کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
"خه‌نده‌ى ئه‌تۆ"

نووسينى: پابلو نرودا

و: #لاوێن_ئه‌مانی

نان براوم كه‌، گه‌ر ده‌تهه‌وێ
ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ڵمژینی هه‌واش بێ مافم که‌، به‌ڵام
نا، له‌ خه‌نده‌کانت بێ به‌ریم مه‌که‌۰

له‌ جوانی سووره‌ گوڵ بێبه‌شم مه‌که‌،
له‌و سوێسنه‌یه‌ی که‌ ده‌یچێنیت،
یان ئه‌و ئاوه‌ی له‌ ناکاوێک
له‌ شادی تۆدا سه‌ر ڕێژ ده‌کات
و ئه‌و شه‌پۆله‌ زیوینه‌ به‌ پڕتاوه‌ی
که‌ له‌ تۆدا له‌ دایک ده‌بێت۰

له‌ شه‌ڕێکی قورس دێمه‌وه‌
به‌ چاوانى ماندوو و شه‌که‌ت
که‌ دنیایان به‌دی کردووه‌
به‌ بێ هیچ گۆڕانکاريه‌ك،
به‌ڵام کاتێ خه‌نده‌ى لێوت، ده‌فرێ و باڵ لێکده‌دا
و به‌ده‌م فڕینه‌وه‌ له‌ پانتایی ئاسمان دا بۆم ده‌گه‌ڕێت
ته‌واوی ده‌رگاکانی ژیانم
به‌ ڕوودا ده‌کاته‌وه‌۰

ئازیزه‌که‌م، خه‌نده‌کانت
له‌ تاریکه‌سه‌لاتترین ساته‌کاندا ده‌پشکوێت
بۆیه‌ گه‌ر هاتوو ڕۆژێک بینیت
که‌ سه‌نگفه‌ڕشی شه‌قامه‌کان به‌ خوێنی من سوور هه‌ڵگه‌ڕا،
بزه‌ت بێتێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ی ئه‌تۆ
بۆ ده‌سته‌کانم
شمشێرێکى به‌ بڕشته‌.

خه‌نده‌کانت، له‌ پاییز دا
له‌ که‌نار ده‌ریا
شه‌پۆلی که‌فچه‌رێنی ده‌بێ هه‌ڵکا
به‌هارانیش، خۆشه‌ویستم
خه‌نده‌کانی تۆم ده‌وێت
وه‌ک ئه‌و گوڵه‌ی که‌ چاوه‌ڕوانی بووم،
گوڵی شین،گوڵی سوور،
چه‌شنی وڵاته‌که‌م که‌ منی ده‌وێت۰

پێبکه‌نه‌ به‌ ڕووی شه‌ودا
به‌ ڕووی ڕۆژ و به‌ ڕووی مانگدا،
به‌ ڕووی شه‌قامه‌ پێچاوپێچه‌کانی دوورگه‌که‌دا، به‌ ڕووی ئه‌م منداڵه‌ شه‌رمنه‌ی
که‌ تۆی خۆش ده‌وێت،
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که‌ چاو هه‌ڵدێنم و لێکی ده‌نێم،
ئه‌و کاته‌ی پێیه‌کانم به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆن و جارێکی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌،
له‌ نان و هه‌وا،
له‌ ڕووناکی و به‌هار
بێبه‌شم که‌
به‌ڵام نا، له‌ خه‌نده‌کانت هه‌رگیز،
تا چاوانم به‌ ڕووی ژیاندا لێک نه‌نێم۰

