کولبرنیوز | Kolbarnews
4.95K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەرگی_کۆڵبەر

دەنگ: #کەریم_ئەحمەدی
شێعر: #جەماڵ_مەیوانی_هەڵبەست
میکس و مۆنتاژ: #کۆڵبەر_نیوز

پێشکەش کراوە بە یادی ئازیزی دوو کۆڵبەری منداڵ #ئازاد و #فەرهاد خوسرەوی کە لە پێناو نان گیانیان بەختکرد.

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
بووکی تۆم ئەمشەو ئەرێ! فەرهادی نان
بووکی باوەش ئاوەڵاتم تا بەیان

بێنە لێوت تا تەزووی تێخەم بە ماچ
بێنە دەستت بیخە دەوری سینگ و شان

باوەشم پێداکە تا تینت هەیە
بووکە بەفرینەت منم من! پاڵەوان!

ئاە من بۆ زۆری وەک تۆ بووک بووم
بووکی داوێن پیسی ئاهی سەردتان

من بە تارای سووری شیرینت بەخیل
مارەیی من گیان و گیان و گیان و گیان

پێشکەش بە کۆڵبەری منداڵ #فەرهاد_خوسرەوی

شێعر: #هەتاوخورشیدی
نیگارکێش: #پرشنگ_ئەمانی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ بست بە بستی ئەم وڵاتە پڕە لە چیرۆکی نیوەناچڵ. پڕە لە تراژیدیای نەنووسراوە، پڕە لە ئاواتی وەدی نەهاتوو. ئەم وڵاتە وەک بڵێی خاک و ئاو و هەوا و ئاسمان و زەوییان بە تان و پۆی ڕەنج تەنیبێت. وەک بڵێی لە هەر تانێکیدا حەکایەتی برینێکی ساڕێژ نەبوو بێت کە بە خوێنی قوربانییەکی ڕەنگین بووە. لەم وڵاتەدا هێندەی "لوتکەی بەرزی گەردن کەشی"، هێندەی "دۆڵی کپ و چەمی لەخوڕی"، هێندەی ئاواتە دێرین و کەونارەکانی، هێندەی خولیای سەدەکانی، هێندەی جەستەی نەحەساوە و کۆڵنەدەری پەیکەرەکانی، خەم و ئازاری لە هەناویدا هەڵگرتووە. لە وڵاتەدا وەک بڵێی شایی و شین دوانەیەکی هاولفی یەک بن کە لە ساتێکدا لەدایکبوون و تا هەنووکە هەرگیز لێک دانەبڕابێتن. وەرز لەگەڵ وەرز، بەهارە و بەهار و لەگەڵ هەر شینبوونەوە و سەرهەڵدانێکدا وێکڕا باڵا دەکەن و پەل و پۆ داوێژن. بەهار دێت و لە هەر ڕەنگێکیدا نەبووەکان و لەدەستچووەکانیش زیندوو دەکاتەوە. هیواکانیان، قاقاکانیان، ئازارەکانیان و کۆڵی ماندوویان. دێت تاکوو بیرمان بێنێتەوە ئەم بەهارە "ئازاد" و "فەرهاد"ـی کەمە. دێت تاکوو فەرامۆش نەکەین سەرمای "مستی بەستووی" فەرهاد و لاساری لەگەڵ "مایاکۆڤسکیدا" بکات و بە گاڵتەوە پێی بڵێت نەک بزماری پێڵاوەکانی تۆ کە ئەم مستانە، ئەم پەنجە لێک کڵۆم دراوانە لە سەرجەمی تراژیدییەکانی یۆنان و دێڕ بە دێڕی ڕەنجەکانی وێرتێری گۆتە دڵتەزێنترە.

#فەرهاد_خوسرەوی
#ئازاد_خوسرەوی
#منداڵانی_کۆڵبەر
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM