کولبرنیوز | Kolbarnews
4.97K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یادی 29 ساڵەی ڕنووی #دەرمـاناوێ
#شـۆڕش_ئەبووبەکری
ئەوڕۆ 29 مین ساڵیادی گیان بەخت کردووانی ڕووداوی ڕنـووی دەرماناوێ کە 21 کەسی لاو و پیر گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ لە هەوایکی بەفری یەکەم ساڵیادی کۆچی ئەو ئازیزانه بوو کە #شاخەوانانی سـەردەشت هاوڕێ لەگەڵ پۆلێک خەڵکی #دەرمـاناوێ و #دۆڵەبی و #سـەرچاوێ و بنەماڵەکانی ئەو ناوچەیە ڕۆیشتیت تا نزیک ئەو شوێنەی کارەساتەکەی لێ ڕووداوە و لە شاخی #زەنگەدۆڵ وەستاین و سەرەتا خولەکێک بێ دەنگی بۆ یادی ئەو شەهیدانە وچەن کەسێک کە خۆیان لەو ڕووداوە لەگەڵ بوون باسیان لەکارەساتەکە کرد و باسەکەیان گێڕایەوە و پاشان شاخەوانان یادی کۆچکردوانیان بەرز ڕاگرت و لە درێژەکەی بەرنامە شـەمیان هەڵکرد و پاشان بە خوێندنی سـروودی #خـۆشم_ئەوێی ووڵاتەکەم کۆتایمان بەساڵیادەکە هینا و خەڵکی گووندەکانیش زۆر بەخێرهاتنی شاخەوانیان کرد و سوپاسی بەشداربوانیان کرد
لەناوبەشدار بوان بنەماڵە و خزمانی کۆچکردوان هەبوون و هیندێ کەسیش هەبوون کە بەناوی باوکیان کرابونەوە

#شۆڕش_ئەبووبەکری #شۆڕەسوار
#دەرماناوێ #دۆڵەبی #سەرچاوێ #زەنگەدۆڵ
یەکەم ساڵیادی گیانبەختکردوانی ڕنووی #دەرماناوێ لە ساڵی 1368 هەتاوی

@kolbarnews
Forwarded from 🎼 شـۆڕەسـوار 🎤
بەختەوەرم تا ئێستا سەفەری تورکیام نەکردوە و بە هیوانیم لە داهاتوش بیکەم تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک وڵاتیش جێ بێڵم ئامادە نیم بەو خاکەدا تێپەڕ بم
#شۆڕش_ئەبووبەکری

ئێستا کە بۆمان دەرکەوت بە هونەرمەند و وەرزشوان و سیاسی و خەڵکی ئاسایی و پارلمانتار مرۆڤیان تێدانیە و زەڕەیەک لە ئینسانیەتیان تێدانیە لەسەر هەموانە بەیکۆتیان بکەین و لە هەموو ڕویەک مانیان لێ بگرین و خەباتی فەرهەنگی گرینگترینیانە ـ

کاتێ دەبینم چ لە کاتی #عەفرین و چ ئێستا بۆ #ڕۆژاوا کەسایەتیە هونەریەکانیان بە تایبەتی #ئیبراهیم _تاتلس کە من هیچکات بە کوردم نەزانیوە بەڵام نانی کوردی زۆر خواردوە و زۆر پێ نەزانە و ئەرکی هونەرمەند ئینسان بون و خزمەت بە مرۆڤایەتیە لە تەواوی جیهان نەک پشتگیری شەڕ و داگیرکاری و چەکی کۆمەڵکوژی و مناڵ کوشتن بۆیە من بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو هەڵوێستە ناهونەرمەندانە کاسیتەکانی تاتلس دەسووتێنم و ئیتر هیچکات گوێی لێ ناگرم هەرچەن لە دوای عەفرین گوێم لێ نەگرتوە تەنانەت گوێم لەو هونەرمەندە کوردانە نەگرتوە کە ڕێز لە نیشتیمانی خۆیان ناگرن

بۆیە لەسەر ئیوەیە هەڵوێستتان بێت و بایکۆتیان بکەن ئەو هونەرمەندە کورد و غەیری کوردانە هەڵوێستیان نەبوو بۆ ئەو جنایەتە بایکۆتیان بکەن ئانفاڵۆیان بکەن بەرهەمیان مەکڕن و کۆنسێرتەکانیان مەچن

هەروەها داواتان لێدەکەم لە کڕینی کەل و پەلی تورکی خۆ بپارێزن و موزیک و فیلمیان بایکۆت بکەن و ئەو کاناڵانە بسڕنەوە کە ئەو فیلمانە نیشان دەدەن