#کۆڵبەر‌_نیوز
@kolbarnews
کولبرنیوز | Kolbarnews
Photo
جەستەی به پانتایی شەقامەکەدا ڕژاوە! جەستە چۆن ئەڕژێ؟ نازانم، بەڵام ڕژاوە، بڵاو بووەتەوە! لە شێوە و فۆڕم کەوتووە. لە کاسەسەرییەوە، خوێن و دووکەڵ وێکڕا دەپژێن! باوەڕ بە چاوەکانت ناکەی. خوێن، دووکەڵ، لە کاسەسەردا؟ کاتێک خوێنەکە بەرەوخوار ئەدەڵێ و شەقامەکە سوور و دواتر ڕەش دائەگەڕێت و دووکەڵەکەش بەرەوسەر ئەچێت و دیار نامێنێ و وون ئەبێ وەک ئەوەی هەر نەبووبێ، بیرت ئەکەوێتەوە لە کیمیادا ئەمەت خوێندبوو، یاسای دۆخ، شلە، گاز، قەبارە! بەڵام چەندی ئەکەی بیرت نایا لە کوێدا، لە کوێی کتێبە هەزار لاپەڕەیی بیۆلۆجییەکەی ناو ڕەفەکەت دا نووسراوە کە چۆن ئەکرێ دووکەڵ و خوێن پێکەوە لە کاسەسەردا جێ بگرن!...

دێیە خوارتر، پەنجە بەسەر سکرینی مۆبایلەکەدا ئەخشێنی، ئەخزێنی و هەرجارە و چەند سانتیمێک دێیە خوارتر و کەچی هەزاران کیلۆمەتر لە ژێر پەنجەتدا ئەملاولا ئەکەن. پەنجەت ئەچێتە سەر وێنەیەکی بازنەیی بچووکی لای چەپی سکرینەکە، خوورپەیەک و... دائەچڵەکێی لەپڕ. "محەممەدە" و هاوار ئەکا، بەپەلە پەنجەت لائەدەی، هەست ئەکەی پەنجەت خستۆتە سەر برینەکانی و ئەکولێنەوە.. لەو بازنە بچووکەشدا برینەکانی دیارن کە سوور ئەکەنەوە و قووڵایی قوڕگی ڕەش. ڕەش هێندەی هاوارەکەی، ڕەشێکی قیری هێندەی ئازارەکەی، ڕەشێک چڵکن، خەست، قێزەون و نەگریس هێندەی مێژوو. جەستەت گڕ ئەگرێ، سەرپەنجەت تەزی پێدا دێت، یەک بە یەکی خانەکانی لەشت ئەکەونە جووڵە، گەرم دادێن، هەڵدەقڕچێن و... تۆ هێشتاکەش هەر بیر لەوە دەکەیەوە چۆن دەکرێ دووکەڵ و خوێن پێکەوە لە مێشکەوە بەرەودەر بپژێن!
چەند سانتیمێک خوارتر چاوەکانی "چیچەک" ئەبینیت. ئارام، هێور، بێدەنگ و ئەبڵەق! چەند بوونەوەر دەورەیان داوە، بە جەستە ئاشنان، فۆڕمیان زۆر لەو جەستە شێواوەی بەسەر شەقامەکەدا ڕژابوو و دووکەڵ و خوێن لە کاسەسەرییەوە فیچقەی ئەکرد، ئاشناتر ئەنوێنێ! لێ نایانناسی، نامۆن، سامناکن، یەکجار سامناک، پێکەنینیان، ددانەکانیان، نیگایان، فیگەریان... لە هەموو شتێک ئەچێت جگە لە مرۆڤ و کەچی ئاشناشن! ... محەممەد هێشتاش هاوار ئەکا، ئەو لە جیاتی چیچەک و لە باتی خوێن و دووکەڵ و کاسەسەریش، هاوار ئەکات... چیچەک بەڵام هەروا بێدەنگە. ئەم هێورییە ئاسایی نییە، وەک بڵێی دڵی لە کۆبانی بێت، وەک بڵێی هەروا کە ئەبڵەق ماوە، گاڵتەی بەو بوونەوەرە سەیرانە بێت کە دەوریان تەنیوە، و بیر لەو شەوە ئەکاتەوە کە هەمووان پێیان وا بوو کۆبانی ئەکەوێت و... نەکەوت! ئەرێ، ئەم بوونەوەرانە بۆ چیچەک ئاشنان!

