🔸ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) بنەماڵەی چوار زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە #لەسێدارەدان، #پژمان_فاتیحی، #موحسین_مەزڵووم، #محەممەد_فەرامەرزی و #وەفا_ئازەربار، بە مەبەستی دیدارکردن بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشت کراون.
🔸بنەماڵەی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە لە شارەکانی کامێران، دێولان، مەهاباد و بۆکانەوە بەڕێ کەوتوون بۆ تاران و وا بڕیارە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی سبەینێ لە زیندانی ئێڤیندا دیداریان لەگەڵ بکەن.
🔸داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە دیوانی باڵای ئێراندا ڕەت کراوەتەوە، هەر بۆیە ئێستە ئەم زیندانییە سیاسییە کوردانە لە بەردەم مەترسیی زۆر خێرای لەسێدارەداندان.
@KurdistanHRN