داوا لە هونەرمەندان دەکەم چیتر نەچن بۆ تورکیا بو تۆمارکردن و کلیپ کردن و لە ژەنیاری تورکیش کەڵک وەرمەگرن
و تەنانەت لە هەرکوێی دونیا دیتتانن قسەیان لەگەڵ مەکەن مانیان لێ بگرن و ڕێز لە بوونی خۆتان ونیشتیمانی خۆتان بگرن لەگەڵ دوژمنانی مرۆڤایەتی و ئەوانەکە بە خوێنی ئێمە تینون و ڕەحم بە ژن و مناڵمان ناکەن وەگو خۆیان هەڵس و کەوت بکەن و وابزانن نین
هیچ نەبێ وەک پیرەژنە جەزایریەکە کە وەڵامی سڵاوی فەرانسەویەکانی نەدایەوە کاتی وڵاتەکەیانیان داگیر کردبوو ئێوەش بایکۆتیان بکەن و ڕێز لە کوردبونی خۆتان بگرن

هیوام وایە هەمووکات ڕووناکایی بەسەرتاریکی داسەردەکەوێ و بە ئاواتم گەلی ئیمە زیاتر لە جاران یەک بگرێت و بزانین کە هەر خۆمان کەسی خۆمانین و تێکوشین بە هیوای جیران وشکە...

سەری ڕێز و حورمەت بۆ شەهیدانی ڕۆژاوا و ڕێگای ئازادی دادەنوینم و
بە هیوای ڕۆژانێکی پڕلە ئاشتی و ئازادی بۆ گەلی کورد و مناڵانی کورد و هەموو گەلانی جیهان
هیوادارم شەڕوکوشتن نەمێنێ ...

#شۆڕش_ئەبووبەکری
#شۆڕەسوار
#سەردەشت

21th october 2019

🗣🌹🗣🌹
@shoreswar
Forwarded from 🎼 شـۆڕەسـوار 🎤
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە ڕاستی مرۆڤایەتی شەرمەزارە لە ئاستی ئەو مناڵانە
لە پەنای ئێمەدا مناڵانیک هەن کە لە خراپترین بارودۆخی ژیان دا دەژین
کە تەنانەت ئاژەڵەکان لەو شوێنە ناتوانن سەربکەن
تکایە هەرکەسێک دەتوانێ یارمەتی بدەن
کە خانویەک کە بۆ ئەو مناڵانە لە میراوا دروست کراوە تەواوی بکەین و لەو پاییز و زستانە فریای ئەو مناڵانە بکەوین و ئەوانیش بچنە ناو ماڵ و خاڵی خۆیان
هەرکەس ویستی یارمەتی بدا
پەیوەندی بە ئیمە بکات
هەموومان بەرپرسیارین
#شۆڕش_ئەبووبەکری
@shorsh_abubakri
09149440636
#گۆراناوا #نەڵێن #میراوا
#سەردەشت

کاناڵ #شۆڕەسوار
@shoreswar
Forwarded from 🎼 شـۆڕەسـوار 🎤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەش بە ڕوحی #ئازاد و #فەرزاد
و هەموو کۆڵبەرانی ڕیگای نان کە لە شاخ و داخەکان کوردستان گیانیان لە دەست دەدات
بە هیوای ئازادی و یەکسانی و مافی مرۆڤ کە چیتر ئەو مێرمناڵانه مەحبور نەبن بۆ نان گیانیان بەخت بکەن
و ئەو کەسانە کە غەدر لەو خەڵکە دەکەن ڕۆژێک ئاهی ئەو دایک و بابانە گەرویان دەگرێت !
پرسە و سەرەخۆشی خۆم پێشکەشی خەڵکی کوردستان و شاری مەریوان و بە تایبەتی گۆندی #نێ و بنەماڵەی فەرزاد و فەرهاد دەکەم و هاوخەمی خۆم ڕادەگەیەنم ـ شەریکی غەمتانم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شۆڕش_ئەبووبەکری
#شۆڕەسوار
#کۆڵبەر
#نابۆکۆڵبەری
@shoreswar
Forwarded from 🎼 شـۆڕەسـوار 🎤
سەردانی ماڵی #هادی
ئەو کۆڵبەرەی بۆ #نان #گیانی دا ..
#شۆڕش_ئەبوبەکری

پاش ئەوەیکە لەگەڵ کۆڕی هونەرمەندان
بەشداری پرسەی #هادی مان کرد کە لە ڕێگای کۆڵبەری چەن هەفتە پێش گیانی لە دەست دا هەر لە دڵم دابوو سەردانی ماڵیان بکەم و تا ئەوەیکە ئەوشەو ڕێکەوت لەگەڵ چەن هاوڕێی هونەرمەندم سەردانی ماڵیان بکەین
#هادی چەن ڕۆژ پێش #فەرهاد و #ئازاد کەوتە ژێر گولە و سینگی ناسکی هەڵدڕا و گیانی بەخت کرد بۆ نان

بەڵام بە هەۆی ئەوەیکە کارەساتی وون بوونی ئازاد و فەرهاد زۆر دەنگی دایەوە و ڕسانەیی بوو هەواڵی گیان لە دەست دانی #هادی کەوتە ژێر سیبەری هەواڵی دڵتەزێنی فەرهاد و ئازاد ,,,!