محەمەد لە هاوار نەکەوتووە، دووکەڵ و خوێن هەروا لە کاسەسەرەوە بەرەودەر هاژە دەکەن و چیچەک ماتە، ئەبڵەق و وڕماو!... وە تۆ، تۆ یەک بە یەکی خانەکانی لەشت، ئەکوڵێن، ئەتوێنەوە، ئەبن بە هەڵم و حەزئەکەی لە جیاتی چیچەک و محەممەد و کاسەسەریش و هەرچی ڕەق و شلە و گازە، چی بوونە لە ناختدا بیهێنیەوە بەسەر ئەم دنیایەدا، بڕشێیتەوە بەسەر هەرچی شەڕ و پۆلیس و دەوڵەت و چەک و سنوور و مافی مرۆڤی درۆیین و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ڕووسیا و تورکیا و ئێران و عێراق و ترامپ و پووتین و یەکێتی ئەورووپا و دیپلۆماسی و پەیماننامە و مێدیا و تی ڤی و وشە و پیتی سووک و پووچی پشت میکرۆفۆنەکان و سەر بەیاننامەکان و چی جەستەی نائاشنا و هەرچی نامرۆڤ و سەرتاپای قامەت و باڵای قرێژی مێژوو و... هێندە خۆت بەتاڵ بکەیتەوە کە جگە لە توێژاڵێک لە پێست، هیچ لە ناختا نەمێنێتەوە!

#لاوێن_ئەمانی

#کۆڵبەرنیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
"ملەی تەتە" ئێوەی بۆچی بوو وا گلی دانەوە؟ ئێوە کە جەستەی داتەکاوتان ڕەنگی نانە لە مشتێک خوێندا!
خۆ "عەزیم ئەحمەدی" هێشتاکەش کێوەکانی هەورامانی سوور سوور لە ئامێز گرتووە، ئەو هێشتاش سەری لە لاشانی تاشەبەردەکانی "شووشمە" نەترازاندووە، لە جێی ئێوە لەوێ ماوە و خوێن بە بینی خۆڵ دا دەکات کە لە ڕەنگی خۆی و لە هی نان و لە هی ئێوەش زەردەڵ ترە! گەرمی قوڕقوشمی ناو سینگی هێشتاش هەر وا ئەسووتێنێت، درز و کەلێنی ناو سینگی هێشتاش هەر خوێن دەدەڵێنێ، سوور سوور ئاگر دەپژێنێ و ساڵێک زیاترە لە ڕێدایە و تاکو ئێستا کێو و گوند و چی سنوری "کانی زەرد" و "کێلێ" و "دۆڵە بی" و "کانی خودا" و "سوورە گوژ" و "سەیف" و " سیارک"ە ... لە خوێنی خۆی تێراو کردووە! گەرمی و گەشی خوێنەکەی، سارد و سەرما و سپێتی کام ڕنووەبەفرە لە هەموویان سامناکترەی تاراندووە، داوێنی سڕبوو و تەزیوی کام تاقە کێو گەردەن کەشەی سووتاندووە. ئیتر پێم ناڵێن "ملەی تەتە" ئێوەی بۆچی گل دایەوە؟
خۆ "کانی زەرد" هێشتاکەش لە شەرمەزاری ئەو مینەی قاچێکی "دانیال عەزیزپوور"ی گل دایەوە، ڕەش دەکاتەوە. ئەو کە دەمێکە چۆڕاوی خوێنی "مەنسوور گرژە" بە کۆرپە لەدایک نەبووەکەی قەرزدارە! ئەدی "ملەی تەتە" چۆن وێرای ئێوە گل بداتەوە؟!
