#تۆ_لە_ڕوانگەی_بەرزیەوە
تۆ بەهێزی نامری، مردن لە ئاستتا کۆیلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە، بانگەوازە، ڕێگەیە
تۆ چیای دەنگدانەوەی دەنگی کپی چەوسانەوەی
بوومەلەرزەی ڕاپەڕینی سەردەمی بووژانەوەی
تۆ چریکەی ئەو پەیامەی بۆ هەتاوی خۆری سوور
زایەڵەت باستیلی رووخاند دژ بە ئەفسانەی سنوور
تۆ وزەی بوونی تەبایی و بۆچونیەکی ی چینایەتیت
بەڵگەنامەی شایی مەرگی سیستەمی کۆیلایەتیت
تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری
وەک هەوێن بۆ شۆڕشی نوێ مەشخەڵی داهێنەری
تۆ کەسێکی بۆ مرۆڤی ئەم زەمینە وەک برای
وەک پرۆژەی بۆ هەژاران خەونی داهاتووی، چرای
تۆ ئەژیت هەر وەک ئەوانەی بێ گومانم نامرن
چونکە کوانووی وانەکانت چاوگیکی ئاگرن
شاعیر: #حەمە_عەزیز ۱۹٨٥
#بۆ_کاک_فوئاد_مستەفا_سوڵتانی
#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews

ناسر رزازی[ چیت بهسر هات]
@ghamginmusic95
#چیت_بەسەر_ھات
شاعیر : #حەمە_عەزیز
دەنگ: مامۆستا #ناسر_ڕەزازی
چیت بەسەرھات بۆچی ناپرسی لە ئێش و ژانی من
ئەی گەلاوێژی گەشاوەی ڕووت لە ئاسۆی گیانی من
دێتە یادم لوتکەیێک بووی بۆ بڵندیت من ژیام
واکە ئێستا چۆڵە دەورم بۆتە دۆزەخ گیانی من
تۆ کەوا دووری ھەتا ئێستەش لە بوونت دڵنیام
دێیتەوە ھەڵدێی لە ئاسۆی خۆری چاوەڕوانی من
چاوەکەم کوێر بێ بەجارێ گەر لە یادم دەربچی
چوونکە تۆ بووی جێی سکاڵا و ھاودەمی گریانی من
#کولبر_نیوز