هەرچەن فەرقێکی نیە هەمووی دەردێکە و مناڵانی وڵاتی ئێمە بە جێگای بیر لە ئاوات و ئارەزووکانیان دەڕۆنە ڕێگای سەخت و ئەستەمی #کۆڵبەری دیاردەیکی قیزەون کە مێژووی مرۆڤایەتی لە بەرابەری دا شەرمسارە
گەنج و لاوانی ووڵاتمان دەبێ بارێک کە بۆ ئەو نیە بیخاتە سەر پشتی و مەترسیترین ڕێگاکان لە سەرما و گەرما ببڕێ بۆ ئەوەیکە نانێک بۆ ماڵ و پارەیەک بۆ گیرفان بە دەست بێنن !!

#هادی کوڕی بنەماڵەیکی کە تاڵ و سوێری ژیانیان چێشتبوو براگەورەی سێ خوشک و برایکی چوکتر لەخۆی بوو و ژانی هەڵوەدایی و دابڕانی دایک و بابی چێشتبوو و ئەوەی ناخۆش بوو لە ژیان دیتبووی و کاتێ کە هەر مێر مناڵ بوو باوکی گیانی لە دەست دەدا و دەکەوێتە کار کردن و دوکان و ...
کەسیش پارەیەکی وای ناداتێ
و زۆر کار تاقی دەکاتەوە و تەنانەت ڕوو لە شاری تەورێز دەکات بۆ کار کردن بەڵام لە هەموو لا کوڵاوی لەسەر دەنێن و هیچی گیر ناکەوێ و ئەوجار هادی سەرەڕۆ دەبێت و شەوان درەنگ دەچێتەوە ماڵ و زۆر جوابی دایکیشی ناداتەوە و کەسێکی دڵسۆزیشی نابێت دەستی بگرێت وپاشان ڕوو لە کۆڵبەری دەکات و هەوای کوێستان و سەرما و شاخ و داخ دەکات
و لە ڕێگا بە هاوڕییانی دەڵێت من ناگەڕێمەوە و دەکوژرێم و دەکەونە بەر تەقە و هەر کەس بە لایەک دا هەڵدێت و سینگی هادی دەکەوێتە ئامانجی گولە و سینگ و بەرۆکی دەدڕێت و بە برینداری لە ژێر سەرمای شاخان گیانی لە دەست دەدا

#دایکی بە هادی دەڵێ مەچۆ بەڵام هادی دەڵێ دوسێ جار دەچم کەمێک لیباس و شت بۆخۆم دەکڕم !
بەڵام داخەکەم هادی ناگەڕێتەوە و تەرمەکەی دەبەنە بەر مزگەوتی گووندی #بێتوش و پیاوێک بە پیاوەتی دەیباتەوە و تەحویلی بنەماڵەکەی دەدەنەوهو تەنیا ئومێدی دایکێک و سێ خوشک و برای مناڵ لە دەست دەچێ
دایکی هادی ووتی هیچ داهاتێکیان نیە و سێ مانگە بە یارمەتی ماڵی باوکی چونە ناو خانوی خۆیان و پێشتر هەر لە خانوی کرێ و .. دابوون
ژنێکی زۆڕ ئارام و هێدی و ڕێک و پێک و بوو و لەگەڵ نەخۆشیش هاودەم مناڵەکانیشی زۆر ژیر و عاقڵ و قسە خۆش و زرینگ بوون و منیشیان ناسیەوە بەرنامەیکی منیان لە تەلەفزیۆن تۆمار کردبوو
تاوێک و سات و کاتێکی خۆشمان لەگەڵ تێپەڕ کردن و بەسەرمان کردنەوە ...

هیوادارم هیچ دایکێک جەرگی نەسووتێ و چیتر مناڵ و لاوەکانمان بۆ نان نەکەونە ڕیگای کۆڵبەری و ئێمەش تا لە ژیان دا دەتوانین کارێک بۆ دەر و جیران و هاوشاریەکانمان بکەین !
نابۆکۆڵبەری
من چیتر کۆڵبەری ناکەم
کۆڵبەری تێکشکانی کەرامەتی ئینسانە

#شۆڕش_ئەبووبەکری
#شۆڕەسوار
#ڕەبەت ماڵی #هادی
یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی 2020

پیامی برای سربازی که شلیک کرد یا میکند !
اگر میدانستی سینه ای که شکافتی سرپرست یک خانواده پنج نفری مادری مریض و چند خواهر و برادر کوچکتر از خود بود که آمده بود نانی برای سفره اشان و توشه ای برای خود ببرد انگشت ماشه ات را میشکستی و شلیک نمیکردی
اینبار اما اگر شلیک کردی ابتدا به مادرت و خواهروبرادرات فکر کن و یک لحظه تصور کن که دیگر برنمیگردی و بار دیگر آغوش گرم مادرت را نمیفشری
سپس اگر توانستی شلیک کن
چون دیگر بویی از انسانیت نبردی
راستی اکنون شبها چگونە میخوابی !?

نه برای کولبری
نه برای کشتن کولبران
نه برای کشتن انسانیت

10 دیماه 1398
سردشت ربط
شورش ابوبکری
1/1/2020 اولین روز سال نو میلادی
سال نوتان مبارک
اما میدانید سال نو بسیاری
تنها غم است و اندوه است و نامیدی!!

@shoreswar