ئازاد، عەزیز، ئەفشار، هیوا، ئاکام، عثمان، محەممەد، ئیدریس، تاهیر، سادق و ... بەس نەبوون؟ "ملەی تەتە" ئێوەی بۆچی بوو وا گلی دانەوە؟ ئێوە کە جەستەی داتەکاوتان ڕەنگی هیوایە لە مشتێک خوێندا! ئێوە کە لە هەر لۆچێکی ڕووخسارتان دا وا هەر کامی سەدەیەک لە خۆتان بەتەمەنترە، کێوە، لوتکەیە، ڕێگایە کە ژێر پێنراوە و چۆکی داداوە.
ئێوە کە بە تەنهایی ناباوترین دەستەواژەی سەردەم بە کۆڵ دەکێشن: کۆڵبەر"!! ئێوە کە زیادە گۆشتی مێژوون، پەراوێزی لە بیرکراوی ژینن، سیزیفن بە توانی بێکۆتا! ئێوە کە شەڕکەری نانن بە بێ فیشەک، بە کۆڵی مەینەت بە کۆڵەوە. "ملەی تەتە" ئێوەی گل دایەوە کە چی بسەلمێنێ. چیتر ماوە بۆ سەلماندن؟ ئێستا کێ هەیە لە نرخی نان تێنەگات؟ کێیە نەزانێ شریخەی ئەو فیشەکەی دێت و جەستەی ماندووت دەپێکێ لە برسیێتی سامناکتر نییە. کێ هەیە نەزانێ کە لەم شەڕە هەر ڕۆژەیەدا گەر بەخت یاوەرت بێ و لە شاخ و کێو دۆل و زەنوێر و درێژی ڕێگا و گاشەبەردەکان و سەرەولێژی و بەرزاییەکان و باوبۆران و تەڕی و تووشی ڕێگا و بەربوونەوە و قورسایی ڕنووە بەفرەکان و کورت هێنانی هەناسە ڕزگارتان بێت، ڕزگار بوون لەو فیشەکانەی لە بۆسەدان و کۆڵی نانتانی نیشانە گرتووە، زۆر ئاستەمە. ئیتر "ملەی تەتە" ئێوەی گل داوە کە چی بسەلمێنێ. ئێوە کە جەستەی داتەکاوتان چۆنێتی ژینە لە مشتێک خوێندا!
خوێن کە بەربینگی نانی گرت، ئیترنە لووتکە دڵ دەبزوێنێ و نە سپێتی بەفر ڕەشایی مەرگ دادەپۆشێ. لە بەرزترین لووتکەی جیهانیشەوە کە بڕوانی کڵاوڕۆژنەیەک بەرەو سبەی بەدی ناکەی، ئەو کاتەی ڕنووە بەفری ڕەش بەسەرتاندا!... نا، بەسەرماندا، بەسەر مرۆڤ، بەسر مێژوو دا هەرەس دێنێ. کە ئیتر هیچ شتێک مانای نامێنێ تەنانەت خۆریش کە کەس نازانێ لە کوێ بوو ئەو کاتەی سەرپەنجەکانتان سڕ دەبوو، دەتەزی، هەناسەتان دەیبەست، جەستەتەتان ڕەق دەبوو، گڕمۆڵە دەبوو... لە کوێ بوو ئەو کاتەی سەرما دەستی لە بەربینگی نابوو، بۆ تیشکی نەهاویشت و بۆ نەدرەوشایەوە بۆ نەپرینگایەوە و نەرزیکایەوە و نەکولایەوە و نەسووتا و ڕەش دانەگەڕا و نەیسووتاند سەرتاپای ئەم مێژووە ئاوەژووە!
خوێن دەمێکە بەربینگی نانی گرتووە! "ملەی تەتە" ئێوەی بۆچی گل دایەوە؟ ئێوە کە جەستەی داتەکاوتان ڕەنگی نانە لە مشتێک خوێندا!

