کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
#تۆ_لە_ڕوانگەی_بەرزیەوە

تۆ بەهێزی نامری، مردن لە ئاستتا کۆیلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە، بانگەوازە، ڕێگەیە

تۆ چیای دەنگدانەوەی دەنگی کپی چەوسانەوەی
بوومەلەرزەی ڕاپەڕینی سەردەمی بووژانەوەی

تۆ چریکەی ئەو پەیامەی بۆ هەتاوی خۆری سوور
زایەڵەت باستیلی رووخاند دژ بە ئەفسانەی سنوور

تۆ وزەی بوونی تەبایی و بۆچونیەکی ی چینایەتیت
بەڵگەنامەی شایی مەرگی سیستەمی کۆیلایەتیت

تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری
وەک هەوێن بۆ شۆڕشی نوێ مەشخەڵی داهێنەری

تۆ کەسێکی بۆ مرۆڤی ئەم زەمینە وەک برای
وەک پرۆژەی بۆ هەژاران خەونی داهاتووی، چرای

تۆ ئەژیت هەر وەک ئەوانەی بێ گومانم نامرن
چونکە کوانووی وانەکانت چاوگیکی ئاگرن


شاعیر: #حەمە_عەزیز ۱۹٨٥

#بۆ_کاک_فوئاد_مستەفا_سوڵتانی

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews