی داوێن پیسی ئاهی سەردتان

من بە تارای سووری شیرینت بەخیل
مارەیی من گیان و گیان و گیان و گیان

پێشکەش بە کۆڵبەری منداڵ #فەرهاد_خوسرەوی

شێعر: #هەتاوخورشیدی
نیگارکێش: #پرشنگ_ئەمانی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان

🌍زەوی🌍


هەوا پاک و خـاوێـــــنـە
دیـــمەنی دڵــڕفـێــــــنـه

زەوی ماڵــــی ئێـمـەیـــه
جوانیـەکـەی بێ وێنەیە

سـەوزین ئێمـە وەک زەوی
هاوڕێ و یارین تەک زەوی

سەوزبیـــری نیشتمــانیـن
پــارێـــزەری جیـهـانیــــن


شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #ژینا_قەرائەتی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#منداڵان

"واڵە"

واڵە وردیکڵانەکێــــم
چەم ڕەشە وەشڵانەکێم
خێر ئامێنی پەی لایما
چەنی تۆ شادی ئاما
بەبەی شیرینی نازار
بخۆوە پەیمان جارجار
مەلاونوونەت ژینەکێم!
واڵەکێم، نەخشینەکێم!
بێشکەکێت ورد ورد جمنوو
شۆتت پەی ماروو زوو زوو
با گەورێ بینە و زانا
من هانانا چەمەڕا


#هەورامی
شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار وئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #هانا_قەرائەتی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Forwarded from شیلانە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
👩🏻‍🏫مامۆستا👨🏻‍🏫

کێشامەوە گوڵێ جوان
لە ناو دەشتی نیشتمان
دەوری پڕ لە پەپوولە
وەک یارانی ئەم پۆلە
گوڵیش هەر دەم بەخەندە
شادی زۆر و زەوەندە
گوڵم نییەتی هاوتا
ناوم ناوە : *مامۆستا*

#شیلانە۱۳
شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #هانا_قەرائەتی

❤️@shilaneh_art
Forwarded from شیلانە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نان

چوومە نێو ئاشپەزخانە
ئاردم لە قاپێکی کرد
ئاوم تێکرد و شێلام
بە خۆشی بۆ دایکم برد

دایکم پێکەنی و گوتی
بەهـ بەهـ لەو نانە جوانە😍
بەڵام بەفر باریوە
لەسەر تۆ و ئاشپەزخانە😭

#شیلانە۱٤
شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوەی: #ڕەها_لامێع‌زادە

💜@shilaneh_art
Forwarded from شیلانە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🦷ددان🦷

ددانــم سپـــی و جوانن
وەکوو بەفری کوێستانن

ددانـم لە نـــاو دەم دا
وەک مروارین لە دەریا

بۆ وەی خاوێن بن و جوان
بیـــــپارێزم لە فەوتــــان

شیرینی زۆر کــــەم دەخۆم
بە فڵـچەی ددان* دەیشــۆم

هیچ بە ددان ناشکێنم
بـەنـی* پـێ ناقـرتــــێنم

زۆر باش ئاگام لێیانە
چونکە کارم پێیـــانە

ددان دیاری خودایە
پـاراستــنی ڕەوایــە

*فڵچەی ددان:مسواک
*بەن: نخ

#شیلانە۱٦
شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوە: #ئاریاس_بەهادۆر

💜@shilaneh_art
Forwarded from شیلانە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📱تەبلێت📱

دایکم سـەری داگـرتبـوو
سەر تەبلێتەکەی دیسان

هۆشی نە لە من مـابــوو
نە چێشت و غـەزا لێنان

دووکەڵ هەموو ماڵی گرت
هاواری دەکرد :" هــەی ڕۆ"

دیتم کە غەزا و دووکەڵ
چووبـوونە حـەوا ئەمڕۆ

چــاوی لـە مـن و دایــکم
داگـرتبــوو هێـلــکەوڕۆن

بێ ئەو هەموو شت خۆشە
بێ تـەبلێتـی تـاڵ و مـــۆن

#شیلانە۱۷
شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوە: #هانا_قەرائەتی

💜@shilaneh_art
Forwarded from شیلانە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاتژمێر

تـــک تـــک کاتـژمێــــــرە
ساعەت چەندە بژمێـــرە
تک تک ئەو دەنگە دەنگە
پێـــمان دەڵــــێ درەنــگە
زووبــە ڕاکــە کــاتی تــۆ
حەیفــە مەیـدە بە فیـڕۆ


#شیلانە۱٨
شێعر: #هەتاو_خورشیدی
نیگار و ئەنیمەیت: #پرشنگ_ئەمانی
خوێندنەوە: #ژینا_قەرائەتی

💜@shilaneh_art