#لاوێن_ئەمانی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Forwarded from اتچ بات
💢کارگەیەک بە بێ‌ خاوەنکار

ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کرێکاران لە ئەرژەنتین

#لاوێن_ئەمانی

ئەم نووسراوەیە بابەتێکە کە ماریا تریگۆنا ساڵی ٢٠٠٨ لە کتێبی "یۆتۆپیای ڕاستین: جڤاکی بەشداریکەرانەی سەدەی ٢١"دا بڵاوی کردووەتەوە. تریگۆنای ئەرژەنتینی نووسەر، فیلمساز، دەرهێنەری ڕادیۆ و وەرگێڕە و لە ماوەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا بە زۆری سەرنجی خستووەتە سەر خەباتە کرێکارییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و مافخوازانەکانی ئامریکای لاتین.
ئەم بابەتە دەپەرژێتە سەر ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کرێکارانی کارگەیەک لە ئەرژەنتین کە بە زانۆن یاخود فاسین‌پەت ناسراوە. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠١دا ئەرژەنتین تووشی قەیرانێکی ئابووری یەکجار دژوار هات بە هۆی گەندەڵی دارایی و بردنەدەرەوەی سەرمایەی وڵات و لە ئەنجامدا داڕمانی ئابووری و داخرانی سەدان کارگە و بێکاربوونی ملیۆنان کرێکاری ئەرژەنتینی لێکەوتەوە؛ کرێکارانی کارگەی زانۆن دەستیان گرت بەسەر کارگەکەیاندا کە داخرابوو و هەوڵیان دا بە شێوەیەکی هەرەوەزی و بە بێ بوونی هیچ خاوەنکارێک بەڕێوەی بەرن. تریگۆنا بە وردی باس لە کێشمەکێشە یاساییەکانی بەردەم ئەم کرێکارانە دەکات کە چۆن بەسەریدا زاڵ بوون و لەکۆتاییدا توانییان بەدیلێکی نوێ لە بەرانبەر مۆدیلی سەرمایەدارانەی زاڵ بخەنە ڕوو کە نەک تەنیا شێوازی بەڕێوەبردن بەڵکوو هەموو بوارە کۆمەڵایەتی و کلتووری و ڕەگەزییەکانی گرتووەتەوە.
فاسین‌پەت یاخود کارگەی بێ خاوەنکار، نەک تەنیا یەک کارگە بەڵکوو بزووتنەوەیەکە کە لە یەک سەدەی ڕابردووەوە لە ئەرژەنتین دەستی پێکردووە و تا ئێستاکە بە سەدان کارگە و ناوەندیی کاری و هۆتێل و قوتابخانە و نەخۆشخانە و... گرتووەتە کە ڕاستەوخۆ لە لایەن خودی کرێکارانەوە بەڕێوە دەبرێن. بزووتنەوەیەک کە شایانی ئاوڕلێدانەوەی جدی، لێوە فێربوون و پەرەپێدانە و بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە بەدیهێنانی نەزمێکی تری ئابووری لەبەرامبەر سیستەمی زاڵی ئێستا لە جیهاندا کارێکی مەحاڵ نییە و هەر ئێستاکەش بوونی هەیە.

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@Kolbarnews
کولبرنیوز | Kolbarnews
Photo
مردن نزیکە!
هێندە نزیک کە پێویست نەکات درێژی و پانی سنوورەکانی بۆ ببەزێنی تا بگەیتە ئیجە و مانش. نزیکتر لەوەی چەک بکەیتە شان و بەرۆکت بکەیتە قەڵغان بۆ فیشەکی دوژمن. بگرە نزیکتریش لە هەژاری. مردن نزیکە و شێرکۆش بە دەیان قەسیدەی تری بنووسیبایە کە خێراکە، خێراکە، خێراکە! تۆ هەر پێی ناگەیت و دواجار مردن دەگات.
مردن نزیکە و مەوداکەی، مەودای نێوان نەوت و چەخماخ و جەستەی شنیارە، مەودای نێوان خەنجەر و ملی مۆنای حەڤدە ساڵان، مەودای نێوان پەنجە و پەلەپیتکەی چەک و دوا هەناسەکانی ماریا. مەودای نێوان ئێمە و گۆڕستانی سەیوان!
مردن نزیکە و تۆ هەر ڕۆژ لە بیلبیلەی نزیکترین ڕوخسارەکانی دەورتدا دەیبینی، لە تەواوی ئەو زارانەدا کە دەبێ و نابێ‌کان کاوێژ دەکەنەوە، لە قەفی سمێڵ و لە مێزەری ئایین و لە لۆچی پارە و سەرمایە و لە چوارچێوەی پیرۆزی بنەماڵە و خێڵ و کۆمەڵگادا...
مردن نزیکە، نزیکتر لە خودی خۆی، کاتێک سێبەری شوومی بە ژن‌بوونتەوە دووراوە، کە هەر ڕۆژ تەنگت پێ هەڵدەچنێ و دنیاکەت بچووک دەکاتەوە و دەست لە قوڕگت دەنێ و هێڵت بۆ دەکێشێ و تەواوی ژیانت، بوونت، ژن بوون و مرۆڤ بوونت لێ دەستێنێتەوە.

