کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ بست بە بستی ئەم وڵاتە پڕە لە چیرۆکی نیوەناچڵ. پڕە لە تراژیدیای نەنووسراوە، پڕە لە ئاواتی وەدی نەهاتوو. ئەم وڵاتە وەک بڵێی خاک و ئاو و هەوا و ئاسمان و زەوییان بە تان و پۆی ڕەنج تەنیبێت. وەک بڵێی لە هەر تانێکیدا حەکایەتی برینێکی ساڕێژ نەبوو بێت کە بە خوێنی قوربانییەکی ڕەنگین بووە. لەم وڵاتەدا هێندەی "لوتکەی بەرزی گەردن کەشی"، هێندەی "دۆڵی کپ و چەمی لەخوڕی"، هێندەی ئاواتە دێرین و کەونارەکانی، هێندەی خولیای سەدەکانی، هێندەی جەستەی نەحەساوە و کۆڵنەدەری پەیکەرەکانی، خەم و ئازاری لە هەناویدا هەڵگرتووە. لە وڵاتەدا وەک بڵێی شایی و شین دوانەیەکی هاولفی یەک بن کە لە ساتێکدا لەدایکبوون و تا هەنووکە هەرگیز لێک دانەبڕابێتن. وەرز لەگەڵ وەرز، بەهارە و بەهار و لەگەڵ هەر شینبوونەوە و سەرهەڵدانێکدا وێکڕا باڵا دەکەن و پەل و پۆ داوێژن. بەهار دێت و لە هەر ڕەنگێکیدا نەبووەکان و لەدەستچووەکانیش زیندوو دەکاتەوە. هیواکانیان، قاقاکانیان، ئازارەکانیان و کۆڵی ماندوویان. دێت تاکوو بیرمان بێنێتەوە ئەم بەهارە "ئازاد" و "فەرهاد"ـی کەمە. دێت تاکوو فەرامۆش نەکەین سەرمای "مستی بەستووی" فەرهاد و لاساری لەگەڵ "مایاکۆڤسکیدا" بکات و بە گاڵتەوە پێی بڵێت نەک بزماری پێڵاوەکانی تۆ کە ئەم مستانە، ئەم پەنجە لێک کڵۆم دراوانە لە سەرجەمی تراژیدییەکانی یۆنان و دێڕ بە دێڕی ڕەنجەکانی وێرتێری گۆتە دڵتەزێنترە.

#فەرهاد_خوسرەوی
#ئازاد_خوسرەوی
#منداڵانی_کۆڵبەر
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM