🔸ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) بنەماڵەی چوار زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە #لەسێدارەدان، #پژمان_فاتیحی، #موحسین_مەزڵووم، #محەممەد_فەرامەرزی و #وەفا_ئازەربار، بە مەبەستی دیدارکردن بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشت کراون.
🔸بنەماڵەی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە لە شارەکانی کامێران، دێولان، مەهاباد و بۆکانەوە بەڕێ کەوتوون بۆ تاران و وا بڕیارە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی سبەینێ لە زیندانی ئێڤیندا دیداریان لەگەڵ بکەن.
🔸داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە دیوانی باڵای ئێراندا ڕەت کراوەتەوە، هەر بۆیە ئێستە ئەم زیندانییە سیاسییە کوردانە لە بەردەم مەترسیی زۆر خێرای لەسێدارەداندان.
@KurdistanHRN

ساڵێک لەمەوپێش، #پژمان_فاتیحی، #موحسین_مەزڵووم، #محەممەد_فەرامەرزی و #وەفا_ئازەربار، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، بۆ یەکەم جار و کۆتاجار لە زیندانی ئێڤین چاویان بە بنەماڵەکانیان کەوت.
تەنها ڕۆژێک پاشتر، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە لە زیندانی قزلحەساری کەرەج بڵاو کرایەوە. تەرمی ئەم گیانبەختکردوانە قەت ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکرایەوە و تا ئێستایش دیار نییە لە کوێ ئەسپەردە کراون.
محەممەد فەرامەرزی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی دێولان، موحسین مەزڵووم، ٢٧ ساڵان و خەڵکی مەهاباد، وەفا ئازەربار، ٢٦ ساڵان و خەڵکی بۆکان و پژمان فاتیحی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی کامێران، ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.
ئەم گیانبەختکردوانە ڕۆژی ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە گوندێکی ورمێ دەستبەسەر کران، لە دەستبەسەرگەدا خرانە بەر ئەشکەنجەی قورسەوە و لە پرۆسەی دادوەرییشدا مۆڵەتی دیدار و وەرگرتنی دۆسیەکە بە پارێزەرە دیاریکراوەکانیان نەدرا و تەنانەت دیار نەبوو لە کام زیندانیشدا ڕاگیراون.