مردن نزیکتریشە!
لە فیشەکی کەڵەپیاو و قارەمانی شاخیش نزیکتر کە یەکەمین پڕۆژە نیشتمانییەکەی لیستی تیرۆری ژنان بوو. لەناو درووشمی پڕ باق و بریق و درۆی ناو گیرفانی چالاکیی ژنانی چاولەدەستی حیزب و دەوڵەت، لە پیرۆزیی ئاڵا و لە مێژووی پڕ شانازی ڕەنگکراو بە ڕۆمانتیسیزمی قارەمانانەی پیاوانەتاندا، لەناو قاقا و گاڵتەجاڕە قێزەونەکانتاندا، تەنانەت لە بێدەنگیتاندا بەرامبەر ئەم مردنانە...مردنێک سێرەی گرتووە.
مردن نزیکە و ماریاکان ئەوەیان دەزانی و کۆڵیان نەدا، کۆڵ نادەن!

هەشتی مارس نزیکە و ئەم شەڕە بەردەوام...

#لاوێن_ئەمانی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
بەڵگەفیلمی ''داگیر کردن''

لە دەرهێنانی: #ئاڤی_لویس و نووسینی #نائۆمی_کلاین
ژێرنووس و وەرگێڕان بۆ کوردی:
#لاوێن_ئەمانی

بیست ساڵ زیاتر لە ئەزموونی کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی کارگەی سیرامیکی زانۆن لە وڵاتی ئەرژەنتین لە لایەن کرێکارانەوە تێدەپەڕێ و لە جیهانێکدا کە لە ژێر قوورسایی سەرمایەداریدا بڕستی لێ بڕاوە، کارگەی زانۆن هەر وا درێژە بە خۆڕاگری خۆی دەدات و بووە بە ئاسۆیەکی گەشاوە بۆ چینی کرێکار و بزووتنەوەی کرێکاری لە هەموو جیهاندا.

بەڵگەفیلمی "داگیرکردن" چیرۆکی خەباتی کۆمەڵێک کرێکارە کە لە بەستێنی دراماتیکی هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازی سەرکۆماری لە ئەرژەنتین کە تێیدا کارلۆس مێنێم، واتە پلانداڕێژەری هەرەسی ئابووری ئەرژەنتین لە پلەی یەکەمدایە، لە هەوڵی پاراستن و هێشتنەوەی کارگەکانیاندان. لایەنگر و هاوپەیمانەکانی مێنێم، کە زۆربەیان ئەو خاوەن کارگانەی پێشوون کە لە لایەن کرێکارانەوە و لە دوای داڕمانی ئابووری ساڵی ٢٠٠١ و داخرانی کارگەکان، خستبوویانە ژێر کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبەری خۆیانەوە، خەون بە سەرکەوتنی مێنێم و ئەستاندنەوەی ئەو کارگانە لە کرێکارەکان دەبینن.

ئەم کرێکارانە بە باوەڕ، پێداگری و یەکێتی خۆیان لە هەمبەر کۆمەڵێک دەسەڵاتدار، خاوەن بانک و دەسەڵاتێکی یاسایی دەوڵەتیدا وەستاونەتەوە کە ئەم کارگانە تەنیا وەک کۆمەڵێک ئاسنەواڵەی بێ نرخ دەبینن.

بەڵگە فیلمی "داگیرکردن"، لە دەرهێنانی ئاڤی لویس و نووسینی نائۆمی کلاین، تێکەڵەیەکە لە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەم کرێکارانە و بنەماڵەکانیان، چیرۆکی خەباتی ئەوان لە پێناو کار و شکۆی ئینسانیان لە لایەکەوە و قسە و بۆچوونی خاوەن کارگەکان، سیاسەتمەداران، دادوەرەکان و هەڵسەنگاندنی ڕەوتیی سیاسەتە گشتییەکانی بەجیهانی بوون لە لایەکی ترەوە. بەرهەمەکە لە کۆتاییدا فیلمێکی سەرنجڕاکێشی سیاسییە کە ڕووبەڕوو بوونەوەی کرێکارانی ئاسایی لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و هێزە دەسەڵاتدارە جیهانییەکاندا سەرەڕای تەواوی ئەو ئاستەنگ و گوشارانەی لەسەر ڕێیانە نیشان دەدات و دڵەڕاوکێیەک لە زەینی بینەردا دەهێڵێتەوە کە ئاخۆ ئەم خۆڕاگرییە چەندی تر دەتوانێ درێژەی هەبێت و زیاتر پەرە بستێنێ؟!


دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە فیلمەکە ببینن:

https://youtu.be/q-m2BxutdPQ
▪️ هەر بەڕاستی تێر ئاگای لە برسی نییە!

#ستوونی_ئازاد
#لاوێن_ئەمانی

تێناگەم ئەم ڕوانگە چەوتە چییە کە بۆ نموونە کۆڵبەر و کۆڵبەری پێ سووکایەتی بوو و دەیوت مرۆڤ لە پێناوی سەر دەمرێ نەک سک و بەو بیانووە سووکایەتی دنیایان بە کۆڵبەر دەکرد! یان بزووتنەوەی مامۆستایانیان لۆمە دەکرد لەبەر ئەوەی یەکێک لە داواکارییەکانیان داخوازی ئابووری و حەقدەست بوو و دەیانوت کەی داخوازی ئابووری پرسی ئێمەیە، وەک بڵێی کوردستان وەک کۆمەڵگا سەرەتاییەکان بە سیستەمی دان و ستانی کاڵا بە کاڵا بەڕیوە دەبرێت وا پارە و ئابووری پرسی ئەو نییە! تەنانەت باشووریشیان لەسەر ئەوەی خەڵک داوای مووچە و دەرماڵەی خوێندکاری و بژیوییان دەکرد، سەرکۆنە دەکرد!

درێژەی بابەت...


https://bit.ly/38lpXHH
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سەمای_ئازادی

گۆرانیبێژ: #لاوێن
شاعیر: #شێرکۆ_بێکەس

پێشکەشە بە شۆڕشگێڕان و ڕێبەرانی شۆڕشی ژینا لە شەقامەکانی کوردستان

#مهسا_امینی
#ژینا_امینی
#اعتراضات_سراسری
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ وتەکانی هاوڕێ #لاوێن_ئەمانی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری "کۆڵبەرنیوز" لە هەمایشی پشتگیری لە مەنشووری ڕێکخراوە سینفی و مەدەنییە سەربەخۆکان لە ئێران

کۆڵن-ئاڵمان


#ژینا_امینی #انقلاب_ژینا #منشور_مطالبات_حداقلی_تشکل‌های_صنفی_و_مدنی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشداری هاوڕێ #لاوێن_ئەمانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەر نیوز لە بەرنامەی تایبەتی کۆمەڵە تیڤی سەبارەت بە بارودۆخی کۆڵبەران لە ساڵی تازەدا.

لینکی یوتیوب:

https://youtu.be/q0RFhzguNLQ

#ژینا_امینی
#کولبر_نیوز
#اعتراضات_سراسری
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ باسێک لەژێر ناونیشانی «دیاردەی کۆڵبەری لە کوردستان-تێکۆشان بۆ ژیان» بە بەشداری #لاوێن_ئەمانی و #زانا_سەعیدزادە، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری «کۆڵبەرنیوز» لە ژووری ڕاوێژ لە پلەتفۆرمی کڵاب هاوس.


لینکی یوتیوب:

https://www.youtube.com/watch?v=85jr3j5K5qA

@Kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژ لەگەڵ #لاوێن_ئەمانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە لایەنەجۆراوجۆرەکانی دیاردەی کۆڵبەری و کۆڵبەران

لینکی یوتیووب:

https://youtu.be/kiCBwFejwjY?si=jb3-qsLtwlFG0zKO
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژ لەگەڵ #لاوێن_ئەمانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە لایەنەجۆراوجۆرەکانی دیاردەی کۆڵبەری و کۆڵبەران

لینکی یوتیووب:

https://youtu.be/kiCBwFejwjY?si=jb3-qsLtwlFG0zKO
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ بەرنامەی تایبەت:

وتووێژ لەگەڵ
#لاوێن_ئەمانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە دەسپێکی هەشتەمین ساڵی دەستبەکاربوونی کۆڵبەرنیوز و چاوخشاندنێک بەسەر بارودۆخی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستاندا

لینکی یوتیووب:

https://youtu.be/e4QVAsdMsFU?si=9cTnUbV7DIP9iVNb
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM